الفاتحة   سورة  : Al-Faatiha


سورة Sura   الفاتحة   Al-Faatiha
الصفحة Page 1
الفاتحة Al-Faatiha
(1) به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌ییه‌).
(2) ‌سوپاس و ستایش هه‌ر شایسته‌ی خوایه و بۆ خوایه‌، که خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ره.
(3) به‌خشنده‌ی میهره‌بان‌، کانگای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه (ڕه‌حمه‌تی له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، به‌ڵام له قیامه‌تدا ته‌نها بۆ ئیماندارانه‌).
(4) خاوه‌ن و سه‌رداری ڕۆژی پاداشت و سزایه (پادشای ڕۆژی قیامه‌ته که دادپه‌روه‌ری ڕه‌هاو بێ سنووری تێدا به‌رپا ده‌کات).
(5) خوایه‌، ته‌نها هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین و هه‌ر له‌تۆش داوای یارمه‌تی و پشتیوانی ده‌که‌ین (له کاروباری دین و دنیاماندا، به‌که‌سی تر له به‌ده‌کانت ناکرێت).
(6) خوایه به‌رده‌وام ڕێنمووییمان بفه‌رموو بۆ ئه‌م ڕێبازی ڕاست و دروستی ئیسلامه‌.
(7) که به‌رنامه و ڕێبازی ئه‌وانه‌یه له نازو نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون، نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوه (به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌یزانن و لایانداوه‌)، هه‌روه‌ها نه‌مانخاته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ش، که سه‌رگه‌ردان و گومڕان (به‌هۆی لاساری و یاخی بوون و نه‌زانینیانه‌وه‌)
 


اتصل بنا | الملكية الفكرية DCMA | سياسة الخصوصية | Privacy Policy | قيوم المستخدم

آيــــات - القرآن الكريم


© 2022