التحريم   سورة  : At-Tahrim


سورة Sura   التحريم   At-Tahrim
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَّصُوحًا عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَن يُكَفِّرَ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيُدْخِلَكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ يَوْمَ لَا يُخْزِي اللَّهُ النَّبِيَّ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ ۖ نُورُهُمْ يَسْعَىٰ بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَتْمِمْ لَنَا نُورَنَا وَاغْفِرْ لَنَا ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (8) يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ جَاهِدِ الْكُفَّارَ وَالْمُنَافِقِينَ وَاغْلُظْ عَلَيْهِمْ ۚ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ (9) ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا لِّلَّذِينَ كَفَرُوا امْرَأَتَ نُوحٍ وَامْرَأَتَ لُوطٍ ۖ كَانَتَا تَحْتَ عَبْدَيْنِ مِنْ عِبَادِنَا صَالِحَيْنِ فَخَانَتَاهُمَا فَلَمْ يُغْنِيَا عَنْهُمَا مِنَ اللَّهِ شَيْئًا وَقِيلَ ادْخُلَا النَّارَ مَعَ الدَّاخِلِينَ (10) وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا لِّلَّذِينَ آمَنُوا امْرَأَتَ فِرْعَوْنَ إِذْ قَالَتْ رَبِّ ابْنِ لِي عِندَكَ بَيْتًا فِي الْجَنَّةِ وَنَجِّنِي مِن فِرْعَوْنَ وَعَمَلِهِ وَنَجِّنِي مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (11) وَمَرْيَمَ ابْنَتَ عِمْرَانَ الَّتِي أَحْصَنَتْ فَرْجَهَا فَنَفَخْنَا فِيهِ مِن رُّوحِنَا وَصَدَّقَتْ بِكَلِمَاتِ رَبِّهَا وَكُتُبِهِ وَكَانَتْ مِنَ الْقَانِتِينَ (12)
الصفحة Page 561
(8) ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه‌، ئێوه به ته‌وبه‌و په‌شیمانیه‌کی په‌خت و دڵسۆزانه‌وه ڕوو بکه‌نه‌وه خوا، نزیکه په‌روه‌ردگارتان له هه‌ڵه و گوناهه‌کانتان خۆش ببێت و بتانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نداها و ڕوبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، ڕۆژێك دێت که خوا پێغه‌مبه‌ر و ئه‌وانه‌ی له خزمه‌تیدا خه‌جاڵه‌ت و شه‌رمه‌زار ناکات، نوورو ڕوناکیان ده‌دره‌وشێته‌وه‌و دێت و ده‌چێت له به‌رده‌م و لای ڕاستیانه‌وه و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئه‌م نوورو ڕوناکیه‌مان بۆ زیاد بکه‌و لێمان خۆش ببه‌، چونکه به‌ڕاستی تۆ ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌.
(9) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کۆشش بکه و بجه‌نگه دژی کافر و دووڕوه‌کان و توندو تیژبه له‌سه‌ریان، ئه‌وانه شوێنیان دۆزه‌خه‌، ئای که سه‌رنجامێکی خواپه‌.
(10) خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به ژنی نوح و لوط بۆ ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، که ئه‌و دوو ئافره‌ته هاوسه‌ری دوو به‌نده‌ی چاك و پاکی ئێمه بوون، که‌چی خیانه‌تیان لێ کردن (باوه‌ڕیان پێیان نه‌بوو، غه‌یبه‌تیان ده‌کردن، گاڵته‌یان پێده‌کردن...)، ئیتر ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه فریای هاوسه‌ره‌کانیان نه‌که‌وتن، له قیامه‌تدا به‌و ژنانه ده‌وترێت: بچنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که ده‌چنه ناوی.
(11) هه‌روه‌ها خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به هاوسه‌ره‌که‌ی فیرعه‌ون بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌، کاتێك وتی: په‌روه‌ردگارا له‌لای خۆت له به‌هه‌شتدا ماڵێکم بۆ دروست بکه (تا به‌رده‌وام به‌دیدارت شاد ببم) و له ده‌ست فیرعه‌ون و کاروکرده‌وه‌ی ڕزگارم بکه و له‌ده‌ست ئه‌م قه‌ومه سته‌مکاره‌ش ده‌ربازم بکه‌.
(12) هه‌روه‌ها نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به مه‌ریه‌می کچی عیمرانیش که داوێنی خۆی به‌پاکی ڕاگرت، ئێمه‌ش له‌و ڕۆحه‌ی که به‌ده‌ستمانه‌، فوومان پێداکرد، ئه‌ویش باوه‌ڕی ته‌واوی هه‌بوو به گوفتارو فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری و هه‌میشه و به‌رده‌وام ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو خواناس و نزاکار بوو.
 


اتصل بنا | الملكية الفكرية DCMA | سياسة الخصوصية | Privacy Policy | قيوم المستخدم

آيــــات - القرآن الكريم


© 2022