محمد Muhammad
(1) ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون و به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی خوایان کرد، ئه‌وانه‌خوا کاروکرده‌وه‌کانیانی ون و پووچ کردۆته‌وه، (ته‌نانه‌ت چاکه‌کانیشیان بێ پاداشته، چونکه‌مه‌به‌ستیان خوا نه‌بووه). ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون و به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی خوایان کرد، ئه‌وانه‌خوا کاروکرده‌وه‌کانیانی ون و پووچ کردۆته‌وه، (ته‌نانه‌ت چاکه‌کانیشیان بێ پاداشته، چونکه‌مه‌به‌ستیان خوا نه‌بووه).
(2) ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه‌چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه‌و باوه‌ڕیان هێناوه به‌و قورئانه‌بوو که‌بۆ محمد (صلى الله عليه وسلم) دابه‌زێنراوه، هه‌ر ئه‌ویش ڕاسته‌و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردیگاره‌وه، ئه‌وانه‌خوا چاوپۆشی کردووه‌له‌هه‌موو گوناهه‌کانیان، چاکه‌شی ڕواندووه‌له‌دڵ و ده‌روونیانداو بۆچوونیانی ڕێک و پێک کردووه.
(3) ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه چونکه‌به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕ بوون شوێنی ناڕاستی که‌وتبوون... بێگومان ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و موسڵمان بوون، شوێنی حه‌ق و ڕاستیه‌ک که‌وتوون که‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌هاتووه، ئا به‌و شێوه‌یه خوا نموونه‌ی ئه‌و دوو کۆمه‌ڵه ڕوون ده‌کاته‌وه‌بۆ خه‌ڵکی (تا فریای خۆیان بکه‌ون).
(4) (ئه‌م فه‌رمانه‌بۆ کاتی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ک له‌گۆره‌پانی جه‌نگدا) جا کاتێک گه‌یشتن به‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون، بێنه ده‌ست لێیان و له‌گه‌ردنیان بده‌ن (ئه‌گینا ئه‌وان ئێوه ده‌کوژن)، تا کاتێک کوشتاری زۆریان لێ ده‌که‌ن، ئینجا که‌هێزیان نه‌ما، به‌دیل بیانگرن به‌توندی باڵبه‌ستیان بکه‌ن، ئه‌وسا یه‌کێک له‌م دوو کاره‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن: یان به‌پیاوه‌تی و منه‌ت، یاخود به‌گۆڕینه‌وه‌و فیدیه ئازادیان بکه‌ن، تا شه‌ر کۆتایی دێت و ئاسه‌واری نامێنێت و دوژمنان چه‌ک داده‌نێن، بڕیاره‌که ئاوهایه، ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه خۆی تۆڵه‌ی لێ ده‌سه‌ندن، به‌ڵام ده‌یه‌وێت به‌یه‌کتر تاقیان بکاته‌وه، ئه‌وانه‌ش له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون، هه‌رگیز پاداشتی هه‌وڵ و کۆششیان به‌زایه نادات.
(5) ئه‌وانه‌رێنموویی ده‌کات بۆ جێگه و ڕێگه‌ی خۆش و دڵ و ده‌رون و بیر‌و هۆشیان ئاسووده‌ده‌کات.
(6) هه‌روه‌ها ده‌یانخاته ئه‌و به‌هه‌شته‌وه که‌به‌جۆره‌ها شێواز بۆی باس کردوون.
(7) ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه، ئه‌گه‌ر ئێوه پشتیوانی له ئاینی خوا بکه‌ن و هه‌وڵی سه‌رکه‌وتنی بده‌ن، ئه‌وه‌خوایش پشتیوانی له‌ئێوه ده‌کات و سه‌رتان ده‌خات و پایه‌دارو جێگیرتان ده‌کات.
(8) ئه‌وانه‌ش بێ بڕوا بوون خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆریان بۆ هه‌یه کاروکرده‌وه‌شیان له‌دنیادا بێ ئاکامه‌و له‌قیامه‌تیشدا مایه پووچن.
(9) ئائه‌وه‌به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه بێگومان ئه‌وان ڕقیان له‌قورئان بۆته‌وه و حه‌زیان له‌به‌رنامه‌ی خوا نه‌بووه، جا خوایش کار‌و کرده‌وه‌کانی پووچ کردنه‌وه.
(10) ئایا ئه‌وه‌نه‌گه‌ڕاون به‌سه‌ر زه‌ویداو سه‌رنج بده‌ن، تا بزانن سه‌ره‌نجامی ئه‌و خه‌ڵکه ناله‌باره‌ی پێش ئه‌مان چۆن بووه؟! خوای به‌ده‌سه‌ڵات ماڵ و حاڵیانی به‌سه‌ردا ڕووخاندن، جا بۆ هه‌موو بێ باوه‌ڕان سزای ئاوا شتێکی چاوه‌ڕوان کراوه (دره‌نگ یان زوو) دووچاریان ده‌بێت.
(11) ئه‌وه‌به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه چونکه‌به‌ڕاستی خوا پشتگیرو پشتیوانی ئه‌وانه‌یه که‌ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه، بێگومان بێ باوه‌ڕانیش هیچ پشتیوانێکیان نیه.