التوبة   سورة  : At-Tawba


سورة Sura   التوبة   At-Tawba
كَالَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ كَانُوا أَشَدَّ مِنكُمْ قُوَّةً وَأَكْثَرَ أَمْوَالًا وَأَوْلَادًا فَاسْتَمْتَعُوا بِخَلَاقِهِمْ فَاسْتَمْتَعْتُم بِخَلَاقِكُمْ كَمَا اسْتَمْتَعَ الَّذِينَ مِن قَبْلِكُم بِخَلَاقِهِمْ وَخُضْتُمْ كَالَّذِي خَاضُوا ۚ أُولَٰئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۖ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (69) أَلَمْ يَأْتِهِمْ نَبَأُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ قَوْمِ نُوحٍ وَعَادٍ وَثَمُودَ وَقَوْمِ إِبْرَاهِيمَ وَأَصْحَابِ مَدْيَنَ وَالْمُؤْتَفِكَاتِ ۚ أَتَتْهُمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ ۖ فَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَٰكِن كَانُوا أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ (70) وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۚ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ۚ أُولَٰئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ ۗ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (71) وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (72)
الصفحة Page 198
(69) (ئێوه‌ش ئه‌ی بێ باوه‌ڕان) وه‌ک ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ن له پێش ئێوه‌دا بوون، که ئه‌وان له ئێوه به‌هێزتر بوون و ماڵ و منداڵیشیان له ئێوه زیاتر بوو، ئینجا ماوه‌یه‌ک به‌و به‌شه‌ی که هه‌یانبوو ڕایانبوارد، ئێوه‌ش ماوه‌یه‌ک ڕاتانبوارد به به‌شه‌که‌ی خۆتان، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه ڕایانبوارد به به‌شه‌کانی خۆیان!! ئێوه‌ش ڕۆچوون له ئاره‌زووبازیدا وه‌ک چۆن ئه‌وان ڕۆچوون له ئاره‌زووبازیدا، ئا ئه‌وانه هه‌موو کارو کرده‌وه‌یه‌کیان پووچه‌ڵ بۆته‌وه و به‌که‌ڵکیان نه‌هات له دنیاوقیامه‌تدا ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان ڕه‌نج به‌خه‌سارن.
(70) ئایا ئه‌وانه هه‌واڵی گرنگی قه‌ومه‌کانی پێش خۆیان پێ نه‌گه‌یشتووه (به‌تایبه‌تی) قه‌ومی نوح و عادو ثمود، قه‌ومی ئیبراهیم و نیشته‌جێکانی مه‌دیه‌ن (قه‌ومی شوعه‌یب)، هه‌روه‌ها ڕه‌فتار نزم و بێ ڕه‌وشته‌کان (قه‌ومی لوط)، جا هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به‌به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرایان بۆ هێنان، جا به‌ڕاستی وه‌نه‌بێت خوا سته‌می لێکردبن، به‌ڵکو ئه‌وان سته‌میان له خۆیان کرد.
(71) (له‌و لاشه‌وه‌) ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان هه‌ندێکیان خۆشه‌ویست و پشتگیرو هاوکاری یه‌کترن (که ئه‌مه‌ش سیفه‌تیانه‌): فه‌رمان به‌چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه له خراپه ده‌که‌ن و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کاتی ماڵیشیان ده‌به‌خشن و گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن، ئا ئه‌وانه له ئاینده‌دا خوا ڕه‌حمیان پێ ده‌کات و سۆزی ده‌بێت بۆیان، به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانایه‌.
(72) خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان، به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات و جاریه به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیاندا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا، له‌گه‌ڵ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا، که له هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کان به‌نرخترو گرنگتره‌، ئه‌وه خۆی سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.
 


اتصل بنا | الملكية الفكرية DCMA | سياسة الخصوصية | Privacy Policy | قيوم المستخدم

آيــــات - القرآن الكريم


© 2022