(7) خوانه‌ناسان چاویان شۆڕه‌و شه‌رمه‌زارن، له‌ناخی زه‌ویه‌وه دێنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ک لێشیاوی کولله‌ی زۆر (ڕووکار‌ی زه‌وی داده‌پۆشن)
(8) زۆر به‌په‌له‌و به‌شپرزه‌ییه‌وه به‌ده‌م بانگ هێشتی کۆکردنه‌وه‌یانه‌وه ده‌چن، کافر‌و خوانه‌ناسان به‌یه‌کتر ده‌ڵێه: وا دیاره ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی زۆر گران و سه‌خته
(9) پێش ئه‌مانیش قه‌ومی نوح بروایان به‌به‌نده‌ی به‌ڕێزی ئێمه نه‌کردو وتیان: شێته، زۆریش پیاههڵشاخان و دژایه‌تی کرا
(10) (ئه‌ویش دوای (90) ساڵ هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری برد‌و وتی: خوایه، به‌ڕاستی من شکستم خواردوه‌و سه‌رکه‌وتنم پێ ببه‌خشه
(11) ئه‌وسا ئیتر ئێمه ده‌روازه‌کانی ئاسمانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئاوێکی خوڕدا کردوه
(12) هه‌موو زه‌ویشمان کرد به‌کانیاو و ئاومان لێ هه‌ڵقوڵاند، ئیتر ناوی ئاسمان و زه‌وی به‌ته‌قدیرو ویستی خوا به‌یه‌ک گه‌یشتن، به‌ڕاستی بڕیاری له‌سه‌ر درابوو
(13) ئه‌وسا نوح (عليه السلام)مان له‌سه‌ر چه‌ند ته‌خته‌و بزمارێک هه‌ڵگرت (مه‌به‌ست که‌شتیه‌که‌یه)
(14) له‌ژێر چاودێری خۆماندا (له‌ناو ئه‌و زریانه سامناکه‌دا) ده‌هات و ده‌چوو، ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی ئه‌و که‌سه‌مان دایه‌وه که‌بڕوای پێ نه‌کرا (واته‌نوح)
(15) به‌ڕاستی ئێمه ئه‌م به‌سه‌رهاته‌مان هێشته‌وه به‌به‌ڵگه بۆ هه‌موو نه‌وه‌کان... ئایا که‌سێک هه‌یه که‌په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرێت؟! 16. فَكَیْفَ كَانَ عَژَابِی وَنُژُرِ: سه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزا‌و تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه؟
(16) سه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزا‌و تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه؟
(17) بێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و) ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا که‌سێک هه‌یه د‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات و په‌ندی وه‌رگرتبێت؟
(18) قه‌ومی عادیش بروایان به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌کرد، جا سه‌رنج بده‌و بزانه‌سزاو تۆڵه‌ی ئێمه له‌و یاخیبووانه چۆن بوو؟
(19) بێگومان ئێمه بایه‌کی به‌رده‌وامی توند‌و سه‌خت و ساردمان هه‌ڵکرده سه‌ریان له‌رۆژگارێکی شومدا (یه‌ک حه‌فته‌ی خایاند)
(20) خه‌ڵکی هه‌مووی له‌بێخ ده‌رهێنا و له‌پێی خستن و دانی به‌زه‌ویدا، هه‌روه‌کو قه‌دی دارخورمای کلۆرو هه‌ڵکه‌نراو
(21) سه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزا‌و تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه؟
(22) بێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و) ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا که‌سێک هه‌یه ده‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات و په‌ندی وه‌رگرتبێت؟
(23) سمودیش هه‌موو بێدارکردنه‌وه و داچڵه‌کاندنێکیان به‌درۆزانی و بڕوایان پێی نه‌بوو
(24) جا وتیان: باشه، ڕه‌وایه، ئێمه شوێنی تاکه‌که‌سێک بکه‌وین له‌خۆمان؟! ئێمه ئه‌گه‌ر بڕوا به‌که‌سێکی وا بکه‌ین، ئه‌و کاته‌ئێمه به‌ڕاستی له‌گومڕایی و شێتیداین؟!
(25) ئایا ڕاسته‌له‌نێوان ئێمه‌دا وه‌حی و نیگا بۆ ئه‌و ڕه‌وانه‌کرابێت، نه‌خێر شتی وا نابێت، به‌ڵکو ئه‌و هه‌ر کابرایه‌کی زۆر درۆزن و خۆپه‌رسته و حه‌ز به‌گه‌وره‌یی ده‌کات!!
(26) سبه‌ی ده‌زانن و بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که‌کێ درۆزن و خۆپه‌رست و خۆ به‌گه‌وره‌زانه
(27) بێگومان ئێمه ئه‌و وشتره‌ی که‌بیانوومان گرت، له‌به‌رد په‌یدامان کرد، به‌وه‌ش تاقیمان کردنه‌وه، جا _ ئه‌ی چالح _ چاودێریان بکه، بزانه‌چی ده‌که‌ن، خۆگرو ئارامگریش به (له‌به‌رامبه‌ر کاروکرده‌وه‌ی ناشرینیانه‌وه)