النجم   سورة  : An-Najm


سورة Sura   النجم   An-Najm
وَأَنَّهُ خَلَقَ الزَّوْجَيْنِ الذَّكَرَ وَالْأُنثَىٰ (45) مِن نُّطْفَةٍ إِذَا تُمْنَىٰ (46) وَأَنَّ عَلَيْهِ النَّشْأَةَ الْأُخْرَىٰ (47) وَأَنَّهُ هُوَ أَغْنَىٰ وَأَقْنَىٰ (48) وَأَنَّهُ هُوَ رَبُّ الشِّعْرَىٰ (49) وَأَنَّهُ أَهْلَكَ عَادًا الْأُولَىٰ (50) وَثَمُودَ فَمَا أَبْقَىٰ (51) وَقَوْمَ نُوحٍ مِّن قَبْلُ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا هُمْ أَظْلَمَ وَأَطْغَىٰ (52) وَالْمُؤْتَفِكَةَ أَهْوَىٰ (53) فَغَشَّاهَا مَا غَشَّىٰ (54) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكَ تَتَمَارَىٰ (55) هَٰذَا نَذِيرٌ مِّنَ النُّذُرِ الْأُولَىٰ (56) أَزِفَتِ الْآزِفَةُ (57) لَيْسَ لَهَا مِن دُونِ اللَّهِ كَاشِفَةٌ (58) أَفَمِنْ هَٰذَا الْحَدِيثِ تَعْجَبُونَ (59) وَتَضْحَكُونَ وَلَا تَبْكُونَ (60) وَأَنتُمْ سَامِدُونَ (61) فَاسْجُدُوا لِلَّهِ وَاعْبُدُوا ۩ (62)
القمر Al-Qamar
اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَرُ (1) وَإِن يَرَوْا آيَةً يُعْرِضُوا وَيَقُولُوا سِحْرٌ مُّسْتَمِرٌّ (2) وَكَذَّبُوا وَاتَّبَعُوا أَهْوَاءَهُمْ ۚ وَكُلُّ أَمْرٍ مُّسْتَقِرٌّ (3) وَلَقَدْ جَاءَهُم مِّنَ الْأَنبَاءِ مَا فِيهِ مُزْدَجَرٌ (4) حِكْمَةٌ بَالِغَةٌ ۖ فَمَا تُغْنِ النُّذُرُ (5) فَتَوَلَّ عَنْهُمْ ۘ يَوْمَ يَدْعُ الدَّاعِ إِلَىٰ شَيْءٍ نُّكُرٍ (6)
الصفحة Page 528
(45) هه‌ر ئه‌و زاته‌ش دوو جۆری دروست کردووه‌که‌نێرو مێیه....
(46) له‌نوتفه‌یه‌ک (له‌خاڵێکی زۆر بچووک ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ربێت) کاتێک له‌جێی خۆیدا داده‌نرێت
(47) بێگومان له‌سه‌ر خوایشه دروست کردنه‌وه‌ی تریش
(48) ده‌وڵه‌مه‌ندی و ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یبه‌خشێت
(49) هه‌ر خوایش په‌روه‌ردگاری شیعرایه‌: (ئه‌ستێره‌یه‌که هه‌ندێ له‌عه‌ره‌به‌کان په‌رستویانه‌، قه‌باره‌که‌ی ده‌، ئه‌وه‌نده‌ی خۆره‌، یه‌ک ملیۆن ئه‌وه‌نده‌ی نێوان زه‌وی و خۆر لێمانه‌ووه دووره‌....)
(50) هه‌ر ئه‌و زاته‌ش قه‌ومی عادی یه‌که‌می له‌ناو برد
(51) سمودیشی له‌ناو برد و هیچی نه‌هێشتن
(52) زووتریش قه‌ومی نوحی له‌ناو برد که‌بێگومان ئه‌وانیش سته‌مکارو سه‌رکه‌شتر بوون
(53) هه‌ر ئه‌و زاته‌تاوانباران و شه‌رواڵ پیسانیشی ژێره‌و ژوورکرد....
(54) ئینجا ئه‌و دێهاتانه‌ی داپۆشی ئه‌وه‌ی که‌دای پۆشی. (به‌به‌رد باران)
(55) جا ئیتر ئه‌ی بێ ئیمان تۆ له‌کام یه‌ک له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا دوودڵیت...
(56) ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ش هۆشیارکه‌ره‌وه‌یه له‌هۆشیارکه‌ره‌وانی پێشوو
(57) (ئه‌وه‌چاک بزانن) قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نزیک بووته‌وه (نزیکه به‌نیسبه‌ت هه‌ر ئاده‌میزادێکه‌وه هه‌ر که‌مردن ئه‌وه‌قیامه‌ت له‌و به‌رپا بووه‌، قیامه‌تی گه‌وره‌ش کاتێک به‌رپا ده‌بێت هه‌مووان واهه‌ست ده‌که‌ن که‌چه‌ند سه‌عات له‌وه‌وپێش دنیا بوو وا ئێسته‌ش قیامه‌ته‌)!!
(58) که‌سیش ناتونێت ئه‌و ڕۆژه ده‌ربخات و به‌رپای بکات جگه‌له‌خوای باڵاده‌ست
(59) جا ئایا ئێوه له‌م قسه‌یه که‌قورئانه‌سه‌رسام ده‌بن؟!
(60) پێ ده‌که‌نن و گریانتان نایه‌ت (بۆ ئه‌و چاره‌نووسه‌ره‌شه‌ی که‌چاوه‌ڕێتانه‌)
(61) ئێوه به‌رده‌وام سه‌رگه‌رمی ڕابوردنن و بێ هۆشن؟!
(62) (ده‌ی که‌واته‌بێداربنه‌وه و داچڵه‌کێن) که‌واته‌سوژده‌بۆ خوای به‌دیهێنه‌ر ببه‌ن، هه‌ر ئه‌ویش بپه‌رستن
القمر Al-Qamar
(1) رۆژی قیامه‌ت نزیک بۆته‌وه و مانگیش له‌ت بوو، (هه‌ندێ ڕوایات هه‌یه که‌ئاماژه‌ده‌کات بۆئه‌وه‌ی که‌: خوانه‌ناسان داوای موعجیزه‌یان له‌پێغه‌مبه‌ر کردبێت ئه‌ویش په‌نجه‌ی موباره‌کی ڕووه‌و مانگ بزواندو به‌ویستی خوا له‌ت بوو) به‌ڵام هه‌ندێک له‌موفه‌سرین ده‌ڵێن: ئه‌م ڕووداوه‌له‌سه‌ره‌تای به‌رپابونی قیامه‌تدا پێش دێت
(2) خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌هه‌ر موعجیزه و به‌ڵگه‌یه‌ک ببینن پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌مه‌جادوویه‌کی به‌رده‌وامه‌
(3) حه‌قیقه‌ت و ڕاستی به‌درۆده‌زانن و شوێنی ئاره‌زووه‌کانیان که‌وتوون، له‌کاتێکدا هه‌موو شت ته‌واو ده‌بێت و، هه‌موو کارێک کۆتایی دێت و دنیا ته‌واو ده‌بێت و به‌به‌رپابوونی قیامه‌ت له‌نگه‌ر ده‌گرێت
(4) بێگومان ئه‌وه‌نده‌هه‌واڵی تیاچوونی سته‌مکارانیان پێگه‌یشتووه تا داچڵه‌کێن (تێفکرن و له‌چه‌وتی ده‌ست هه‌ڵگرن)
(5) ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌حیکمه‌ت و په‌ند و ئامۆژگاری زۆری تێدایه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه بێدارکردنه‌وه بێ سووده‌
(6) گوێ مه‌ده‌به‌ناپوختی ئه‌وانه‌رۆژێک دێت که‌بانگ وێژێک بانگ ده‌کات بۆ بارودۆخێکی زۆر ناخۆش و ناله‌بار
 


اتصل بنا | الملكية الفكرية DCMA | سياسة الخصوصية | Privacy Policy | قيوم المستخدم

آيــــات - القرآن الكريم


© 2022