الفتح Al-Fath
(1) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌ڕاستی ئێمه سه‌رکه‌وتنێکی ئاشکرامان پێبه‌خشیت (مه‌به‌ست ڕێکه‌وتنه‌که‌ی حوده‌یبیه یه که‌له‌نێوان پێغه‌مبه‌رو (صلى الله عليه وسلم) قوریشدا مۆرکرا، به‌نده‌کانی ئه‌و په‌یمانه له‌رواڵه‌تدا زه‌ره‌ری ئیمانداران بوو، به‌ڵام هه‌ر هه‌مووی گه‌ڕا به‌خێرو سه‌ربه‌رزی بۆیان.
(2) تا خوا له‌هه‌موو گوناهانی ڕابوردوو ئاینده‌شت خۆش ببێت و به‌خشینه‌کانی له‌سه‌رت ته‌واو بکات و بتخاته‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست و دروست.
(3) تا به‌و بۆنه‌یه‌وه خوا سه‌رکه‌وتنێکی به‌هێزو باڵات پێ ببه‌خشێت.
(4) هه‌ر ئه‌و خوایه خۆی ئارامی و هێمنی دابه‌زاندۆته سه‌ر دڵی ئیمانداران، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ئیمانیان دامه‌زراوترو پته‌وتر بکات، سه‌ره‌ڕای ئیمانداری و خواناسیان ئیمانیان زیاد ببێت، بێگومان هه‌رچی سه‌ربازانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌یه هه‌ر خوا خۆی خاوه‌نیانه، هه‌میشه و به‌رده‌وام خوای گه‌وره‌زانایه به‌هه‌موو شتێک و دانایه له‌هه‌موو کارێک‌دا.
(5) ئه‌مه‌ش هه‌موو بۆ ئه‌وه‌ی، تا ئیمانداران له‌پیاوان و له‌ئافره‌تان بخاته‌ناو به‌هه‌شتێکه‌وه که‌چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به‌به‌رده‌م کۆشک و ته‌لاره‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌مریدا، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی که‌چاوپۆشی له‌هه‌ڵه و گوناهه‌کانیان بکات و ئه‌م به‌ڵێنه له‌لایه‌ن خواوه‌ده‌ستکه‌وت و سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره‌و بێ سنووره‌بۆ ئیمانداران....
(6) له‌و لاشه‌وه‌ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی دووڕو و موشریکه‌کان، چ پیاوانیان، چ ئافره‌تانیان بدات، ئه‌وانه‌ی که‌تێکڕا، گومانی خراپیان ده‌رباره‌ی خوا هه‌یه، ئه‌و گومانه‌خراپه‌یان هه‌ر بۆ خۆیان ده‌گه‌رێته‌وه، ئه‌وانه‌خوا نه‌فره‌تی لێکردوون و دۆزه‌خی بۆ ئاماده‌کردوون، ئای که سه‌ره‌نجامێکی یه‌کجار سه‌خت و سامناکه.
(7) هه‌رچی سه‌ربازان هه‌یه له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، هه‌ر خوا خۆی خاوه‌نیانه و له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌ودان، هه‌میشه و به‌رده‌وام ئه‌و خوایه باڵاده‌ست و دانایه.
(8) ئێمه تۆمان ڕه‌وانه‌کردووه‌ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) که‌شایه‌ت و مژده‌ده‌ر و به‌ئاگاهێنه‌ر بیت بۆ گرۆی ئاده‌میزاد.
(9) بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه باوه‌ڕ بهێنن به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و پشتیوانی له‌پێغه‌مبه‌ر بکه‌ن و ڕێزی شایسته‌ی خۆی لێ بگرن و ته‌سبیحات و ستایشی خوا بکه‌ن له‌به‌ره‌به‌یان و عه‌سراندا.