(31) هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه شوێن ڕاستی بکه‌ون و ملکه‌چ بن بۆ حه‌ق له‌به‌ر خاتری زاتی خوا، نه‌که‌ن هیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار بده‌ن، جا ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا بڕیار بدات، وه‌کو ئه‌وه وایه له ئاسمانه‌وه به‌ر ببێته‌وه و باڵنده په‌لاماری بدات و (پارچه پارچه‌ی بکات) یاخود ڕه‌شه‌بایه‌کی به‌هێز بیفڕێنێت و بیبات بۆشوێنێکی دوور و قوڵ.
(32) به‌و شێوه‌یه که حه‌ج باسکرا پێویسته ئه‌نجام بدرێت جا ئه‌وه‌ی ڕێز داده‌نێت بۆدروشم و به‌رنامه‌کانی خوا، ئه‌وه نیسانه‌ی پارێزکاری و له خواترسانی دڵه‌کانه.
(33) بۆتان هه‌یه چه‌نده‌ها سوود وه‌رگرن له‌و ماڵاته‌ی دانراوه بۆ قوربانی، تا کاتی دیاری‌کرا (که ڕۆژانی جه‌ژنی قوربانه) له‌وه‌ودوا شوێنی سه‌ربڕینیان به‌ره‌و ماڵه دێرینه‌که‌ی خوای گه‌وره‌یه.
(34) بۆ هه‌ر ئوممه‌تێك (له ئوممه‌تانی پێشوو) ڕێ و شوێن و به‌رنامه‌یه‌کمان بۆ داناون (بۆ خواپه‌رستی و قوربانی) تا ناوی خوا به‌رن له‌کاتی سه‌ربڕینی مه‌ڵاته‌کاندا، خوای ئێوه خوایه‌کی تاك و ته‌نهایه، هه‌مووتان ته‌سلیم و ملکه‌چی ئه‌ون، مژده‌ش بده به‌به‌نده ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو دڵ ئاوه‌دانه‌کان...
(35) ئه‌وانه‌ی کاتێك ناوی خوا برا (یا باسی ده‌سه‌ڵات و ڕه‌حمه‌ت و زات و سیفاتی کرا) دڵکانیان داده‌چڵه‌کێت و ته‌زووی پیادا دێت، ئه‌وانه‌ی خۆگرو ئارامگرن له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناخۆشیانه‌وه که تووشیان ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که پێمان به‌خشیوون ده‌به‌خشن.
(36) ئێمه سه‌ربڕینی قوربانییه دابه‌سته‌کانمان بڕیارداوه که هه‌ندێك بن له دروشمه‌کانی خوا (که له‌کاتی حه‌خ و جه‌ژنی قورباندا ئه‌نجام ده‌درێت) بێگومان خێر‌و بێری زۆری تێدایه بۆتان (بازاڕی کڕین و فرۆشتن ده‌جولێنێت و هه‌ژاران تێر ده‌بن له گۆشت، پاداشتی زۆری قیامه‌تیش مسۆگه‌ر ده‌کات... هتد) ده ناوی خوا ببه‌ن له‌کاتی سه‌ربڕینیدا (بڵێن بسم الله... الله أکبر) کاتێك ئاماده کراون و ڕیزکراون بۆ سه‌ربڕین، جاکاتێك که سه‌ربڕان و گیانیان تیادا نه‌ماو پاك کران و پارچه پارچه کران لێیان بخۆن و به‌شی هه‌ژاران و سواڵکه‌رانی لێ بده‌ن، ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه ماڵاتمان بۆ ئێوه ڕامهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسی خوا بکه‌ن.
(37) دڵنیابن هه‌رگیز گۆشته‌که‌ی و خوێنه‌که‌ی به‌خوا ناگات، به‌ڵکو ته‌قواو پارێزکاری ئێوه به‌و ده‌گات و (حسابی بۆ ده‌کات)، ئا به‌و شێوه‌یه ده‌بینن به‌چاوی خۆتان ماڵاتی بۆ ئێوه ڕام هێناوه، تا له‌کاتی سه‌ر بڕینیدا، ألله أکبر بڵێن و قه‌دری په‌روه‌ردگاری گه‌وره بزانن که هیدایه‌تی داون و مژده‌یش بده به چاکه‌کاران و خێرخوازان.
(38) بێگومان خوا پشتگیری ده‌کات له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌موو خیانه‌تکارو کافر‌و بێ باوه‌ڕێکی خۆش ناوێت.