الشمس Ash-Shams
(1) سوێند به خۆر و تیشكی خۆراکه له سه‌ره‌تایی ڕۆژدا سه‌رهه‌ڵده‌دا).
(2) سوێند به مانگ، کاتێك به‌شوێنیدا دێت.
(3) سوێند به ڕۆژ کاتێک که خۆر ده‌رده‌خات.
(4) سوێند به شه‌و که خۆر داده‌پۆشیت.
(5) سوێند به ئاسمان و به‌و زاته به ده‌سه‌ڵاته‌ی دروستی کردووه.
(6) سوێند به زه‌وی و به‌و زاته‌ی که به‌شێوه‌ی هێلکه‌یی دایناوه.
(7) سوێند به ده‌روون و ئه‌و زاته‌ی که به ڕێک و پێکی به‌دیهێناوه.
(8) جا توانای خراپه و چاکه و خوانه‌ناسی و خواناسی تێدا دابین کردووه.
(9) (سوێند به‌وانه هه‌موو) به‌ڕاستی ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که نه‌فسی پاک و پوخته کردووه و ئیمان و ترسی خوای تیادا ڕواندووه.
(10) بێگومان نا‌ئومێد بوو ئه‌و که‌سه‌ی نه‌فسی خۆی ناپوخت کرد و ئاڵوده‌ی گوناهو تاوان و خراپه‌ی کرد.
(11) قه‌ومی ثمود به‌هۆی سه‌رکه‌شی و یاخی بوونیانه‌وه، بڕوایان به پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌هێنا.
(12) کاتێک شه‌قاوه و خوانه‌ناسترین که‌سیان خۆیی ڕاپسکاند (بۆ سه‌ربڕینی وشتره‌که).
(13) جا پێغه‌مبه‌ری خوا (صاڵح) پێی وتن: واز بهێنن له‌م وشتره که موعجیزه‌ی خوایه، مۆڵه‌تی بده‌ن له نۆره ئاوه‌که‌ی خۆیدا ئاو بخواته‌وه.
(14) که‌چی بڕوایان به هه‌ره‌شه‌کانی نه‌کرد، ئینجا وشتره‌که‌یان سه‌ربڕی، ئه‌وسا ئیتر په‌روه‌ردگاریان وڵاتی کاولکردن و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختی کرد به‌سه‌ریاندا و که‌سیان ڕزگاری نه‌بوو (به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه).
(15) له کاتێکدا که خوای به‌ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاره‌یشی هه‌رگیز ناترسێت.
الليل Al-Lail
(1) سوێند به شه‌و کاتێک دنیا داده‌گرێت...
(2) به ڕۆژ کاتێک دنیا ڕووناک ده‌بێت و تاریکی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
(3) سوێند به‌و زاته‌ی که نێر و مێی دروست کردووه.
(4) به‌ڕاستی هه‌وڵ و کۆششی ئێوه جۆراو جۆره (هه‌تانه هه‌وڵ و کۆششی بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شته، هه‌تانه به پێچه‌وانه‌وه به ده‌ست و برده بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و خراپکاری، هه‌تانه گوێڕایه‌ڵ و هه‌تانه یاخی... هتد).
(5) جا ئه‌وه‌ی (ماڵ و سامان و زانستی و... هتد) ده‌به‌خشێت و پارێزکار و له خوانرسه...
(6) بڕوای بته‌وی به پاداشتی چاک و به‌نرخی خوایی هه‌یه...
(7) ئه‌وه ڕێگه‌ی چاکه و چاکه‌کاری بۆ ئاسان ده‌که‌ین و سه‌رئه‌نجام ده‌یخه‌ینه خێر و خۆشیه‌وه.
(8) به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕه‌زیل و ده‌ست نوقاو بێت و خۆی بێ نیاز بزانێت (ره‌زامه‌ندی خوایی مه‌به‌ست نه‌بێت)...
(9) بڕوای نه‌بێت به پاداشت و به‌هره‌ی چاکی خوایی و به‌درۆی بزانێت...
(10) ئه‌وه ئێمه ڕێبازی ته‌نگانه و ناخۆشی بۆ ئاسان ده‌که‌ین و سه‌رئه‌نجام به دۆزه‌خی ده‌گه‌یه‌نین.
(11) ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرێت و له گۆڕ ده‌نرێت، ئه‌و کاته‌ش که فڕێ ده‌درێته دۆزه‌خه‌وه ماڵ و سامان هیچ فریای ناکه‌وێت.
(12) به‌ڕاستی ڕوون کردنه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت و دیاریکردنی بۆ خه‌ڵکی له‌سه‌ر ئێمه‌یه.
(13) بێگومان ده‌سه‌ڵاتی بێ سنورمان هه‌یه به‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژ و قیامه‌تدا، هه‌روه‌ها به‌سه‌ر دنیادا.
(14) جا من ئه‌وه‌ته ئاگادارتان ده‌که‌م و ده‌تانترسێنم له ئاگرێک که زۆر بڵێسه ده‌سێنێت.