الملك Al-Mulk
(1) گه‌وره‌و موباره‌ك و پیرۆزه، ئه‌و زاته‌ی که هه‌موو بوونه‌وه‌رو جیهانی به‌ده‌سته، ئه‌و زاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
(2) هه‌ر ئه‌و خۆی مردن و ژیانی به‌دیهێناوه، تا تاقیتان بکاته‌وه، کێتان کرده‌وه‌ی چاکترو په‌سه‌ندتره، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی باڵاده‌سته به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا، وه لێخۆشبووه له ئیمانداران.
(3) هه‌روه‌ها ئه‌و زاته ئاسمانه‌کانی به حه‌وت چین دروست کردووه، له نێو به‌دیهێنراوه‌کانی ئه‌و خوای میهره‌بانه‌دا هیچ ناڕێکی و ناته‌واویه‌ك به‌دی ناکه‌یت، ئه‌ی ئینسان: هه‌رچاو بگێڕه‌و سه‌رنج بده بزانه هیچ درز‌و که‌م و کووڕیه‌ك به‌دی ده‌که‌یت؟!
(4) پاشان هه‌ر سه‌رنج بده‌و چاو بگێره‌و ورد به‌ره‌وه جار له دوای جار‌و کۆڵ مه‌ده، سه‌رسام و ملکه‌چ ده‌بیت، چاوت به نائومێدی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌کاتێکدا که چاوت ماندووه‌و په‌کی که‌وتووه.
(5) سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئاسمانی دنیامان کردووه به چراخان (به‌هۆی ئه‌ستێره‌کانه‌وه که به شه‌وگاردا به‌دی ده‌کرێن) و به‌و ئه‌ستێرانه شه‌یتانه‌کان ڕاو ده‌که‌ین، له قیامه‌تیشدا سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی دۆزه‌خمان بۆ ئاماده کردوون.
(6) هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان به په‌روه‌ردگاریان نیه، سزا‌و ئازاری دۆزه‌خ ئاماده‌یه، ئای که چاره‌نووس و سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناسۆرو ناخۆشه...
(7) کاتێك فڕێ ده‌درێنه ناوی ده‌نگێکی ناسازو ناخۆش و لووره‌یه‌ك له دۆزه‌خه‌وه ده‌بیستن، له‌کاتێکدا قوڵپ ده‌دات و ده‌کوڵێت.
(8) له داخی خوانه‌ناسان خه‌ریکه پارچه پارچه ببێت و لێك ببێته‌وه، هه‌ر جارێك ده‌سته‌و تاقمێك فڕێ ده‌درێته ناوی پاسه‌وانی دۆزه‌خ لێیان ده‌پرسێت: باشه، ترسێنه‌رێکتان بۆ نه‌هات تا له‌م سه‌رئه‌نجامه ئاگادارتان بکات؟!
(9) له وه‌ڵامدا به‌که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن: با، به‌ڵێ، له‌ڕاستیدا ترسێنه‌رمان بۆهات، به‌ڵام ئێمه بڕوامان پێنه‌کردن و وتمان: خوا هیچی له‌م باره‌یه‌وه نه‌ناردووه، ئێوه ته‌نها له گومڕایی گه‌وره‌دا گیرتان خواردووه‌و هیچی تر!!
(10) ئینجا ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێمه گوێمان بگرتایه‌و بیر‌و هۆشمان به‌کار بهێنایه نه‌ده‌بووینه نیشته‌جێی دۆزه‌خ.
(11) ئه‌وسا ئیتر به‌ناچاریی و خه‌جاڵه‌تیه‌وه دان به‌گوناهو تاوانی خۆیاندا ده‌نێن، جا با نیشته‌جێکانی دۆزه‌خ له‌وه‌و لا ترچن.
(12) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له په‌نهانیدا، بۆ ئه‌وانه لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی گه‌وره ئاماده‌یه..