(84) په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: من خۆم حه‌ق و ڕاستیم و هه‌ر حه‌ق و ڕاستیش ده‌ڵێم.
(85) سوێند به‌زاتی خۆم ده‌بێت دۆزه‌خ پڕ بکه‌م له تۆ‌و له هه‌موو ئه‌وانه‌ی که شوێنی تۆ ده‌که‌ون.
(86) جا تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و خه‌ڵکه بڵێ: من هیچ پاداشت و خه‌ڵاتێکم له ئێوه ناوێت، من له‌و که‌سانه‌ش نیم که شت هه‌ڵبه‌ستم و زۆر له خۆم بکه‌م.
(87) ئه‌م قورئانه ته‌نها ئامۆژگاریه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان له هه‌موو کات و شوێنێکدا.
(88) به‌ڕاستی له داهاتوویه‌کی نزیکدا، هه‌ر له دنیادا هه‌واڵی ڕاستی و دروستی ئه‌م ئایینه ده‌زانن، له قیامه‌تیشدا هه‌موو شتێك به ته‌واوی ئاشکراو ڕوون ده‌بێت.
الزمر Az-Zumar
(1) هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م قورئانه له لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و داناوه‌یه.
(2) بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان ڕه‌وانه کردووه بۆ تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تا حه‌ق و ڕاستی ڕوون بکاته‌وه، که‌واته هه‌ر خوا بپهرسته و هه‌ر ملکه‌چ و دڵسۆزبه بۆ ئاین و به‌رنامه‌که‌ی.
(3) ئاگاداربن: دینی پاك و خاوێن ته‌نها بۆ خوایه، ئه‌وانه‌ش جگه له‌و زاته که‌سانی تر‌و شتی تر ده‌که‌نه پشتیوانی خۆیان ده‌ڵێن: ئێمه ئه‌م بت و شتانه ناپه‌رستین ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له خوا نزیکمان بخه‌نه‌وه، له‌کاتێکدا ئه‌وان له‌خواوه نزیکترن، بێگومان خوا داوه‌ری ده‌کات له نێوانیاندا، له‌و شتانه‌دا که کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه‌و ڕایان ده‌رباره‌ی جۆراو جۆره، به‌ڕاستی خوا ئه‌و بیروباوه‌ڕ چه‌وته‌یان لێوه‌رناگرێت و هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه ناکات که درۆزن و بێ باوه‌ڕن.
(4) ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ڕۆڵه‌یه‌ک بۆ خۆی بڕیار بدات، ئه‌وا له نێوان ئه‌و شتانه‌دا که دروستی کردووه شتێکی هه‌ڵده‌بژارد که به ویستی خۆی بوایه نه‌ک به‌ویستی ئه‌وان، پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌یه که دووره له شتی ناره‌واو نابه‌جێ، ئه‌و زاته خوایه‌کی تاک و ته‌نهاو زۆر به‌ده‌سه‌ڵاته (تۆله‌ده‌سێنێت له‌وانه‌ی دژایه‌تی ده‌که‌ن و نایپه‌رستن).
(5) ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی دروست کردووه، به‌شێوه‌ی که‌وانه‌یی شه‌و به‌سه‌ر ڕۆژدا ده‌هێنێت، به‌هه‌مان شیوه‌ی که‌وانه‌یی ڕۆژیش به‌سه‌ر شه‌ودا ده‌هێنێت (که ئه‌مه خۆی به‌ڵگه‌یه‌کی قورئانیه له‌سه‌ر شێوازی خڕی زه‌وی)، ڕۆژو مانگیشی ڕام کردووه و ڕای هێناون (له فه‌رمانی ده‌رناچن و له‌خزمه‌تی ئاده‌میزادان)، هه‌ریه‌ک له‌وانه له چه‌رخ و خولدان تا کاتیکی دیاریکراو، ئاگاداربن: هه‌رئه‌و خوایه زۆر به‌ده‌سه‌لاته (تۆله له کافران ده‌سێنێت و له‌ده‌ستی ده‌رناچن) لێخۆشبووه (چاوپۆشی ده‌کات له هه‌له‌و که‌م و کووڕی ئیمانداران).