(40) جا سوێند به په‌روه‌ردگاری خۆرهه‌ڵاته‌کان و خۆرئاواکان، به‌ڕاستی ئێمه هه‌میشه به‌ده‌سه‌ڵاتین له‌سه‌ر:...
(41) ئه‌مانه له‌ناوبه‌رین و که‌سانی چاکتر بهێنینه کایه‌وه، ئێمه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێ توانا نین.
(42) جا وازیان لێ بهێنه با هه‌ر ڕۆبچن له بێ باوه‌ڕیدا، با هه‌ر گه‌مه‌و گاڵته بکه‌ن، هه‌تا دووچاری ڕۆژی خۆیان ده‌بن که هه‌ڕه‌شه‌یان پێ لێ ده‌کرێت.
(43) ئه‌و ڕۆژه‌ی به په‌له له گۆڕه‌کانیان دێنه ده‌ره‌وه، ده‌ڵێی بۆ لای بت و په‌رستراوه‌کانیان ڕاده‌که‌ن!!
(44) چاویان شۆڕه‌و (شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌تن) زه‌لیلی و سه‌رشۆڕی ماندووی کردوون، جا ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که کاتی خۆی به‌ڵێنیان پێ ده‌دراو ئه‌وان بڕوایان پێی نه‌بوو.
نوح Nooh
(1) به‌ڕاستی ئێمه نوح مان ڕه‌وانه‌کرد بۆ لای قه‌ومه‌که‌ی، فه‌رمانمان پێدا که؛ قه‌ومه‌که‌ت بێ‌دار بکه‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی سزایه‌کی به ئێش یه‌خه‌یان پێبگرێت.
(2) ئه‌ویش وتی: قه‌وم و هۆزو گه‌لم من بێگومان بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام بۆتان.
(3) داواتان لێ ده‌که‌م که: هه‌ر خوا بپه‌رستن و له خه‌شم و قینی، خۆتان بپارێزن و فه‌رمانبه‌رداری منیش بن.
(4) ئه‌و کاته خوا له گوناهه‌کانتان خۆش ده‌بێت و ده‌تانهێڵێته‌وه بۆ کاتێکی دیاری کراو، بێگومان کاتی دیاری کراوی خوا وه‌ختێك پێش دێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دواناکه‌وێت ئه‌گه‌ر بتانزانیایه.
(5) دوای سه‌ده‌ها ساڵ بانگه‌واز نوح سکاڵای کرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا من به شه‌وو به ڕۆژ بانگی قه‌وم و گه‌له‌که‌مم کرد (بۆ یه‌کخواناسی و پارێزکاری).
(6) که‌چی بانگه‌وازه‌که‌ی من هیچی زیاد نه‌کردن؛ ته‌نها ڕاکردنیان نه‌بێت.
(7) به‌ڕاستی من هه‌موو جارێك که با‌نگم ده‌کردن تا لێیان خۆش ببیت، په‌نجه‌یان ده‌خسته گوێچکه‌یانه‌وه تا نه‌بیستن، جله‌کانیان به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌دا تا نه‌مبینن، زۆر گه‌رم بوون له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕی و خۆیان به‌زل ده‌زانی و لووت به‌رز بوون.
(8) پاشان من به ئاشکرا با‌نگم کردن و (وتارم بۆ دان).
(9) ئینجا من به‌ڕوونی و بێ په‌رده هه‌موو شتێکم بۆ باس کردن، هه‌ندێ جاریش به‌نهێنی قسه‌م بۆ ده‌کردن (بۆ تاکه تاکه‌و خێزانه‌کانیان).
(10) به‌رده‌وام پێم ده‌گوتن، ئێوه داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاتێکی لێخۆشبووه.