الأنبياء Al-Anbiyaa
(1) موحاسه‌به‌و لێ پرسینه‌وه‌ی خه‌ڵکی نزیک بۆته‌وه، له کاتێکدا (زۆربه‌ی) ئه‌وان بێ ئاگا وغافڵن وپشتیان له ئاینی خوا کردووه و ڕوو وهرگێرن (له‌به‌رنامه‌که‌ی).
(2) هیچ یاداوه‌ریه‌کی تازه‌یان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌نه‌وه بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گوێ بیستی نه‌بوو بن و له‌وکاته‌دا یاری و گه‌مه‌ی پێنه‌که‌ن...
(3) دڵه‌کانیان بێ ئاگا‌و سه‌رگه‌ردانه، ئه‌وانه‌ش که سته‌میان کرد، قسه‌کانیان شارده‌وه (به‌نهێنی ده‌یانوت) ئایا ئه‌مه تانها به‌شه‌رێک نیه وه‌ک ئێوه؟! ئایا ئێوه به‌ده‌م جادووگه‌ریه‌وه ده‌چن؟! له‌کاتێکدا ئێوه چاوتان هه‌یه و ده‌یبینن!!
(4) (خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له باس و خواسیان ئاگادارکرد بۆیه) وتی: په‌روه‌ردگارم ئاگاداری هه‌موو قسه و گوفتارێکه له ئاسمان و زه‌ویدا و ئه‌و زاته بیسه‌رو زانایه.
(5) به‌ڵکو (شتی تریشیان) ده‌وت: (وه‌ک ئه‌وه‌ی که گوایه ئه‌م قورئانه): خه‌وو خه‌یاڵی بێ سه‌ر و بنه، یاخود خۆی هه‌ڵی به‌ستووه، به‌ڵکو ئه‌و که‌سێکی شاعیره، ده‌با به‌ڵگه و موعجیزه‌یه‌ک بهێنێت وه‌ک پێغه‌مبه‌رانی پێشوو!!
(6) ئه‌و شار‌و شارۆچکه و دێهاتانه‌ی پێش ئه‌مان (که داوای موعجیزه‌یان کردووه و دوایی باوه‌ڕیان نه‌هێناوه) له ناومان بردوون، ئایا ئه‌مان باوه‌ڕ ده‌هێنن؟! (ئایا ئه‌وان باوه‌ڕ ده‌هێنن)؟
(7) ئێمه پێش تۆ که‌سانی ترمان ڕه‌وانه نه‌کردووه، جگه له پیاوانێک (که هه‌ڵمانبژاردوون)، وه‌حی و نیگایان بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ین، ده‌بپرسن له خاوه‌نی کتێبه‌کانی پێشوو ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م ڕاستیانه نازانن.
(8) ئێمه وه نه‌بێت ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌مان له په‌یکه‌ر و لاشه‌یه‌ک دروست کردبێت که خواردن نه‌خۆن و ژیانی هه‌میشه‌یی‌شمان پێ نه‌به‌خشیوون.
(9) له‌وه‌ودوا به‌ڵێنی خۆمانمان بۆ بردوونه‌ته سه‌ر، جا ڕزگارمان کردوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که ده‌مانه‌وێت و (باوه‌ڕیان هێناوه) سه‌رکه‌ش و له‌سنور ده‌رچووه‌کانیشمان له‌ناوبردووه.
(10) سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه کتێبێکمان ڕه‌وانه کردووه بۆتان که یاداوه‌ریه و سه‌ربه‌رزی ئێوه له شوێنکه‌وتنیایه‌تی، ئایا ئه‌وه بیر‌و هۆشتان ناخهنهکار و ژیر نابن؟