(9) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوڕتان هێناوه کاتێ که بانگ درا بۆ نوێژ له ڕۆژی هه‌ینیدا، ئێوه به په‌له بچن به‌ده‌م یادی خواوه و واز له کڕین و فرۆشتن بهێنن، چونکه ئه‌و کاره‌تان چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن.
(10) جا کاتێك نوێژ ته‌واو بوو، ئه‌وه بڵاو ببنه‌وه به‌زه‌ویدا و به‌ته‌مای به‌خششی خوا هه‌وڵ و کۆشش بدن، یادی خوا زۆر بکه‌ن له هه‌موو چالاکیه‌کانی ژیاندا با ناوی ئه‌و زاته له‌سه‌ر زار‌و له‌ناو دڵتان‌دا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی هه‌میشه‌یی به‌ده‌ست بهێنن.
(11) (پاشان خوا گله‌یی له‌زۆربه‌ی ئیمانداران ده‌کات، ئه‌وانه‌ی که قافڵه‌ی بازرگانیان بینی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) یان چۆڵ کرد:) کاتێك بازرگانیه‌ك، یان یاری و گه‌مه‌یه‌ك ببینن، ئه‌وه ده‌جن به‌ده‌میوه تۆیش به‌جێ دێڵن له‌کاتێکدا تۆ وه‌ستاوی به‌پێوه وتار ده‌خوێنیته‌وه، پێیان بڵێ: ئه‌و پاداشت و به‌شه‌ی که‌لای خوایه بۆ ئیمانداران، چاکتره له‌و یاری و گه‌مه و بازرگانیه، خوایش چاکترین ڕۆزی به‌خشه به سه‌رجه‌م خه‌ڵکی.
المنافقون Al-Munaafiqoon
(1) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کاتێك ناپاك و دووڕووه‌کان دێن بۆ لات و ده‌ڵێن: ئێمه شایه‌تی ده‌ده‌ین که تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت!! له‌حاڵێکدا که خوا خۆی چاك ده‌زانێت که تۆ پێغه‌مبه‌ر و فرستاده‌ی ئه‌ویت، له هه‌مان کاتدا، خوا شایه‌تی ده‌دا که ئه‌و ناپاك و دووڕووانه درۆزنن.
(2) ئه‌وانه سوێندی درۆیان کردووه به قه‌ڵغانی خۆیان و به‌و هۆیه‌وه به‌ربه‌ستی خه‌ڵکیان کردووه له ڕێبازی خوا، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد، کارێکی زۆر ناپه‌سه‌ندو نابه‌جێ بوو.
(3) ئه‌و حاڵه‌ته‌شیان بۆیه تێدا دروست بووه چونکه سه‌ره‌تا باوه‌ڕیان هێنا؛ له‌وه‌ودوا حه‌قیان پۆشی و کافر بوونه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه مۆر نرا به‌سه‌ر دڵیان‌دا (بۆیه تێگه‌یشتن و بیروبۆچوونیان شێواوه و) له ڕاستیه‌کان تێ ناگه‌ن.
(4) کاتێك ده‌یانبینیت سیما و له‌ش و لاریان سه‌رسامت ده‌کات، کاتێکیش دێنه قسه (ئه‌وه‌نده ده‌م بازو قسه‌زانن) ئه‌وه گوێ ده‌گرێت بۆ قسه‌یان، ده‌ڵێی داری وشکی به‌دیواردا هه‌ڵپه‌سێردراون، ئه‌وه‌نده له ترس و بیمدا ده‌ژین، هه‌ر هاوارو و بانگێك بکرێت، هه‌ر باسێك بێته پێشه‌وه، وه‌ده‌زانن دژی ئه‌وانه، ئا ئه‌وانه هه‌ر دوژمنن، که‌وابوو خۆتیان لێ بپارێزه، وریایان به، خوا بیانکوژێت و له‌ناویان به‌رێت، ئاخر بۆچی واده‌که‌ن، به‌ره‌و کوێ لادران (بۆچی باوه‌ڕی دامه‌زراو ناهێنن و له ڕێبازی ڕاست لاده‌ده‌ن).