(61) به‌ڕاستی له دایکبوونی عیسا، به‌بێ باوك، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر قیامه‌ت، که‌واته به‌گومان مه‌بن لێی و باوه‌ڕی پێبهێنن و پێیان بڵێ: هه‌ر په‌یڕه‌وی له زاتی من بکه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌شه ڕێگه‌ی ڕاست و دروست.
(62) خه‌ڵکینه هه‌وڵ بده‌ن با شه‌یتان ڕێتان پێ نه‌گرێت و له ڕێی ڕاست لاتان نه‌دات چونکه بێگومان ئه‌و دوژمنێکی ئاشکراتانه.
(63) کاتێك عیسا به موعجیزه‌ی ئاشکراوه ڕه‌وانه‌کرا بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل وتی: به‌ڕاستی من حیکمه‌ت و داناییم بۆ هێناون، هه‌روه‌ها زانیاری ئه‌وه‌شم پێ یه که ئه‌و شتانه‌تان بۆ ڕوون بکه‌مه‌وه که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌یه و ڕاو بۆچونتان له‌سه‌ری جیاوازه، جا ئێوه له خوا بترسن و گوێڕایه‌ڵی من بکه‌ن.
(64) به‌ڕاستی خوای گه‌وره په‌روه‌ردگاری منیش و ئێوه‌شه، ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن، هه‌ر ئه‌مه‌شه ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست.
(65) پاشان ده‌سته و گرۆهه‌کان جیاوازی که‌وته نێوانیان له‌سه‌ر عیسا خۆی، وه‌یل و قوڕبه‌سه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی که سته‌میان کردووه و سته‌م ده‌که‌ن، له سزا‌و ئازاری ڕۆژێکی پڕ ئێش.
(66) ئایا ئه‌وانه جگه‌له هاتنی قیامه‌ت چاوه‌ڕوانی چی تر ده‌که‌ن، له کاتێکدا ئه‌وان هه‌ستی پێناکه‌ن.
(67) دۆستان و براده‌ران هه‌ر هه‌موو له‌و ڕۆژه‌دا دوژمنی یه‌کترن، هه‌موو ڕقیان له یه‌ك ده‌بێته‌وه، جگه له‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قواو خواناسین کۆ بوونه‌ته‌وه و برایه‌تییان به‌رپا کردووه.
(68) خوای گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌مڕۆ ئیتر ئێوه هیچ ترس و بیمێکتان نابێت وهیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ك ڕووتان تێ ناکات...
(69) ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه ئه‌و که‌سانه‌ن که کاتی خۆی باوه‌ڕیان هێناوه به ئایه‌ته‌کانی ئێمه و نیشانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداریمان له بوونه‌وه‌ردا و ئیماندار‌و موسڵمانیش بوون.
(70) پێیان ده‌وترێت: فه‌رموون بچنه به‌هه‌شته‌وه خۆتان و هاوسه‌رانتان، خۆتان و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئێوه خواناس بوون و له‌وێ ژیانی کامه‌رانی و شادی و به‌خته‌وه‌ریتان پێ ده‌درێت.
(71) له‌سه‌ر سینی و کوپی ئاڵتون جۆره‌ها خواردن و خواردنه‌وه‌ی جوان و ڕازاوه و تام خۆش و بۆن خۆشیان به‌سه‌ردا ده‌گێڕن و له‌و به‌هه‌شته‌دا هه‌رچی نه‌فس حه‌زی لێ بکات و دڵ بیخوازێت و چاو حه‌ز به‌دیتنی بکات ئاماده‌یه و ئێوه، ئه‌ی خواناس و پاکان، ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌شی تیادا ده‌به‌نه سه‌ر.
(72) (خوای میهره‌بان ئه‌وه‌نده‌ی تر دڵخۆشیان ده‌کات، کاتێك پێیان ده‌فه‌رموێت): ئا ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که ئێستا ئێوه بوونه‌ته خاوه‌نی، وه‌ك میراتیی شایسته‌ی خۆتانه، به‌هۆی ئه‌و کار و کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد.
(73) میوه‌هاتی زۆر و ههمهجۆر تیایدا بۆتان ئاماده‌یه و لێی ده‌خۆن (هه‌رگیز ته‌واو نابێت و که‌م ناکات).