(11) بارانتان به لێزمه‌و خوڕه‌م بۆ ده‌بارێنێت.
(12) ماڵ و سامان و نه‌وه‌تان پێ ده‌به‌خشێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ باخ و باخاتدا، ڕوبارو چه‌م و جۆگه‌تان بۆ به‌دی ده‌هێنێت.
(13) ئه‌وه چیتانه ئێوه قه‌دری خوا نازانن، بۆ ڕێزی بۆ دانانێن و لێی ناترسن.
(14) خۆ ئێوه پێشتر نه‌بوون؛ هه‌ر خوا خۆی به چه‌ند قۆناغدا ئێوه‌ی تێپه‌ڕاندو دروستی کردن.
(15) ئایا سه‌رنجتان نه‌داوه چۆن خوا حه‌وت چین ئاسمانی دروست کردووه؟!
(16) مانگی کردۆته هۆی ڕوناکی تیایاندا‌و خۆریشی داگیرساندووه.
(17) هه‌ر خوا خۆی ئێوه‌ی له خاکی زه‌وی به‌دیهێناوه‌و پێی گه‌یاندوون.
(18) پاشان ده‌تانمرێنێت و ده‌تانخاته‌وه ناوی هه‌ر کاتیش بیه‌وێت ده‌رتان ده‌هێنێته‌وه.
(19) هه‌ر ئه‌و خوایه زه‌وی بۆ ڕاخستوون (چۆنتان بوێت و بۆ چیتان بوێت به‌ده‌ستانه‌وه دێت)
(20) تا (به ئاره‌زووی خۆتان) پیایدا بگه‌ڕێن له ڕێگه فراوانه‌کاندا.
(21) سه‌رئه‌نجام، نوح نا‌ئومێد بوو بۆیه وتی: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی ئه‌وان یاخی بوون لێم، شوێنی ئه‌و که‌سانه که‌وتن که ماڵ و نه‌وه‌کانیان قازانجی پێنه‌گه‌یاندن زیان نه‌بێت.
(22) خوانه‌ناسان پیلانی گه‌وره‌و نه‌خشه‌ی سامناکیان داڕشت.
(23) وتیان: خه‌ڵکینه نه‌که‌ن واز له خواکانتان بهێنن!! نه‌که‌ن واز له (ودو سواع و یه‌عوق و نه‌سر) بهێنن.
(24) بێگومان ئه‌وانه زۆر که‌سیان گومڕا کرد، په‌روه‌ردگارا، ئه‌م سته‌مکارانه ته‌نها گومڕای نه‌بێت هیچی تریان بۆ زیاد مه‌که.
(25) جا له سه‌رئه‌نجامی گوناهو تاوانیاندا، هۆزی ناله‌بار نوقم کران له زریانه‌که‌دا، ئینجا خرانه ناو ئاگره‌وه، که‌سیشیان ده‌ست نه‌که‌وت له خه‌شم و سزای خوایی په‌نایان بدات.
(26) ئینجا نوح وتی: په‌روه‌ردگارا هیچ که‌سێك له بێ بڕوایان له‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌هێڵه‌و تۆویان ببڕه.
(27) چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر تۆ وازیان لێ بهێنیت هه‌رچی به‌نده‌کانی تۆیه گومڕای ده‌که‌ن و که‌سیشیان لێنابێت (له نه‌وه‌ی تازه) مه‌گه‌ر خراپه‌کار و تاوانبار نه‌بێت.
(28) په‌روه‌ردگارا؛ له خۆم و دایك و باوکم و ئه‌وانه خۆش ببه که دێنه ماڵم؛ به ئیمان و باوه‌ڕه‌وه، هه‌روه‌ها له ئیماندارانی پیاوو ئیماندارانی ئافره‌تیش خۆش ببه، سته‌مکارانیش ته‌نها تیاچوون نه‌بێت هیچی تر نه‌که‌یته به‌شیان.