(27) ئێمه ئاسمان و زه‌وی دروستکراوانی نێوانمان بێ هوده و هه‌ڕه‌مه‌که‌ی دروست نه‌کردووه، ئه‌وه بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌وانه‌یه که بێ باوه‌ڕبوون، هاوار و ناهوناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که کافر و بێ بڕوان له سزای ئاگری دۆزه‌خ.
(28) نه‌خێر، ئه‌و باوه‌ڕه‌یان هه‌ڵه‌یه، به‌ڵکو ئایا ڕه‌وایه پاداشتی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، وه‌ک ئه‌وانه لێ بکه‌ین که تۆوی خراپه‌یان چاندووه له زه‌ویدا، یاخود ئایا ئه‌وانه‌ی پارێزگار و له‌خواترسن وه‌ک خراپه‌کاران سه‌یریان بکه‌ین؟!
(29) ئه‌م قورئانه کتێبێکی پیرۆزه دامانبه‌زاندووه بۆ لای تۆ، بۆ ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی لێک بده‌نه‌وه و بیری لێ بکه‌نه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان په‌ند و ئامۆژگاری وه‌ربگرن و تێفکرن.
(30) ئێمه سوله‌یمانمان به‌خشی به داود، ئای چ به‌نده‌یه‌کی چاک بوو، چونکه بێگومان سوله‌یمان هه‌میشه به‌سۆزه‌وه داوای لێ خۆشبوونی له خوا ده‌کرد.
(31) کاتێک ده‌مه‌و ئێواره ئه‌و ئه‌سپه چاکانه‌ی که ئاماده کرابوو بۆ غه‌زا هێنایان و نمایش کران له پێش چاویدا.
(32) ئینجا وتی: من هه‌میسه حه‌ز له‌م جۆره کارانه ده‌که‌م و گرنگی به‌م ئه‌سپانه به‌خێر ده‌زانم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت ببنه هۆی ئه‌وه‌ی که له‌یادی په‌روه‌ردگارم غه‌فڵم بکه‌ن و یادی فه‌رامۆش بکه‌م، ئه‌سپه‌کان غاریان کرد تا له چاو ون بوون.
(33) له‌وه‌ودوا سلێمان فه‌رمانیدا که بیانگێڕێته‌وه و که گه‌ڕانه‌وه بۆ لای ده‌ستی ده‌هێنا به ڕان و ملیاندا (به‌و شێوه‌یه خۆشه‌ویستی خۆی ده‌رده‌بڕی بۆیان، چونکه ئه‌وانه هۆکارێکن بۆ غه‌زاو گه‌یاندنی ئایینی خوا).
(34) سوێن به خوا ئێمه سوله‌یمانمان تاقیکرده‌وه و ساوایه‌کی ناته‌واومان فڕێدایه سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌ی، پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خوا و په‌نای بۆ ئێمه هێنا... (چونکه به‌بێ وتنی - ان شا‌ء الله - به ئومێدی چه‌ند کوڕێک بوو).
(35) وتی: په‌روه‌ردگارا لێم خۆش ببه و ده‌سه‌ڵاتێکم پێببه‌خشه که ده‌ست نه‌دات بۆ که‌سی تر له دوای خۆم، چونکه به‌ڕاستی ته‌نها تۆ به‌خشێنه‌ری هه‌موو ناز و نیعمه‌تێکیت.
(36) ئێمه نزامان گیراکرد و - با - مان بۆ ڕام هێنا، که فه‌رمانی ئه‌و به‌نه‌رمی هاتووچۆ بکات، بۆهه‌رشوێنێک ویستی.
(37) هه‌روه‌ها شه‌یتانه‌کانیشمان کرده خزمه‌تگوزاری، له هه‌موو جۆره بیناسازێک و مه‌له‌وانێکی ژێر ده‌ریا.
(38) هه‌ندێکی تریش به‌کۆت و زنجیر به‌سترابوونه‌وه (تا نه‌توانن خراپه‌کاری ئه‌نجام بده‌ن).
(39) ئه‌مه به‌خششی ئێمه‌یه بۆ تۆ ئه‌ی سوله‌یمان تۆش ده‌به‌خشیت، یان نابه‌خشیت لێپرسینه‌وه‌ت نییه و خۆت سه‌ربه‌ستیت.
(40) بێگومان سوله‌یمان له لای ئێمه پله‌ی زۆر نزیکی هه‌یه و پاشه‌ڕۆژ و ئاینده‌یه‌کی جوانی هه‌یه لای ئێمه.
(41) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم سه‌ر گوزه‌شته‌ی به‌نده‌ی ئێمه - ئه‌یوب- یان بۆ باس بکه، کاتێك بانگی له په‌روه‌ردگاری کرد‌و وتی: بێگومان شه‌یتان توشی نه‌خۆشی و ئازاری کرووم.
(42) ئێمه‌ش دوعا و نزامان گیرا کرد و وتمان: هه‌سته، به‌پێی خۆت ڕابکه، ئه‌وه ئاوێکی سارده بۆ خۆشتن و خواردنه‌وه.