الأحزاب   سورة  : Al-Ahzaab


سورة Sura   الأحزاب   Al-Ahzaab
۞ وَمَن يَقْنُتْ مِنكُنَّ لِلَّهِ وَرَسُولِهِ وَتَعْمَلْ صَالِحًا نُّؤْتِهَا أَجْرَهَا مَرَّتَيْنِ وَأَعْتَدْنَا لَهَا رِزْقًا كَرِيمًا (31) يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِّنَ النِّسَاءِ ۚ إِنِ اتَّقَيْتُنَّ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلًا مَّعْرُوفًا (32) وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَىٰ ۖ وَأَقِمْنَ الصَّلَاةَ وَآتِينَ الزَّكَاةَ وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ۚ إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا (33) وَاذْكُرْنَ مَا يُتْلَىٰ فِي بُيُوتِكُنَّ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ وَالْحِكْمَةِ ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ لَطِيفًا خَبِيرًا (34) إِنَّ الْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَالْقَانِتِينَ وَالْقَانِتَاتِ وَالصَّادِقِينَ وَالصَّادِقَاتِ وَالصَّابِرِينَ وَالصَّابِرَاتِ وَالْخَاشِعِينَ وَالْخَاشِعَاتِ وَالْمُتَصَدِّقِينَ وَالْمُتَصَدِّقَاتِ وَالصَّائِمِينَ وَالصَّائِمَاتِ وَالْحَافِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَالْحَافِظَاتِ وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا (35)
الصفحة Page 422
(31) ئه‌وه‌شتان فه‌رمانبه‌ردارو ملکه‌چی خواو پێغه‌مبه‌رکه‌ی بێت، کرده‌وه‌ی چاکیش ئه‌نجام بدات ئه‌وه‌دوو جار پاداشتی ده‌ده‌ینه‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕزق و ڕۆزیه‌کی به‌نرخ و پیرۆزمان بۆ ئاماده‌کردووه‌.
(32) ئه‌ی ژنانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم)، ئێوه وه‌ك هیچ ئافره‌تێکی تر نین، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی ترسی خوا له‌دڵ و ده‌رونتاندا قسه به‌ناسكی و شێوه‌یه‌ك مه‌که‌ن، نه‌وه‌کو ئه‌وه‌ی دڵی نه‌خۆشه بووروژێت و نیازی خراپ بکات، هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش قسه‌ی چاك و به‌جێ بکه‌ن (که هیچ که‌س نه‌توانێت ڕخنه‌ی لێبگرێت).
(33) ئه‌ی هاوسه‌رانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم) له‌ماڵه‌کانی خۆتاندا به‌سه‌نگینی و سه‌لاری بسره‌ون، زینه‌ت و جوانی خۆتان ده‌رمه‌خن وه‌کوو سه‌رده‌می نه‌فامی یه‌که‌م، نوێژه‌کانیشتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات بده‌ن (له‌ماڵ و سامان)، فه‌رمانبه‌رداری خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا ته‌نها ده‌یه‌وێت هه‌موو ناپاکی و ناسازی و نادروستیه‌ك له ئێوه دوور بخاته‌وه ئه‌ی خاوخێزانی ماڵی پێغه‌مبه‌رو به‌ته‌واوی پاکتان بکاته‌وه (دوور له‌هه‌موو ناته‌واوی و قسه‌و قسه‌ڵۆکێك).
(34) هه‌رچی له‌ماڵه‌کانتاندا ده‌خوێنرێته‌وه له‌قورئان و فه‌رمووده یادی بگرن و فه‌رامۆشی مه‌که‌ن و باسی بکه‌ن بۆ خه‌ڵکی، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به‌لوطف و وردبین و به‌ئاگایه (له هه‌ڵسوکه‌وتی به‌نده‌کانی).
(35) به‌ڕاستی پیاوان و ئافره‌تانی موسوڵمان، پیاوان و ئافره‌تانی ئیمان دار، پیاوان و ئافره‌تانی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار، پیاوان و ئافره‌تانی ڕاستگۆ، پیاوان و ئافره‌تانی خۆگر، پیاوان و ئافره‌تانی له‌خوا ترس، پیاوان و ئافره‌تانی به‌خشه‌نده‌، پیاوان و ئافره‌تانی ڕۆژووان، پیاوان و ئافره‌تانی داوێن پاك و ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ی که زۆر یادی خوا ده‌که‌ن، به‌خشین و لێ بورده‌یی و پاداشتی زۆر مه‌زن و بێ سنووریان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ئاماده‌کراوه (هه‌ر که دنیایان به‌جێهێشت پێی شاد ده‌بن).
 


اتصل بنا | الملكية الفكرية DCMA | سياسة الخصوصية | Privacy Policy | قيوم المستخدم

آيــــات - القرآن الكريم


© 2022