(12) له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا (له‌و ڕۆژانه‌ی که هه‌ر خۆی ماوه‌یان ده‌زانێت) ئاسمانی کرده حه‌وت چین و فه‌رمانی بۆ هه‌ر چینێکیش ده‌رکرد، ئینجا ده‌فه‌رموێت: ئاسمانی دنیاشمان ڕازانده‌وه به ئه‌ستێره‌وکردمانه چراخان و کردمانه هۆی پاڕاستن، (له شه‌ڕی شه‌یتانه‌کان)، ئا ئه‌و شتانه هه‌مووی به ویست و فه‌رمانی زاتێکه که باڵاده‌ست و زانایه.
(13) جا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو باسی ده‌سه‌ڵات و توانایی و زانایی خوای گه‌وره‌دا پشتیان هه‌ڵکرد و گوێیان نه‌گرت، پێیان بڵێ: من ئاگادارتان ده‌که‌م له‌وه‌ی که شریخه و بروسکه و کاره‌ساتێکتان به‌سه‌ر بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی که به‌سه‌ر عاد و ثمود هات...
(14) کاتێک پێغه‌مبه‌رانیان بۆ ڕه‌وانه کرا له پێشتر و دواتریشدا، به‌م فه‌رمانه پیرۆزه که: جگه له خوا که‌سی تر مه‌په‌رستن، که‌چی وتیان: ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارمان بیوستایه ڕێنمویمان بکات ئێوه‌ی نه ده‌نارد؛ به‌ڵکو فریشته‌ی داده‌به‌زان!! که‌وابوو ئێمه بێگومان بڕوا ناکه‌ین به‌و په‌یامه‌ی که به ئێوه‌دا ڕه‌وانه‌کراوه.
(15) ئه‌وسا قه‌ومی عاد به‌ناحه‌ق خۆیان به‌زل و گه‌وره‌زانی له زه‌ویدا و وتیان: کێ هه‌یه به ئه‌ندازه‌ی ئێمه هێزو ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت؟ باشه ئایا ئه‌وه نه‌یانزانی به‌ڕاستی ئه‌و خوایه‌ی که دروستی کردوون، ئه‌و له‌وان هێزی زۆر زیاتره (به‌ڵکو هه‌ر به‌راورد ناکرێت) و ئه‌وانه هه‌ر ئینکاری ئایه‌ت و موعجیزه‌کانی ئێمه‌یان ده‌کرد.
(16) ئه‌وسا ئیتر ئێمه بایه‌کی توند‌و زۆر ساردمان هه‌ڵکرده سه‌ریان له چه‌ند ڕۆژێکی شومدا، تا هه‌ر له ژیانی دنیادا به‌سزای سه‌رشۆڕیان بگه‌یه‌نین و تاڵاو بکه‌ین به‌گه‌روویاندا، بێگومان سزای قیامه‌ت زیاتر سه‌رشۆڕکه‌رو تاڵتره و ئه‌وانه سه‌رفراز و ڕزگار نابن.
(17) هۆزی - ثمود - یشمان ڕێنموویی کرد بۆ ئیمان و چاکه؛ که‌چی حه‌زیان به‌کوێری کرد، تا چاوساغی و هیدایه‌ت و ئیمان، هه‌ر بۆیه ئه‌وانیش سزای سه‌رشۆڕکه‌ر و سه‌رگه‌ردانکه‌ر یه‌خه‌ی پێ‌گرتن به‌هۆی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.
(18) ئه‌وسا ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێنابوو ڕزگارمان کردن، که‌سانێکی به ته‌قواو خواناسیش بوون.
(19) ڕۆژێک دێت دوژمنانی خوا تێکرا کۆ ده‌کرێنه‌وه و کێش ده‌کرێن به‌ره‌و ئاگری دۆزه‌خ، به‌رو دوایان پاڵه‌په‌ستۆیانه.
(20) هه‌تا کاتێک ده‌گه‌نه ئاستی ئاگره‌که گوێیان و چاوه‌کانیان و پێسته‌کانیان شایه‌تیان له‌سه‌ر ده‌دات که چ کار‌و کرده‌وه‌یه‌کی نادروست و خراپیان ئه‌نجام ده‌دا.