النور An-Noor
(1) ئه‌مه سووره‌تێکی گرنگه ئێمه دامانبه‌زاندووه هه‌ندێك شتمان تیادا فه‌رز کردووه، چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمانی ئاشکرامان له‌توێی دا دابه‌زاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ریی وه‌ربگرن و تێفکرن.
(2) سه‌د قامچی له‌هه‌ریه‌ك له ئافره‌ت و پیاوی زیناکه‌ر بوه‌شێنن، به‌زه‌یی نه‌تانگرێت له به‌جێهێنانی فه‌رمانی خوادا بۆیان، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به ڕۆژی دوایی هێناوه، با ده‌سته‌یه‌کیش له ئیمانداران ئاماده‌ی سزاکه‌یان بن.
(3) پیاوی زیناکه‌ر ته‌نها ئافره‌تی زیناکه‌ر یاخود موشریك ماره ده‌کات، ئافره‌تی زیناکه‌ریش ته‌نها پیاوی زیناکه‌ر یاخود موشریك ماره‌ی ده‌کات، (هاوسه‌رێتی پیاوان و ئافره‌تانێك که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر زینا)، ئه‌وه له‌سه‌ر ئیمانداران حه‌رامکراوه.
(4) ئه‌وانه‌ی که بوختان ده‌که‌ن بۆ ئافره‌تانی داوێن پاك و خاوه‌ن مێرد، پاشان ناتوانن چوار که‌سیش به شایه‌ت بهێنن، ئه‌وانه هه‌شتا قامچیان لێ بده‌ن و هه‌رگیز شایه‌تیان لێ وه‌رمه‌گرن، ئه‌وانه له ڕیزی تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوو و یاخیه‌کاندان.
(5) جگه له‌وانه‌ی که ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان کردووه دوای ته‌مێ کردنه‌که‌یان، چاکسازی خۆیشیان کردووه، ئه‌وه بێگومان خوا (به نیسبه‌ت ئه‌و جۆره که‌سانه‌وه) لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
(6) ئه‌وانه‌ی که تۆمه‌تی زینا ده‌ده‌نه پاڵ هاوسه‌ره‌کانیان، هیچ شایه‌تێکیشیان نیه جگه له خۆیان، شایه‌تی ئه‌و جۆره که‌سانه به‌وه ده‌بێت که چوار جار سوێند به خوا بخوات که بێگومان له ڕاستگۆیانه (به چاوی خۆی تاوانه‌که‌ی بینیووه).
(7) پێنجه‌م جاریش بڵێت به ڕاستی نه‌فرینی خوای له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر (بوختانچی بێت) له درۆزنان بێت.
(8) (له لایه‌کی تریشه‌وه) سزا له‌سه‌ر ژنه‌که لا ده‌برێت کاتێ که چوار جار سوێند به خوا بخوات که مێرده‌که‌ی درۆ ده‌کات و (بوختانی بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت).
(9) پێنجه‌م جار ژنه‌که ده‌ڵێت که خه‌شم و قینی خوای له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ی ڕاست بکات.
(10) خۆ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و به‌هره‌ی خوا‌و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئه‌و نه‌بێت له‌سه‌رتان (تووشی کێشه‌ی زۆر ده‌بن) به ڕاستی خوا ته‌وبه وه‌رگرو دانایه (ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه بکه‌ن).