البروج Al-Burooj
(1) سوێند به ئاسمانی خاوه‌ن ئه‌ستیره و هه‌ساره‌ی گه‌وره...
(2) به‌و ڕۆژه‌ی که به‌ڵێن دراوه پێش بێت (واته ڕۆژی قیامه‌ت)...
(3) به‌شایه‌ت و شایه‌تی له‌سه‌ردراوه، یاخود به شایه‌ت و بینراوه‌کان، (تاوانباران ئاماده‌ن و هه‌رچی ئه‌نجامیانداوه تۆمار کراوه له‌سه‌ریان).
(4) به‌کوشت چن، نه‌فرینیان لێ بێت، ئه‌وانه‌ی که چاڵیان هه‌ڵکه‌ند (بۆ ئیمانداران)...
(5) ئاگری داگیرساو و به‌تینیان تێدا کرده‌وه...
(6) ئه‌و کاته‌ی که به ده‌وریدا دانیشتبوون...
(7) له نزیکه‌وه چاودێری ئه‌و کاره‌ساته‌یان ده‌کرد که به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا ده‌هێنرێت و خۆیان له نزیکه‌وه سه‌رپه‌رشتیان ده‌کرد.
(8) ئه‌و ڕق و داخه‌یان له ئیمانداران ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که ئه‌وان باوه‌ڕی به‌تینیان ده‌هێنا به خوای باڵاده‌ستی شایسته‌ی سوپاسگوزاری...
(9) ئه‌و زاته‌ی که خاوه‌نی هه‌موو شتێکه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، ئه‌و خوایه‌ی شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو شتێك و ئاگای له هه‌موو شتێكه.
(10) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که به‌ڵاو ناخۆشی وته‌نگانه و پیلان دژی پیاوانی ئیماندار‌و ئافره‌تانی ئیماندار خسته‌کارو پاشان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن و کۆڵ ناده‌ن و په‌شیمان نابنه‌وه سزای دۆزه‌خ و سزای سووتێنه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه.
(11) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، باخه‌کانی به‌هه‌شت که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات بۆیان ئاماده‌یه، هه‌ر ئه‌وه خۆی له خۆیدا سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ سنوور‌و بێ وێنه‌یه.
(12) به‌ڕاستی تۆڵه‌ی په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیمانداران) زۆر توند‌و تیژ و به‌زه‌بره.
(13) به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و زاته‌یه سه‌ره‌تا هه‌موو شتێکی دروست ده‌کات و دوای نه‌مانیش دووباره دروستی ده‌کاته‌وه.
(14) هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی زۆر لێخۆش‌بوو به‌سۆزو دڵۆڤان و دڵسۆزه (بۆ ئیمانداران).
(15) خاوه‌نی ته‌ختی بڵند و به‌رزو پایه‌داره.
(16) هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌رچی بیه‌وێت که‌س ناتوانێت ده‌ست بهێنێته ڕێی.
(17) ئایا هه‌واڵی له‌شکرو سوپاکانت پێگه‌یشتووه؟ (ئه‌وانه‌ی یاخی بوون له پێغه‌مبه‌ران و به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسی).
(18) که له‌شکری فیرعه‌ون و ثموده.
(19) به‌ڵکو ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون ته‌مێ نابن به‌ڵکو هه‌ر سه‌رگه‌رمی به درۆ له قه‌له‌مدان و دژایه‌تی ئه‌م ئایین و به‌رنامه و قورئانه‌ن.
(20) (به‌ڵام با بزانن)، ده‌سه‌ڵاتی خوا له پشتیانه‌وه ده‌وره‌ی داون له ده‌ستی ده‌رناچن
(21) (ئه‌وه‌ی ئه‌وان دژایه‌تی ده‌که‌ن) ئه‌و قورئانه به‌رزو بڵندو پایه‌داره‌یه.
(22) که له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی و له‌سه‌ر تابڵوی پیرۆز، پارێزراوه له (لوح المحفوظ) دا.