(103) کاتێک هه‌ردووکیان ته‌سلیمی فه‌رمانی په‌روه‌ردگار بوون، ئیبراهیم، ئیسماعیلی به ڕوودا خسته سه‌ر خاک بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری ببڕێت.
(104) ئێمه‌ش بانگمان لێکرد: ئه‌ی ئیبراهیم!!
(105) به‌ڕاستی خه‌وه‌که‌ت هێنایه دی، ئێمه هه‌ر ئاوا پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (له تاقی کردنه‌وه‌کاندا سه‌ریان ده‌خه‌ین، چونکه لێ‌بڕاون).
(106) به‌ڕاستی ئه‌مه خۆی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ئاشکراو ڕوونه.
(107) ئێمه‌ش قۆچێکی گه‌وره‌مان کرده قوربانی ئیسماعیل تا له جیاتی ئه‌ودا سه‌ری ببڕێت.
(108) پاشان ئێمه له‌ناو گه‌لان و نه‌وه‌کانی داهاتوودا ناوی ئیبراهیممان هێشته‌وه.
(109) سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر ئیبراهیم.
(110) ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه...
(111) به‌ڕاستی ئه‌میش له‌به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه...
(112) مژده‌ی هاتنه دنیای - ئیسحاق - یشمان پێبه‌خشی، که ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رێکه له چاکان.
(113) خێر‌و به‌ره‌که‌تمان ڕژاند به‌سه‌ر ئیبراهیم و به‌سه‌رئیسحاقدا و له‌نه‌وه‌ی هه‌ردووکیان، واته: ئیسماعلیل و ئیسحاق چاکان و پاکان، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ش په‌یداده‌بن به‌روونی سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن.
(114) به‌ڕاستی ئێمه نازو نیعمه‌تی خۆمانمان ڕژاند به‌سه‌ر مو‌سا و هاروون (هه‌ردووکیانمان هه‌ڵبژارد بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی).
(115) هه‌ردووکیان و قه‌ومه‌که‌شیانمان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگارکرد (له غه‌رق بوون و خنکان).
(116) سه‌رکه‌وتنمان پێبه‌خشین به‌سه‌ر دوژمنه‌کانیاندا، هه‌ر ئه‌وانیش زاڵ بوون.
(117) پاشان ته‌وراتمان پێبه‌خشین که ڕوونکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێکه، (تا په‌یڕه‌ویی بکه‌ن).
(118) هه‌روه‌ها ڕێنموویی هه‌ردووکیانمان کرد بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست (تا قه‌ومه‌که‌یان سه‌رفراز بکه‌ن).
(119) ناوبانگی خێریانمان له نه‌وه‌کانی داهاتوودا هێشته‌وه (که هه‌تا دنیایه به‌ڕێزه‌وه ناویان ببرێت).
(120) سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر مو‌سا و هاروون (له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری مه‌زن و به‌ڕێزه‌وه).
(121) بێگومان ئێمه، ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (له دنیا‌و قیامه‌تدا ڕێزدارن).
(122) به‌ڕاستی هه‌ردووکیان له به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه بوون (ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان به چاکی ئه‌نجامدا).
(123) بێگومان - ئیلیاس - یش له ده‌سته‌ی پێغه‌مبه‌ران و ڕه‌وانه کراوانه (له لایه‌ن ئێمه‌وه).
(124) ئه‌وکاته ئه‌ویش به قه‌وم و گه‌له‌که‌ی خۆی وت: ئه‌وه ناکرێت خواناس بن؟ ئه‌وه بۆ له‌خوا ناترسن؟!
(125) ئایا ئێوه هاناو هاوارو نزا بۆ - به‌عل - ده‌به‌ن (بتێکی گه‌وره بوو ده‌یانپه‌رست) وه واز له خواپه‌رستی ده‌هێنن له‌کاتێکدا ئه‌و زاته چاکترینی دروستکاره‌کانه.
(126) که - الله - یه، په‌روه‌ردگارتانه، په‌روه‌ردگاری باو و باپیرانی دێرینیشتانه (ئه‌وه بۆ بیرێک ناکه‌نه‌وه)؟!