السجدة As-Sajda
(1) سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده.
(2) دابه‌زاندنی ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه هیچ گومانی تێدانیه.
(3) ئایا خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: (محمد صلی الله علیه وسلم) ئه‌م قورئانه‌ی هه‌ڵبه‌ستووه؟ نه‌خێر وانی یه، به‌ڵکو قورئان حه‌ق و ڕاسته و له‌لایه‌ن پروه‌ردگارته‌وه نێردراوه، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌وم و هۆزێک بێ‌دار بکه‌یته‌وه که پێش تۆ بێدارخه‌ره‌وه‌یه‌کیان بۆ نه‌هاتووه، تاڕێگه‌ی هیدایه‌ت و ئیمان بگرنه‌به‌ر.
(4) خوا ئه‌و زاته‌یه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه له شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووه (مه‌رج نیه دڕێژی ئه‌و ڕۆژانه به‌قه‌ده‌ر دڕێژی شه‌و و ڕۆژی زه‌وی بێت که به بیست و چوار سه‌عات جارێک به‌ده‌وری خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه، چونکه هه‌ندێک ڕۆژ هه‌روه‌ک قورئان خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات هه‌زار ساڵه، هه‌ندێکی تری په‌نجا هه‌زار ساڵه)، پاشان خوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌واییه‌وه سه‌رپه‌رشتی کار‌و فرمانی دروستکراوانی ده‌کات و ئه‌وه‌ی ئه‌و عیلمی پێی هه‌یه و ده‌یزانێت و ده‌یه‌وێت، هه‌ر ئه‌وه پێش دێت، (سه‌رنجی ئایه‌تی _2_الرعد بده)، خه‌ڵکینه جگه له‌و خوایه‌که‌س نیه پشتیوانی‌تان لێ بکات یان تکا کارتان بێت، ئایه یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن و تێده‌گه‌ن.
(5) ئه‌و خوایه له ژوور ئاسمانه‌وه کاروباری زه‌وی ڕێک ده‌خات و سه‌رپه‌رشتی ده‌کات، له‌وه‌ودوا ڕووداوه‌کان و به‌سه‌رهاته‌کان و کار‌و کرده‌وه‌ی به‌نده‌کان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لای، له ڕۆژێکدا که به‌رامبه‌ر هه‌زار ساڵه به‌و حسابه‌ی ئێوه که ده‌یکه‌ن.
(6) ئا ئه‌و خوایه زانایه به نهێنی و ئاشکراکان، له هه‌مان کاتدا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و میهره‌بانیشه.
(7) ئه‌و خوایه زاتێکه هه‌موو شتێکی به‌چاکی و ڕێکوپێکی به‌دیهێناوه، له‌سه‌ره‌تاوه ئاده‌میزادی له قوڕ دروست کردووه.
(8) پاشان زنجیره‌ی نه‌وه‌کانی له ئاوێکی ساده و بێ‌نرخ به‌دیهێناوه.
(9) پاشان ئاده‌میزاده به‌ڕێک و پێکی ڕێکخست، له ڕوح و گیانێک که خۆی خاوه‌نیه‌تی فووی پێداکرد، ئینجا ده‌زگای بیستن و بینین و لێکدانه‌وه‌ی پێبه‌خشیون، که‌متان سوپاسگوزارن.
(10) (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزانه‌دا) خوانه‌ناسان ده‌یانوت: ئایه ئه‌گه‌ر مردین و بزر بووین له توێی خاکی زه‌ویدا، ئایا جارێکی تر سه‌رله‌نوێ دروست ده‌کرێینه‌وه؟! نه‌خێر ون نابن! به‌ڵکو ئه‌وانه (هه‌ر قسه‌ی به‌تاڵ و پڕوپوچ ده‌که‌ن ئه‌گینا له بنه‌ڕه‌تدا به ئاماده بوونی به‌رده‌م باره‌گای په‌روه‌ردگاریان) بێ باوه‌ڕن...
(11) جا پێیان بڵێ: فریشته‌ی گیان کێشان که کاری گیان کێشانتانی پێ سپێردراوه ده‌تانمرێنێت، له‌وه‌ودوا بۆلای په‌روه‌ردگارتان ده‌برێنه‌وه.