القمر   سورة  : Al-Qamar


سورة Sura   القمر   Al-Qamar
وَنَبِّئْهُمْ أَنَّ الْمَاءَ قِسْمَةٌ بَيْنَهُمْ ۖ كُلُّ شِرْبٍ مُّحْتَضَرٌ (28) فَنَادَوْا صَاحِبَهُمْ فَتَعَاطَىٰ فَعَقَرَ (29) فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ (30) إِنَّا أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ صَيْحَةً وَاحِدَةً فَكَانُوا كَهَشِيمِ الْمُحْتَظِرِ (31) وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ (32) كَذَّبَتْ قَوْمُ لُوطٍ بِالنُّذُرِ (33) إِنَّا أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ حَاصِبًا إِلَّا آلَ لُوطٍ ۖ نَّجَّيْنَاهُم بِسَحَرٍ (34) نِّعْمَةً مِّنْ عِندِنَا ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِي مَن شَكَرَ (35) وَلَقَدْ أَنذَرَهُم بَطْشَتَنَا فَتَمَارَوْا بِالنُّذُرِ (36) وَلَقَدْ رَاوَدُوهُ عَن ضَيْفِهِ فَطَمَسْنَا أَعْيُنَهُمْ فَذُوقُوا عَذَابِي وَنُذُرِ (37) وَلَقَدْ صَبَّحَهُم بُكْرَةً عَذَابٌ مُّسْتَقِرٌّ (38) فَذُوقُوا عَذَابِي وَنُذُرِ (39) وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ (40) وَلَقَدْ جَاءَ آلَ فِرْعَوْنَ النُّذُرُ (41) كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا كُلِّهَا فَأَخَذْنَاهُمْ أَخْذَ عَزِيزٍ مُّقْتَدِرٍ (42) أَكُفَّارُكُمْ خَيْرٌ مِّنْ أُولَٰئِكُمْ أَمْ لَكُم بَرَاءَةٌ فِي الزُّبُرِ (43) أَمْ يَقُولُونَ نَحْنُ جَمِيعٌ مُّنتَصِرٌ (44) سَيُهْزَمُ الْجَمْعُ وَيُوَلُّونَ الدُّبُرَ (45) بَلِ السَّاعَةُ مَوْعِدُهُمْ وَالسَّاعَةُ أَدْهَىٰ وَأَمَرُّ (46) إِنَّ الْمُجْرِمِينَ فِي ضَلَالٍ وَسُعُرٍ (47) يَوْمَ يُسْحَبُونَ فِي النَّارِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ ذُوقُوا مَسَّ سَقَرَ (48) إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ (49)
الصفحة Page 530
(28) هه‌واڵیشیان بده‌رێ: که‌ئاوه‌که‌به‌شکراوه (ڕۆژێک بۆ ئه‌وان و ماڵاته‌که‌یان، ڕۆژێکیش بۆ وشتره‌که‌) ئیتر له‌رۆژی نۆبه‌ی وشتره‌که‌دا هه‌موو به‌کارهێنانێکی ئاوه‌که‌قه‌ده‌غه‌یه له‌وان
(29) (قه‌ومی ناله‌بار له‌تاقیکردنه‌وه‌که‌دا سه‌رنه‌که‌وتن و خۆیان بۆ نه‌گیرا له‌به‌رئه‌وه‌) بانگی زه‌لامێکی دڕیان کرد و هانیاندا بۆ سه‌ربڕینی، ئه‌ویش بێباکانه په‌لاماری شمشێریداو سه‌ری بڕی
(30) سه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزاو تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه‌؟
(31) ئه‌وسا ئێمه‌ش به‌یه‌ک ده‌نگی به‌هێزی سامناک (دڵی هه‌موویانمان پچڕاند) و وه‌ک گژوگیای وشک (که‌کۆده‌کرێته‌وه و ژێر پێ ده‌که‌وێت) له‌ناومان بردن
(32) بێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و) ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا که‌سێک هه‌یه ده‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات و په‌ندی وه‌رگرتبێت؟
(33) : هۆزی لوط یش بروایان به‌هیچ بێدار کردنه‌وه‌یه‌ک نه‌کرد
(34) بێگومان ئێمه ئه‌وانیشمان به‌رد باران کرد (هه‌روه‌ها ژێره‌و ژوریش کران)، جگه‌له‌لوگ و خاوو خێزانی ئیمانداری که‌له‌به‌ره‌به‌یاندا ڕزگارمان کردن
(35) ئه‌و ڕزگار کردنه‌نازو نیعمه‌تێکی تایبه‌تی بوو له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌، جا هه‌ر ئاوا پاداشتی که‌سێک ده‌ده‌ینه‌وه که‌سوپاسگوزاری کردبێت
(36) به‌ڕاستی لوط پێشتر ئاگاداری کردین (ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر به‌د ڕه‌وشتیان)، له‌تۆڵه‌ی توندوبه‌هێزی ئێمه‌، که‌چی گومانیان هه‌بوو له‌و ئاگاداریه و بڕوایان پێی نه‌بوو
(37) ئه‌وخه‌ڵکه به‌د ڕه‌وشته چاویان بڕیبووه میوانه‌کانی و (ده‌یانویست ده‌ستدرێژیان بکه‌نه‌سه‌ر)، ئێمه‌ش چاومان کوێرکردن، بینایمان لێسه‌ندنه‌وه‌، ده‌بچێژن سزاو سه‌ره‌نجامی هوشیارکردنه‌وه‌ی من.
(38) بێگومان سه‌ر له‌به‌یانیه‌کی زوو سزای توندو به‌ئێش چوار ده‌وری گرتن و دایگرتن
(39) ده بچێژن سزاو سه‌ره‌نجامی هوشیارکردنه‌وه‌ی من (ئه‌ی به‌دڕه‌شت و ناپوخته‌کان)
(40) بێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و) ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا که‌سێک هه‌یه ده‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات و په‌ندی وه‌رگرتبێت؟
(41) بێگومان بۆ فیرعه‌ون و ده‌ست و پێوه‌ندیشی بێدارکه‌ره‌وه‌کان هاتن
(42) بڕوایان به‌هه‌ر هه‌موو نیشانه و به‌ڵگه‌کانی ئێمه نه‌کرد، ئه‌وسا ڕاپێچیمان کردن و له‌ناومان بردن ئه‌ویش به‌ده‌ستی قودره‌تی خوایه‌کی باڵاده‌ست و به‌توانا
(43) باشه‌... ئایا کافره‌کانی ئێوه ئازاترو چاکترن له‌ئا ئه‌وانه‌که‌له‌ناومان بردن؟ یان په‌یمانتان دراوه‌تێ له‌نامه‌ئاسمانیه‌کاندا که‌تووشی ئه‌و به‌ڵایانه نابن که‌باسکراون؟
(44) یان ده‌ڵێن ئێمه هه‌موومان کۆین و سه‌رکه‌وتووین و شکست ناهێنین
(45) له ئایینده‌یه‌کی نزیکدا له‌شکرو کۆمه‌ڵیان شکست ده‌هێنێت و هه‌ڵدێن (له‌غه‌زای به‌دردا ئه‌و مژده‌یه هاته‌دی)
(46) جگه‌له‌وه‌ش قیامه‌ت کاتی لێ پرسینه‌وه‌یانه‌، که‌رۆژێکی زۆر سه‌ختترو تاڵ تره‌
(47) به‌ڕاستی تاوانبارو تاوانکاران له‌گومڕایی و شێتیه‌کی زۆردا ڕۆچوون
(48) ڕۆژێک دێت که‌له‌سه‌ر ڕوویان ڕاده‌کێشرێن له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا، پێیان ده‌وترێت: ده‌بچێژن تاڵاوی دۆزه‌خ
(49) بێگومان ئێمه هه‌موو شتێکمان به‌ئه‌ندازه‌و نه‌خشه‌ی دیاریکراو دروست کردووه‌
 


اتصل بنا | الملكية الفكرية DCMA | سياسة الخصوصية | Privacy Policy | قيوم المستخدم

آيــــات - القرآن الكريم


© 2022