العصر Al-Asr
(1) سوێند به زه‌مانه، سوێند به‌کاتی عه‌سر.
(2) به‌ڕاستی ئاده‌میزاد له زه‌ره‌رمه‌ندی و خه‌ساره‌تمه‌ندیدایه.
(3) بێجگه له‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌و ئامۆژگاری یه‌کتریشیان کردووه که هه‌میشه پابه‌ندی حه‌ق بن (پابه‌ندی حه‌قیش پێویستی به خۆگری هه‌یه)، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه تا هه‌میشه و به‌رده‌وام، خۆگرو ئارامگریش بن.
الهمزة Al-Humaza
(1) هاوارو ئاهو ناڵه بۆ هه‌ر که‌سێك که به شوێن که‌م و کووڕیدا ده‌گه‌ڕێت و له عه‌یب و عاری خه‌ڵکی ده‌دوێت.
(2) ئه‌و که‌سه‌ی ماڵ و سامانی زۆری کۆ کردۆته‌وه‌و هه‌ر خه‌ریکی ژماردنێتی و (دڵی پێی خۆشه، ڕه‌زیله‌و به‌خشنده نیه).
(3) واده‌زانێت به‌ڕاستی که ماڵ و سامانه‌که‌ی ده‌بێته هۆی ته‌مه‌ن درێژی و نه‌مریی بۆی؟
(4) نه‌خێر سوێند به‌خوا به سووکی و ڕیسوایی فڕێ ده‌درێته ناو (حطمة) وه.
(5) جا تۆ چووزانی (حطمة) چیه؟
(6) بریتی یه له ئاگری داگیرساوو بڵێسه‌داری خوا.
(7) ئه‌و ئاگره‌ی ڕوو ده‌کاته ناو جه‌رگه‌ی دڵ و ده‌روونه‌کان (که مه‌ڵبه‌ندی کوفر‌و خوانه‌ناسی و ڕه‌زیلی یه)
(8) بێگومان ئه‌و ئاگرو دۆزه‌خه له شوێنێکدایه که سه‌رگیراوو ده‌رگا داخراوه له‌سه‌ریان (ڕێگه‌ی قوتار بوونی نیه).
(9) (خوا نه‌ناسان له‌وێ) له‌ناو چه‌ند ستوونێکی ئاگرینی درێژدان (هیچ جم و جوڵێکیان بۆ ناکرێت).
الفيل Al-Fil
(1) ئایا نه‌تزانیووه (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) په‌روه‌ردگارت چی کرد به‌خاوه‌ن فیله‌کان؟!
(2) ئایا سه‌ری لێ نه‌شێواندن و پیلان و نه‌خشه‌کانیانی پووچ نه‌کرده‌وه؟!
(3) پۆل پۆل باڵنده‌ی نه‌نارده سه‌ریان؟!
(4) تا به‌به‌ردی سه‌نگگڵ (وه‌ك خشتی سووره‌وه کراو)، به‌رد بارانیان بکه‌ن.
(5) سه‌ره‌نجام وه‌کو پووش و په‌ڵاش و کاری خوراوی لێکردن، (درێژه‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته له { ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ری مه‌زندا} له نووسینی مامۆستا عبدالعزیز پاڕه‌زانی دا ته‌ماشا بکه).