(14) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بڵێ به‌وانه‌ی که ئیمانیان هێناوه: چاوپۆشی بکه‌ن له‌وانه‌ی به‌ته‌مای ڕۆژه سه‌خته‌کان نین که خوا پێشی ده‌هێنێت بۆ لێپرسینه‌وه‌یان، تا پاداشتی قه‌ومی ناله‌بار بداته‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و کاروکرده‌وه‌یه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن...
(15) هه‌ر که‌سێك کاروکرده‌وه‌ی چاکی ئه‌نجام دابێت ئه‌وه سوود و قازانجه‌که‌ی بۆ خۆیه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش کاروکرده‌وه‌ی خراپی کردبێت ئه‌ویش له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، له‌وه‌ودواش بۆ لای په‌روه‌ردگارتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
(16) سوێند به خوا بێگومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به نه‌وه‌ی ئیسرائیل هاوڕێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداری بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی خه‌ڵکی، له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رایه‌تیشدا له چه‌نده‌ها ڕزق و ڕۆزی چاك و پاکیش به‌هه‌روه‌رمان کردن، زیاده ڕێزیشمان دان به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی سه‌رده‌می خۆیاندا.
(17) هه‌روه‌ها ئێمه چاره‌سه‌ری هه‌موو کارێکی گرنگمان بۆ ڕوونکردنه‌وه و پێمان به‌خشین (ده‌رباره‌ی عه‌قیده‌و شه‌ریعه‌ت و حه‌ڵاڵ و حه‌رام)، جا ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له نێواندا به‌رپا نه‌بوو مه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو شت ڕوون بۆوه و زانستیان بۆ هات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سته‌م و ناکۆکی و حه‌سوودی نێوان خۆیانه‌وه، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم له ڕۆژی قیامه‌تدا داوه‌ری ده‌کات له نێوانیاندا ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که ناکۆکیان له‌سه‌ری هه‌یه و ڕای جیاوازیان هه‌یه ده‌رباره‌ی.
(18) له‌وه‌ودوا ئێمه تۆمان ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خستۆته سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و ڕه‌وان له هه‌موو کار‌و بارێکی ئه‌م ئاینه‌دا، که‌واته شوێنی بکه‌وه و لێی لامه‌ده، نه‌که‌ی شوێنی هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بکه‌ویت که نازانن و نافامن.
(19) بێگومان ئه‌وانه هیچ کات فریات ناکه‌ون و له‌ده‌ستی خوا ڕزگارت ناکه‌ن (ئه‌گه‌ر خوا له‌خۆت بڕه‌نجێنیت و نافه‌رمانی بکه‌یت)، به‌ڕاستی سته‌م کاران یار و یاوه‌ری هه‌ندێکیانن، خوایش پشت و په‌نای خۆشه‌ویستی دیندارو چاکانه.
(20) ئه‌م قورئان و به‌رنامه‌یه چه‌نده‌ها چاو ڕۆشنیه بۆ خه‌ڵکی و هیدایه‌ت و ڕێنمونی و ڕه‌حمه‌ته بۆ قه‌وم و که‌سانێك که باوه‌ڕ بهێنن و پێی دڵنیاو دڵ‌ئارام ببن.
(21) ئایا ئه‌وانه‌ی که گوناهو تاوانه‌کانیان ئه‌نجام داوه، وایان زانیووه هه‌ر وه‌ك ئه‌وانه حسابیان بۆ ده‌که‌ین که ئیمانیان هێناوه و کاروکرده‌وه‌و چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه؟! ژیانی دنیا‌و مردن و دوای مردنیان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت؟! ئای که بڕیاری خراپ بڕیار ده‌ده‌ن.
(22) خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنه‌مای حه‌ق و ڕاستی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رئه‌نجام پاداشتی هه‌موو که‌سێك به‌گوێره‌ی کاروکرده‌وه‌کانی بداته‌وه و هیچ جۆره سته‌مێکیشیان لێ ناکرێت.