الصافات As-Saaffaat
(1) سوێند به فریشته ڕیز بووه‌کان.
(2) به‌و فریشتانه‌یش که ده‌خوڕن به‌سه‌ر سته‌مکاراندا (له‌سه‌ره مه‌رگ و له قیامه‌ت و دۆزه‌خدا).
(3) به‌وانه‌ش که په‌یامه ئاسمانیه‌کان ده‌گه‌یه‌نن به پێغه‌مبه‌ران و به‌سه‌ریاندا ده‌یخوێننه‌وه.
(4) به‌ڕاستی خوای ئێوه تاک و یه‌کێکه.
(5) په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانه، په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵاته‌کانیشه.
(6) بێگومان ئێمه ئاسمانی دنیامان ڕازاندۆته‌وه به جوانی و ڕۆشنی ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان.
(7) ئاسمانمان پاڕاستووه له پیلان و شه‌ڕی هه‌موو شه‌یتانێکی سه‌رکه‌ش.
(8) شه‌یتانه‌کان ناتوانن هه‌واڵی ئه‌و نه‌خشه و به‌رنامانه‌ی که به‌فریشته پایه بڵنده‌کان ده‌سپێردرێت، بیزانن بیبیستن، چونکه له هه‌موو لایه‌که‌وه پارچه ئه‌ستێره‌یان بۆ ده‌هاوێژرێت.
(9) بۆ ئه‌وه‌ی تێکبشکێنرێن و ڕاو بنرێن، سزای سه‌خت و به‌رده‌وام له قیامه‌تدا بۆیان ئاماده‌یه.
(10) مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌واڵێک بفرێنێت و بیه‌وێت بۆی ده‌ربچێت، ئه‌وه ئه‌ستێره‌یه‌کی ڕووناک شوێنی ده‌که‌وێت و له‌ناوی ده‌بات.
(11) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله عیه وسلم له بێ باوه‌ڕان بپرسه: ئایا ئه‌وان گرنگتر و گه‌وره‌تر و به‌هێزترن یان ئه‌و شتانه‌ی تر که دروستمان کردووه وه‌ک (ئاسمان و زه‌وی و کێوه‌کان... هتد)، بێگومان ئێمه ئه‌وانمان له قوڕێکی مچ دروست کردووه (که یه‌کێکه له قۆناغه‌کانی دروستکردنی باوکه ئاده‌م).
(12) نه‌خێر (سه‌یره) تۆ سه‌رسامی له بێ باوه‌ڕان کافران که‌چی ئه‌وان گاڵته ده‌که‌ن به‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزانه.
(13) کاتێکیش ئامۆژگاری بکرێن ئامۆژگاری وه‌رناگرن و سه‌ر باده‌ده‌ن.
(14) کاتێک به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌ک ده‌بینن ده‌یکه‌نه گاڵته‌جاڕ و باوه‌ڕ ناکه‌ن.
(15) ده‌شیانوت: ئه‌مه‌ی ئێمه ده‌یبینین و ده‌یبیستین جگه له جادوویه‌کی ئاشکرا شتێکی تر نیه...!!
(16) هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئایا کاتێک مردین و بووینه خاک و ئێبسک، ئایا ئێمه زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟!
(17) ئایا باوانی دێرینیشمان زیندوو ده‌کرێته‌وه؟
(18) له‌وه‌ڵامیاندا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بڵێ: به‌ڵێ، له‌کاتێکدا که ئێوه زه‌لیل و مل که‌چن.
(19) جا بێگومان ته‌نها داچڵه‌کاندن و تێخوڕین و ده‌نگێکی به‌هێزه ده‌ستبه‌جێ هه‌موویان هه‌ستاون و ته‌ماشا ده‌که‌ن.
(20) ئه‌وسا ده‌ڵێن: ئه‌ی هاوار، ئاخ و ئۆف بۆ ئێمه، ئه‌مه ئیتر ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌یه.
(21) ئینجا به‌هه‌ڕه‌شه‌وه پێیان ده‌وترێت ئه‌مه ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌یه که ئێوه بڕواتان پێی نه‌بوو، به‌درۆتان ده‌زانی.
(22) خوای گه‌وره فه‌رمانده‌دا به فریشته‌کان هه‌موو ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه کۆیان بکه‌نه‌وه، خۆیان و هاوسه‌رانیان، خۆیان و هاوشێوه‌یان و ئه‌و شتانه‌ش که ده‌یانپه‌رست.....
(23) له‌جیاتی خوا، ئینجا ڕێنماییان بکه‌ن بۆ ڕێگه‌ی دۆزه‌خ چونکه بێ باوه‌ڕ و تاوانبارن.
(24) له‌کاتی ڕاپێچ کردنیاندا فه‌رمان ده‌درێت: ئاده‌ی بیانوه‌ستێنن، بێگومان ئه‌وان پرسیار لێکراون.