الكافرون Al-Kaafiroon
(1) (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی کۆمه‌ڵی بێ باوه‌ڕ و خوانه‌ناسان.
(2) من هه‌رگیز ئه‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یپه‌رستن نایپه‌رستم (چونکه من خواپه‌رستم).
(3) ئێوه‌ش دیاره ئه‌وه‌ی من ده‌یپه‌رستم نای په‌رستن (چونکه بت په‌رستن).
(4) ئه‌وه‌ی ئێوه په‌رستوتانه من هیچ کات نایپه‌رستم.
(5) ئێوه‌ش، ئه‌و زاته‌ی من ده‌یپه‌رستم نای په‌رستن.
(6) که‌واته دینی خۆتان بۆ خۆتان و دینی خۆم بۆ خۆم.
النصر An-Nasr
(1) کاتێ یارمه‌تی و کۆمه‌کی خوا دێت، شاری مه‌ککه ڕزگار ده‌کرێت و ده‌رگای ئازادی واڵا ده‌کرێت.
(2) خه‌ڵکیشت بینی پۆل پۆل ده‌چنه ڕیزی ئاینی خواوه.
(3) ئه‌وسا ئیتر تۆ سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگارت بکه و داوای لێ خۆش بوونی لێ بکه، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر چاوپۆشی ده‌کات و تۆبه وه‌رگره (.. ئومێده له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، خوای باڵاده‌ست سه‌رکه‌وتنێک ببه‌خشێت، ئه‌و کاته ئیمانداران هه‌ست ده‌که‌ن ئه‌م سوره‌ته تازه دابه‌زیوه).
المسد Al-Masad
(1) ده‌سته‌کانی بشکێت ئه‌بو له‌هه‌بو ڕسوا بێت، ئاشکرایه که هه‌ر ڕاسوایش ده‌بێت و (له‌ناو ده‌چێت).
(2) ماڵ و دارای و ئه‌و شتانه‌ی که به ده‌ستی هێناوه، فریای نه‌که‌وت.
(3) له ئاینده‌دا ده‌خرێته ناو ئاگرێکی بڵێسه‌داره‌وه.
(4) هه‌روه‌ها ژنه‌که‌شی که هه‌میشه هه‌ڵگری کۆڵه داره و (ئازاری پێغه‌مبه‌ر ده‌دات).
(5) هه‌میشه گوریسێکی چنراو له پوشی خورما له گه‌ردنیایه‌تی (له قیامه‌تیش دا زنجیری ئاسن ده‌کرێته گه‌ردنی).