(73) ئه‌ی خه‌ڵکینه: نموونه‌یه‌ك هێنراوه‌ته‌وه چاك گوێی بۆ بگرن؛ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که هاناو هاواریان لێده‌که‌ن له‌جیاتی خوا، هه‌رگیز ناتوانن تاکه مێشێك دروست بکه‌ن، هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌و کاره کۆببنه‌وه و (یارمه‌تی یه‌کتریش بده‌ن) و ئه‌گه‌ر مێشه‌که شتێکیان لێ بفڕێنێت، ناتوانن لێی بسه‌ننه‌وه، داواکارو داوالێکراو هه‌ردووکیان لاواز و بێ ده‌سه‌ڵاتن.
(74) ئه‌وانه (وه‌کو پێویست) قه‌دری خوایان به‌چاکی نه‌زانی، ڕێزی په‌روه‌ردگاریان به‌ته‌واوی نه‌گرت، له‌کاتێکدا به‌ڕاستی خوا زۆر به‌هێزو به توانا و باڵاده‌سته.
(75) هه‌ر خوا به ویستی خۆی له فریشته‌کان و له‌خه‌ڵکیش فرستاده هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو بینایه (چاك ده‌زانێت کێ هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ی).
(76) خوا ئاگایه به‌وه‌ی که له پێشیانه‌وه ڕووی داوه به‌وه‌ش که له ئاینده و داهاتوودا ڕوو ده‌دات و هه‌موو کار‌و هه‌موو شتێك بۆ لای خوا ده‌برێته‌وه.
(77) ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێنه‌وه كڕنووش و سوژده به‌رن و (نوێژه‌کانتان به‌جوانی بکه‌ن) و په‌روه‌ردگارتان بپه‌رستن له هه‌موو بارودۆخێکداو تا ده‌توانن چاکه و چاکه‌کاری ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووبن...
(78) هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بن له خه‌بات و جیهاد و هه‌وڵ و کۆشش له پێناوی خوادا به‌و شێوه‌یه‌ی که شایسته‌یه‌تی، له‌به‌ر خاتری ئه‌و بێت، ئه‌و زاته بۆ ئه‌وه هه‌ڵی بژاردوون و له ئاین و به‌رنامه‌که‌یدا هیچ جۆره شتێكی ناڕه‌واو قورس و گرانی له‌سه‌ر دانه‌ناون (که نه‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن، جا ئه‌م به‌رنامه‌یه) ڕێ و شوێن و به‌رنامه‌ی ئیبراهیمی باواتانه که پێشتر هه‌ر خوای گه‌وره ناوی ناون موسڵمان و له‌م قورئانه‌شدا به‌موسڵمان ناوی بردوون، تا پێغه‌مبه‌ر ببێته شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه (که په‌یامی خوای پێ ڕاگه‌یاندوون) و ئێوه‌ش (به گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه) ببنه شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکیوه، که‌واته نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش (له ماڵ و سامان و زانستی و هێزتان) ده‌ربکه‌ن و پشت به‌خوا ببه‌ستن، چونکه هه‌ر ئه‌و زاته یارو یاوه‌رتانه، جا دڵنیابن که خوا چه‌نده یارمه‌تیده‌رێکی چاکه و چه‌نده پشت و په‌نایه‌کی به‌هێزو به نرخه.