التوبة   سورة  : At-Tawba


سورة Sura   التوبة   At-Tawba
قَاتِلُوهُمْ يُعَذِّبْهُمُ اللَّهُ بِأَيْدِيكُمْ وَيُخْزِهِمْ وَيَنصُرْكُمْ عَلَيْهِمْ وَيَشْفِ صُدُورَ قَوْمٍ مُّؤْمِنِينَ (14) وَيُذْهِبْ غَيْظَ قُلُوبِهِمْ ۗ وَيَتُوبُ اللَّهُ عَلَىٰ مَن يَشَاءُ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (15) أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تُتْرَكُوا وَلَمَّا يَعْلَمِ اللَّهُ الَّذِينَ جَاهَدُوا مِنكُمْ وَلَمْ يَتَّخِذُوا مِن دُونِ اللَّهِ وَلَا رَسُولِهِ وَلَا الْمُؤْمِنِينَ وَلِيجَةً ۚ وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (16) مَا كَانَ لِلْمُشْرِكِينَ أَن يَعْمُرُوا مَسَاجِدَ اللَّهِ شَاهِدِينَ عَلَىٰ أَنفُسِهِم بِالْكُفْرِ ۚ أُولَٰئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ وَفِي النَّارِ هُمْ خَالِدُونَ (17) إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ ۖ فَعَسَىٰ أُولَٰئِكَ أَن يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ (18) ۞ أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ وَعِمَارَةَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ كَمَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَجَاهَدَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ۚ لَا يَسْتَوُونَ عِندَ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (19) الَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ أَعْظَمُ دَرَجَةً عِندَ اللَّهِ ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ (20)
الصفحة Page 189
(14) (ئه‌ی ئیمانداران) بجه‌نگن دژی بێ باوه‌ڕان، ئه‌وه خوایه که به‌ده‌ستی ئێوه سزایان ده‌دات و سه‌رشۆڕو خه‌جاڵه‌تیان ده‌کات و ئێوه به‌سه‌ریاندا سه‌ر ده‌خات سینه‌ی گرۆی ئیماندارانیش گوشادو ئاسووده ده‌کات و دڵ و ده‌روونیان ساڕێژ ده‌کات (چونکه کاتی خۆی کافره‌کانی مه‌ککه زۆر ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌ی ئیماندارانیان ده‌داو بێ به‌زه‌ییانه هه‌ندێکیان لێ شه‌هید کردن).
(15) هه‌رچی ئازارو کینه‌ش هه‌یه له‌دڵی ئیمانداراندا لای ببات و نه‌یهێڵێت، خوای گه‌وره‌ش ته‌وبه‌و په‌شیمانی له‌و که‌سه وه‌رده‌گرێت که خۆی ده‌یه‌وێت و (شایسته‌یه‌)، خوای گه‌وره زاناو دانایه‌.
(16) (ئه‌ی ئیمانداران) ئایا پێتان وابوو و واتان ده‌زانی هه‌روا وازتان لێده‌هێنرێت (بێ تاقیکردنه‌وه‌) له‌کاتێکدا هێشتا خوا ده‌ری نه‌خستووه ئه‌وانه‌ی جیهادیان کردووه‌و تێکۆشاون له ئێوه‌و جگه‌له خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئیمانداران که‌سانی تریان نه‌کردووه به‌جێی متمانه‌و ڕازو نهێنی خۆیان، خوایش هه‌میشه ئاگاداره به هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن (به‌ڵام ده‌یه‌وێت هه‌موو ڕاستیه‌کان ده‌رکه‌ون و بێنه‌روو).
(17) شیاو وشایسته نه‌بووه بۆ موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران که مزگه‌وته‌کانی خوا ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه‌، له‌کاتێکدا خۆیان شایه‌تن له‌سه‌ر خۆیان که بێ باوه‌ڕن، ئه‌وانه هه‌موو کارو کرده‌وه‌کانیان بێ نرخه و پووچه‌ڵ بۆته‌وه‌، ئه‌وان له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا (له ژیانی کوله مه‌رگیدا) به‌رده‌وامن.
(18) به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و که‌سه (به‌دڵ و به‌گیان) مزگه‌وته‌کانی خوا ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه (به خواپه‌رستی و نوێکردنه‌وه‌ی) که باوه‌ڕی پته‌وی به‌خواو به‌رۆژی دوایی هێناوه و نوێژه‌کانی به‌چاکی ئه‌نجام داوه‌و زه‌کاتیشی (له ماڵ و سامانی) ده‌رکردووه و له که‌سیش نه‌ترساوه جگه له خوای باڵاده‌ست، جا ئومێده ئه‌و جۆره که‌سانه له ڕیزی ڕێنموویی کراواندا بن.
(19) ئایا ئێوه به‌ڕه‌واو دروستان دانا ئاوبه‌خشین به‌حاجیان و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه‌)، وه‌ک ئه‌و که‌سه وابێت که باوه‌ڕی پته‌وی به‌خواو به‌رۆژی دوایی هێناوه‌و تێکۆشاوه له پێناوی ڕێبازی خوادا؟ ئه‌و دوو ده‌سته‌یه وه‌ک یه‌کنین و له‌یه‌ک ئاستدا نین لای خوا، خوای گه‌وره‌ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌ومی سته‌مکار نادات.
(20) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و کۆچیان کردووه و جیهادو هه‌وڵ و کۆششیان ئه‌نجامداوه له پێناوی ڕێبازو ڕه‌زامه‌ندیی خوادا به ماڵیان و به‌گیانیان، پله‌پایه‌و پاداشتیان لای خوا بێ سنوور و گه‌وره‌تره‌، ئا ئه‌وانه‌ش که باسکران هه‌ر ئه‌وانه سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌رن...
 


اتصل بنا | الملكية الفكرية DCMA | سياسة الخصوصية | Privacy Policy | قيوم المستخدم

آيــــات - القرآن الكريم


© 2022