(23) به‌ڕاستی من بۆم ده‌رکه‌وت ئافره‌تێک فه‌رمانڕه‌واییان ده‌کات و له هه‌موو جۆره ده‌سه‌ڵات و نازو نیعمه‌تێکی پێبه‌خشراوه، ته‌ختێکی پاشایه‌تی گه‌وره‌شی هه‌یه، بینیم خۆی و قه‌ومه‌که‌ی سوژده بۆ خۆر ده‌به‌ن له جیاتی خوا، شه‌یتان کار‌و کرده‌وه‌ی چه‌وتیانی بۆ ڕازاندوونه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه ڕێبازی ڕاست و دروستی لێ‌گرتوون، بۆیه ئه‌وان ڕێنمووی وه‌رناگرن.
(24) بینیم که خۆی قه‌ومه‌که‌ی سوجه‌ده‌یان ده‌برد بۆ ڕۆژ له جیاتی خوا، وه (شه‌یتان) کاروکرده‌وه‌کانیانی شیرین و جوان کردبوو له به‌رچاویان هه‌ر بۆیه به هۆی ئه‌وه له ڕێگا لایان داوه‌و هیدایه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه.
(25) (شه‌یتان ڕێی لێگرتن) بۆ ئه‌وه‌ی سوژده نه‌به‌ن بۆ ئه‌و خوایه‌ی که نهێنی ده‌رده‌کێشێت له ئاسمانه‌کان و زه‌ویداو ده‌زانێت ئێوه چی ده‌شارنه‌وه و چیش ئاشکرا ده‌که‌ن...
(26) خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، خاوه‌نی ته‌ختی مه‌زن وگه‌وره‌یه.
(27) سوله‌یمان وتی به په‌پوو: ئێمه له‌مه‌ودوا له‌و گوفتاره‌ی تۆ ده‌کۆلینه‌وه، تابزانین ڕاست ده‌که‌یت یان له ڕیزی درۆزنانیت.
(28) (ئه‌وسا سوله‌یمان نامه‌یه‌کی نووسی و دای به په‌پوو فه‌رمانی پێدا که): بڕۆ ئه‌م نامه‌یه ببه و (له شوێنێکی به‌رچاودا) بۆیان فڕێ بده و پاشان (له په‌نایه‌کدا) خۆت حه‌شار بده و بزانه ده‌ڵێن چی و ج باس و خواسێک ده‌که‌ن.
(29) (شاژن هات ونامه‌ی بینی و خوێندیه‌وه، پاشان وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی خۆی کۆکرده‌وه و) وتی: ئه‌ی ڕێزداران، به‌ڕاستی من نامه‌یه‌کی پیرۆز‌و به‌ڕێزم بۆ دانراوه.
(30) نامه‌که له سوله‌یمانه‌وه و به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانه‌وه (ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌ڵێت):
(31) خۆتان به‌گه‌وره مه‌زانن و لێم یاخی مه‌بن و وه‌رن موسوڵمان ببن (واز له خۆر په‌رستی بهێنن و به‌دیهێنه‌ری خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌و زه‌وی و... هتد بپه‌رستن).
(32) ئینجا به‌ڵقیس به ئاماده بووانی وت: ئه‌ی ڕێزداران ڕاتان چیه، چی بکه‌م باشه، خۆ من هیچ بڕیارێکم نه‌داوه هه‌تا ئێوه لێی ئاگادار نه‌بوو بن و ڕاتان له‌سه‌ری نه‌دابێت.
(33) ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی وتیان: خۆت ده‌زانیت که ئێمه خاوه‌نی هێزو توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی توند‌و تیژین، فه‌رمانیش فه‌رمانی تۆیه، بیر بکه‌ره‌وه و تێفکره چ فه‌رمانێک ده‌ده‌یت (ئێمه ئاماده‌ین).
(34) به‌ڵقیس وتی: به‌ڕاستی له‌شکری پاشاکان کاتێک چووبنه شار‌و دێهاته‌کانه‌وه، وێران وکاولیان کردووه و تۆوی خراپه‌یان چاندووه، که‌سانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پیاوی ناوداری ئه‌و شوێنه‌یان زه‌لیل و ڕیسوا کردووه و هه‌میشه ئه‌وه پیشه‌یانه و به‌و جۆره ده‌که‌ن و هه‌رواش ده‌بن (بێگومان من حه‌ز له کاره‌ساتی وا ناکه‌م)...
(35) بێگومان له‌به‌رئه‌وه من بڕیارمداوه که: دیاریه‌کیان بۆ بنێرم، جا چاوه‌ڕێ ده‌که‌م بزانم نوێنه‌ره‌کان چ هه‌واڵێکم بۆ ده‌هێننه‌وه و (هه‌ڵوێستی سوله‌یمان جۆن ده‌بێت).