الملك   سورة  : Al-Mulk


سورة Sura   الملك   Al-Mulk
وَأَسِرُّوا قَوْلَكُمْ أَوِ اجْهَرُوا بِهِ ۖ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (13) أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ (14) هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولًا فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِن رِّزْقِهِ ۖ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ (15) أَأَمِنتُم مَّن فِي السَّمَاءِ أَن يَخْسِفَ بِكُمُ الْأَرْضَ فَإِذَا هِيَ تَمُورُ (16) أَمْ أَمِنتُم مَّن فِي السَّمَاءِ أَن يُرْسِلَ عَلَيْكُمْ حَاصِبًا ۖ فَسَتَعْلَمُونَ كَيْفَ نَذِيرِ (17) وَلَقَدْ كَذَّبَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ (18) أَوَلَمْ يَرَوْا إِلَى الطَّيْرِ فَوْقَهُمْ صَافَّاتٍ وَيَقْبِضْنَ ۚ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا الرَّحْمَٰنُ ۚ إِنَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ بَصِيرٌ (19) أَمَّنْ هَٰذَا الَّذِي هُوَ جُندٌ لَّكُمْ يَنصُرُكُم مِّن دُونِ الرَّحْمَٰنِ ۚ إِنِ الْكَافِرُونَ إِلَّا فِي غُرُورٍ (20) أَمَّنْ هَٰذَا الَّذِي يَرْزُقُكُمْ إِنْ أَمْسَكَ رِزْقَهُ ۚ بَل لَّجُّوا فِي عُتُوٍّ وَنُفُورٍ (21) أَفَمَن يَمْشِي مُكِبًّا عَلَىٰ وَجْهِهِ أَهْدَىٰ أَمَّن يَمْشِي سَوِيًّا عَلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ (22) قُلْ هُوَ الَّذِي أَنشَأَكُمْ وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ ۖ قَلِيلًا مَّا تَشْكُرُونَ (23) قُلْ هُوَ الَّذِي ذَرَأَكُمْ فِي الْأَرْضِ وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (24) وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (25) قُلْ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِندَ اللَّهِ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُّبِينٌ (26)
الصفحة Page 563
(13) خه‌ڵکینه‌؛ چونیه‌که بۆتان چ به‌نهێنی قسه بکه‌ن یان به‌ئاشکرا، ئه‌و زاته به‌هه‌موو ئه‌و خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵانه‌ی دێن به‌کرۆکی سینه‌کاندا زاناو ئاگایه‌
(14) مه‌گه‌ر خوا نازانێت کێی دروست کردووه‌و چۆنی دروست کردووه‌، له‌کاتێکدا ئه‌و زاته وردکارو به سۆزو ئاگایه‌.
(15) هه‌ر ئه‌و زاته زه‌وی بۆ زه‌لیل و ملکه‌چ کردوون (هه‌رچیتان بوێت له‌سه‌ری دروست ده‌که‌ن، چۆنتان بوێت به‌کاری ده‌هێنن)، بگه‌ڕێن به هه‌موو گۆشه‌و که‌ناریدا، له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ش بخۆن که پێشکه‌شتانی ده‌کات، دڵنیاش بن که سه‌رئه‌نجام گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای ئه‌و زاته‌یه‌.
(16) ئایا له‌و زاته ناترسن که له سه‌رووی ئاسمانه‌وه‌یه‌، که به‌ناخی زه‌ویدا بتانباته خواره‌وه‌؟! جا ده‌ستبه‌جێ ئه‌و زه‌وی یه بێته له‌رزه‌...
(17) یاخود له‌و زاته ناترسن که له سه‌روو ئاسماندایه که بایه‌کی به‌هێز هه‌ڵکاته سه‌رتان و به‌رد بارانتان بکات؟! ئه‌وسا ده‌زانن هه‌ڕه‌شه‌ی من چۆن بووه‌.
(18) سوێند به‌خوا بێگومان خه‌ڵکانی تری پێش ئه‌مان بڕوایان به‌پێغه‌مبه‌رانی ئێمه نه‌کرد ئاشکرایه چ به‌ڵایه‌کم به‌سه‌رهێناون و چۆن ته‌مێم کردن.
(19) ئایا سه‌رنجی باڵنده‌یان نه‌داوه به‌سه‌ریانه‌وه پۆل پۆل ده‌فڕن و باڵه‌کانیان لێك ده‌نێن، ئه‌و باڵندانه جگه خوای میهره‌بان که‌س به ئاسمانه‌وه ڕاگیریان ناکات، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به هه‌موو شتێك بینایه‌و هیچی لێ ون نابێت و چاودێری هه‌موو دروستکراوانی ده‌کات (فڕۆکه‌و که‌شتی ئاسمانی و.... هتد، هه‌ر ئه‌و زاته به هۆکاره‌کان له ئاسماندا هاتووچۆیان پێده‌کات و ڕایان ده‌گرێت).
(20) ئایا کێیه ئه‌و که‌سه خۆی به سه‌ربازو به‌رگریکه‌ر له ئێوه ده‌زانێت و وا ده‌نوێنێت که ده‌توانێت به‌بێ خوای میهره‌بان سه‌رتان بخات و پایه‌دارتان بکات؟! نه‌خێر، کافران ته‌نها له خه‌ڵه‌تاویدان و هیچی تر؟!
(21) یاخود کێ یه ئه‌وه‌ی که ڕزق و ڕۆزیتان پێده‌به‌خشێت، ئه‌گه‌ر خوا لێتان بگرێته‌وه‌؟! نه‌خێر، به‌و تاقی کردنه‌وه‌یه‌ش بێ باوه‌ڕان هه‌ر له گومڕایی و سه‌رلێشێواوی و دووره په‌رێزی له به‌رنامه‌ی خوا ڕۆچوون!
(22) جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌مه‌و ڕوو که‌وتووه‌و به‌و حاڵه‌وه ده‌ڕوات، چاکتر ڕێگه ده‌زانێت؟ یان ئه‌و که‌سه‌ی که به‌سه‌ر شه‌قامێکی ڕاست و ڕه‌واندا به ڕێك و پێکی ده‌ڕوات به‌ڕێوه‌؟!
(23) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هه‌ر خوایه‌، که ئێوه‌ی دروستکردووه‌و ده‌زگای بینین و بیستن و تێگه‌یشتنی پێ به‌خشیون، که‌چی که‌متان شوکرانه بژێرو سوپاسگوزارن.
(24) هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: هه‌ر ئه‌و خوایه‌؛ ئێوه‌ی له خاکی زه‌وی پێگه‌یاندووه‌، گه‌ڕانه‌وه‌و کۆکردنه‌وه‌شتان بۆ لای ئه‌وه‌.
(25) بێ باوه‌ڕان ده‌ڵێن: باشه‌، که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه دێته دی، (زیندووکردنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌) ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن؟!
(26) پێیان بڵێ: زانیاری ئه‌و کاته لای خوایه‌، من ته‌نها بێدار که‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام.
 


اتصل بنا | الملكية الفكرية DCMA | سياسة الخصوصية | Privacy Policy | قيوم المستخدم

آيــــات - القرآن الكريم


© 2022