القدر Al-Qadr
(1) ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی به‌فه‌ڕو ڕێزداردا.
(2) جا تۆ چووزانی شه‌وی به‌فه‌ڕ کامه‌یه‌و چ خێر‌و به‌ره‌که‌تێکه.
(3) شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (واته پاداشتی عیبادهت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێ سنووره).
(4) له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌کان که جوبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه، داده‌به‌زن له‌سه‌ر ڕووخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان، به‌جۆره‌ها فرمان و کار (به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ردانی خواپه‌رستان، بۆ سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان، بۆ گوێگرتن له قورئان و... هتد).
(5) ئه‌و شه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی و هێمنی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، هه‌تا کاتی به‌ره‌به‌یان. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (من قام لیلة القدر ایمانا واحتسبا غفر له ما تقدم من زنبه). واته: ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در به‌خواپه‌رستی و یادی خوا بباته سه‌ر به ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوو به‌ته‌مابوونی پاداشت و ڕه‌حمه‌ت، خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهانی ڕابردووی خۆش ده‌بێت. (بوخاری و موسلیم) ڕیوایه‌تیان کردووه.
البينة Al-Bayyina
(1) ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خاوه‌نی کتێبه‌کان له‌گه‌ڵ موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران، وازیان له بیر‌و باوه‌ڕی خۆیان هێنا، هه‌تا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرایان بۆ نه‌هات (ده‌رباره‌ی دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ر).
(2) (ئه‌ویش) پێغه‌مبه‌رێکه له‌لایه‌ن خواوه کتێب و نامه‌ی پاك و بێگه‌ردیان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه (که قورئانه).
(3) چه‌نده‌ها په‌یامی پڕ له ڕێنموویی به نرخی له توێدا هه‌یه.
(4) جا خاوه‌ن کتێبه‌کان ده‌سته ده‌سته‌و پارچه پارچه نه‌بوون، دوای ئه‌وه نه‌بێت که به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرایان بۆ هات (ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رو قورئان).
(5) فه‌رمانیشیان پێنه‌درابوو جگه به‌وه‌ی که خواپه‌رستی بکه‌ن و به‌پاکی و دڵسۆزی و ملکه‌چی فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که بن و لابده‌ن له هه‌موو ئایینێك و ته‌نها پابه‌ندی ئایینی ئیسلام بن، نوێژیش به‌ڕێك و پێکی ئه‌نجام بده‌ن، زه‌کاتیش له ماڵ و سامانیان ده‌ربکه‌ن، ئه‌وه‌یه ئاینی نامه ڕاست و به‌نرخه‌کانی خوا.
(6) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خاوه‌ن کتێبه‌کان و موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌و به نه‌مری تیایدا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه، هه‌ر ئه‌وانه‌ن تاوانبارترین و خراپترینی خه‌ڵکانی سه‌رزه‌وی.
(7) بێگومان ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، هه‌ر ئه‌وانه‌ن چاکترین و پاکترینی خه‌ڵکانی سه‌ر زه‌وی.