المزمل Al-Muzzammil
(1) ئه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی خۆت داپۆشیووه، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم
(2) شه‌و هه‌سته نوێژ بکه مه‌گه‌ر که‌مێکی نه‌بێت.
(3) نیوه‌ی یان که‌متر له نیوه‌ی لێ که‌م بکه‌ره‌وه.
(4) یاخود زیاتری بکه‌و ده‌وری قورئان بکه‌ره‌وه به وردی و له‌سه‌رخۆ.
(5) چونکه به‌ڕاستی ئێمه فه‌رمووده‌و گوفتارێکی سه‌نگین داده‌به‌زێنینه سه‌رت (که به‌هۆیه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌رك و زه‌حمه‌تی زۆر ده‌بیت).
(6) به‌ڕاستی خۆ پێگه‌یاندن له شه‌ودا قورستره له ڕووی کردار‌و باشتره له ڕووی گوفتاره‌وه.
(7) تۆ بۆت هه‌یه له ڕۆژدا هه‌وڵ بده‌یت (بانگه‌واز بکه‌یت) و بگه‌ڕێیت، کۆششی زۆر بکه‌یت.
(8) تۆ هه‌میشه با ناوی په‌روه‌ردگارت ویردی سه‌ر زارت بێت، به دڵسۆزی و ملکه‌چیه‌وه ڕووی تێ بکه.
(9) ئه‌و زاته‌ی که تۆی ڕه‌وانه‌کردوه؛ خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوایه، جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نیه فه‌رمانی به‌ده‌ست بێت، که‌واته هه‌ر ئه‌و بکه به پشتیوانی خۆت و داوای یارمه‌تیی هه‌ر له‌و بکه.
(10) له به‌رامبه‌ر گوفتاری ناڕه‌وای خوانه‌ناسانه‌وه هه‌رده‌م خۆ ڕاگربه‌و به شێوازێکی جوان به‌جێیان بهێڵه.
(11) واز بهێنه له من و له‌و خاوه‌ن نازو نیعمه‌تانه‌ی که ئایینی من به‌درۆ ده‌زانن، تۆ که‌مێك مۆڵه‌تیان بده.
(12) به‌ڕاستی ئێمه کۆت و زنجیر‌و دۆزه‌خمان ئاماده کردووه (بۆ ئه‌و جۆره تاوانبارانه).
(13) هه‌روه‌ها خۆراکێك که له گه‌روو ده‌گیرێت، سه‌ره‌ڕای سزای به ئێش و ئازار.
(14) له ڕۆژێکدا که زه‌وی و کێوه‌کان دێنه له‌رزه، سه‌رئه‌نجام کێوه‌کان ورد‌و خاش ده‌بن و وه‌کو ته‌پۆلکه‌ی لمیان لێ دێت.
(15) خۆ به‌ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌رێکمان بۆ ڕه‌وانه‌کردوون که بوه‌ته شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه هه‌روه‌کو چۆن بۆ لای فیر عه‌ونیش پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه کرد.
(16) جا فیرعه‌ون یاخی بوو له‌و پێغه‌مبه‌ره، ئێمه‌ش به‌توندی پێچامانه‌وه‌و به‌ڵایه‌کی گه‌وره‌مان به‌سه‌ر هێنا.
(17) (ئه‌گه‌ر ئێوه له‌سه‌ر یاخی بوونتان به‌رده‌وام بن)؛ جا چۆن خۆتان ده‌پارێزن له ڕۆژێك که منداڵ پیر ده‌کات و سه‌ری سپی ده‌بێت.
(18) ئه‌و ڕۆژه ئاسمان به‌هه‌موو ئه‌ستێره‌و هه‌ساره‌کانیه‌وه له‌ت و په‌ت ده‌بێت، بێگومان ئه‌و به‌ڵێنه هه‌ر دێته دی.
(19) به‌ڕاستی ئه‌م سووره‌ته‌ش یادخه‌ره‌وه‌و ئامۆژگاریه، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یه‌وێت ڕێگه به‌ره‌و په‌روه‌ردگاری بگرێته‌به‌ر.