(15) ناچێته ناوی مه‌گه‌ر که‌سانی ناپوخت و دڕنده و خوانه‌ناس نه‌بێت.
(16) ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی به درۆ داناوه و پشتی هه‌ڵکردووه (له به‌رنامه‌ی خوا).
(17) جا خواناس و پارێزکاران له‌و سزا‌و ناگرو ناخۆشیه دوور ده‌خرێنه‌وه.
(18) ئه‌و جۆره که‌سه‌ی ماڵ و سامانی ده‌به‌خشێت به‌وه دڵ و ده‌روونی خۆی خاوێن ڕاده‌گرێت...
(19) له کاتێکدا که‌که‌س چاکه‌یه‌کی وای به‌سه‌ریه‌وه نی یه که پاداشت بدرێته‌وه.
(20) (چونکه) ته‌نها مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵنده.
(21) سوێند به‌خوا ڕازی و خۆشنوود ده‌بێت پێی.
الضحى Ad-Dhuhaa
(1) سوێند به چێشته‌نگاو (کاتێك خۆر به‌رز ده‌بێته‌وه‌و کاتی جوڵه‌و چالاکیه).
(2) سوێند به شه‌و کاتێك به‌تاریکیه‌که‌ی زه‌وی داده‌پۆشێت.
(3) په‌روه‌ردگارت ده‌ستبه‌رداری تۆ نه‌بووه‌و وازی له تۆ نه‌هێناوه‌و خه‌شمی لێ نه‌گرتوویت (ماوه‌یه‌ك وه‌حی نه‌هات بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم کافرانی قوڕه‌یش وتیان، په‌روه‌ردگاری محمد وازی لێ هێناوه، ئیتر خوای گه‌وره به‌درۆی خسته‌وه).
(4) بێگومان قیامه‌ت و دواڕۆژ چاکتره بۆ تۆ له دنیا.
(5) له ئاینده‌دا په‌روه‌ردگارت ئه‌وه‌نده نازو نیعمه‌تت پێده‌به‌خشێت که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود ده‌بیت.
(6) ئایا په‌روه‌ردگارت نه‌یبینیت به هه‌تیوی و خێرا ده‌رووی لێکردیته‌وه و لانه‌ی بۆ سازاندیت و حه‌واندیتیه‌وه؟!
(7) ئه‌ی سه‌رگه‌ردان نه‌بوویت و نه‌ت ده‌زانی چی بکه‌یت، هیدایه‌تی دایت و ڕێنموویی کردیت؟!
(8) ئه‌ی نه‌یبینیت که هه‌ژارو نه‌داریت، جا ماڵ و سامانی پێبه‌خشیت و ده‌وڵه‌مه‌ندی کردیت و بێ نیازی کردیت؟!
(9) که‌واته تۆش (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) هه‌تیو مه‌چه‌وسێنه‌ره‌وه‌و دڵی مه‌ڕه‌نجێنه.
(10) هه‌ڵمه‌شاخێ به هه‌ژارو داماوو سواڵکه‌راندا.
(11) (به‌ڵکو) ده‌رباره‌ی نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگارت هه‌میشه بدوێ و باسیان بکه له جێی خۆیاندا به‌کاریان بهێنه.
الشرح Ash-Sharh
(1) (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) ئایا دڵ و ده‌روون و سینه‌مان گوشادو ئاسووده نه‌کردیت؟!
(2) ئایا باری گرانمان له‌سه‌ر شانی تۆ لانه‌برد؟!
(3) ئه‌وه‌ی که پشتی تۆی هیلاك و ماندوو کردبوو؟!
(4) ناو‌و ناوبانگی تۆمان به‌رزو بڵند نه‌کرده‌وه (له شایه‌تماندا هاوڕێ له‌گه‌ڵ ناوی ئێمه‌دا ناوت ده‌برێت، ناوت له‌سه‌ر زاری فریشته و په‌ری و گرۆی ئاده‌میزاده).
(5) به‌ڕاستی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشی و ئاسووده‌یی دێت.
(6) بێگومان به دڵنیاییه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشی و ئاسووده‌یی هه‌ر ده‌بێت.
(7) جا کاتێك له‌کارێکی خێر ده‌بیته‌وه، خۆت ماندوو بکه به‌کارێکی خێری تره‌وه.
(8) با هه‌میشه‌و به‌رده‌وام حه‌زو ئاره‌زووت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت، به‌رده‌وام خه‌ڵکیش هان بده تا په‌روه‌ردگارت بناسن و له هه‌وڵی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا بن.