(23) هه‌واڵم بده‌رێ ئایا ئه‌وکه‌سه‌ی که ویست و ئاره‌زووی خۆی کردۆته خوای خۆی؟! به‌هۆی ئه‌وه‌وه خوایش گومڕای کردووه که زانیوێتی شایه‌نی ئه‌وه‌یه، له ئه‌نجامی به‌د هه‌ڵوێستی خۆیدا و مۆری ناوه به ده‌زگای بیستن و دڵ و ده‌روونیدا و په‌رده‌شی هێناوه به‌سه‌ر چاوو ده‌زگای بینینیدا، جا ئیتر کێ هه‌یه جگه له خوا هیدایه‌ت و ڕێنمووی بکات، ئایا بیر ناکانه‌وه و ئامۆژگاری وه‌رناگرن.
(24) خوانه‌ناسان ده‌یانوت: ژیان ته‌نها ئه‌م ژیانی دنیایه‌یه، ده‌مرین و ده‌ژین به نۆره، هه‌ر ڕۆژگارو زه‌مانه کایگه‌رن تیاماندا و ده‌مان مرێنن و هیچی تر! جا ئه‌وانه وه‌نه‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی هیچ جۆره زانستی و زانیاریه‌ك ئه‌وه بڵێن به‌ڵکو ته‌نها پشت به‌گومان و دوودڵی ده‌به‌ستن.
(25) کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی قورئانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه (که به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێز و ڕوونی تێدایه له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه، هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌کیان هاتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی) که ده‌ڵێن: ده‌باشه باو‌و باپیرانی مردوومان بۆ زیندوو بکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟! (شایه‌نی باسه که حه‌زره‌تی عیسا ئه‌و کاره‌ی بۆ خه‌ڵکی ئه‌نجام دا به ویستی خوا، که‌چی وتراوه: ئه‌مه سحروو جادووه)؟!
(26) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: (ئه‌و شتانه به‌ده‌ست ئێمه نیه) ئه‌وه هه‌ر خوایه ژیانتان پێ ده‌به‌خشێت و پاشان ده‌تان مرێنێت و دوای ئه‌وه کۆتان ده‌کاته‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا که هیچ گومانی تیادانیه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مه نازانن.
(27) هه‌ر خوا خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت پێش دێت، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه هه‌رچی به‌تاڵپه‌رست و ناحه‌ق په‌رستانه له زه‌ره‌رمه‌ندیه‌کی زۆر گه‌وره‌دا ده‌بن.
(28) ئه‌و ڕۆژه ده‌بینیت هه‌موو خه‌ڵکی به چۆكدا هاتوون و له‌سه‌ر ئه‌ژنۆو په‌نجه‌کانیان ئاماده‌ن (هه‌ر که‌س چاوه‌ڕێ بانگ کردنه بۆ لێپرسینه‌وه، ئاماده‌یه ده‌ست به‌جێ ڕاپه‌ڕێت و ڕا بکات بۆ به‌رده‌م دادگای پڕ له دادی په‌روه‌ردگار) هه‌ر قه‌وم و هۆزێك بانگ ده‌کرێت بۆ لای ئه‌و کتێبه‌ی که بۆی ڕه‌وانه کراوه، یاخود بانگ ده‌کرێت بۆ لای نامه‌ی کرده‌وه‌کانی، ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت: ئه‌مڕۆ ئیتر پاداشتی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌تان کرد ده‌درێته‌وه.
(29) ئه‌مه ئێتر نامه‌ی کرده‌وه‌کانتانه که تۆمارمان کردووه له‌سه‌رتان، خۆی گوایه قسه ده‌کات و حه‌ق وێژه (دیاره کرده‌وه‌کانمان تۆمار کراوه له‌سه‌ر ده‌زگای زۆر پێشکه‌وتوو) چونکه به‌ڕاستی ئێمه کاتی خۆی ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌تان کرد له‌به‌رمان ده‌گرته‌وه.
(30) جا ئه‌و کاته ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه وه کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، ئه‌وه په‌روه‌ردگاریان ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆیه‌وه، ته‌نها ئه‌وه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیه‌کی ئاشکرایه.
(31) به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا‌و کافر بوون پێیان ده‌وترێت: باشه، ئێوه ئایه‌ته‌کانی منتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرایه‌وه؟! که‌چی خۆتان به‌گه‌وره‌و زل ده‌زانی، به‌ڕاستی ئێوه هۆزێکی تاوانبار‌و تاوانکار بوون.
(32) کاتیکیش بوترایه: بێگومان به‌ڵێنی خوا ڕاسته و ڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر دێت و گومانی تیادا نیه، ئێوه له وه‌ڵامدا ده‌تانوت: ئێمه هه‌ر نازانین ڕۆژی قیامه‌ت چیه؟! ئێمه هه‌ر گومان ده‌به‌ین و دڵنیا نین!!