(77) هه‌روه‌ها به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هۆی هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه بۆ ئیمانداران.
(78) به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت داوه‌ریی ده‌کات له زاتێکی باڵاده‌ست و زانایه.
(79) (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) که‌واته تۆ پشت به‌خوا ببه‌سته، به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستیه‌کی ئاشكرایت.
(80) بێگومان تۆ نا‌توانیت ئه‌م بانگه‌وازه بخه‌یته ناو دڵی دڵ مردوو و که‌ڕه‌واڵه‌کانه‌وه، به‌تایبه‌ت کاتێک ڕوو وه‌رده‌گێڕن و پشت هه‌ڵده‌که‌ن (بڕیاری داخستنی دڵ و گوێیان ده‌ده‌ن).
(81) هه‌وره‌ها تۆ نا‌توانیت هیدایه‌ت و ڕێنموویی کوێر و نابیناکان بکه‌یت و له تاریکی ڕزگاریان بکه‌یت (ئه‌وانه‌ی دڵیان کوێره‌و سه‌رنجی ڕاستیه‌کان ناده‌ن)، تۆ ته‌نها ده‌توانیت (ئه‌م ڕاستیانه) بده‌یت به گوێی ئه‌و که‌سانه‌دا که باوه‌ڕیان به نایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌ده‌هێنن (له قورئان و بوونه‌وه‌ردا) چونکه ئه‌وانه هه‌میشه ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره‌ن.
(82) کاتێک بڕیاری به‌رپابوونی (قیامه‌ت درا، یاخود نزیک بۆوه)، زینده‌وه‌رێک له زه‌وی ده‌رده‌هێنین بۆیان که قسه‌یان بۆ ده‌کات که: به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕیان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بووه.
(83) ڕۆژێک دێت له هه‌ر ئوممه‌تێک ده‌سته‌یه‌ک کێش ده‌که‌ین و کۆیان ده‌که‌ینه‌وه، له‌وانه‌ی که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ ده‌زانن، ئینجا به‌رودوا هه‌موویان کۆده‌کردێنه‌وه.
(84) هه‌تا ئه‌و کاته‌ی دێنه پێشه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه، خوا ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌وه ئێوه بڕواتان به ئایه‌ته‌کانی من نه‌هێنا له کاتێکدا ئێوه هێچ زانستی و زانیاریه‌کتان ده‌رباره‌ی نه‌بوو؟ یاخود ئێوه خه‌ریکی چی بوون؟ چیتان ده‌کرد به ئایه‌ته‌کانی ئێمه؟
(85) سه‌رئه‌نجام بڕیار‌و فه‌رمانی خوا درچوو دژیان به‌هۆی ئه‌وسته‌مه‌ی کردیان، جا قسه‌یان بۆ ناکرێت و ورته‌یان لێنایه‌ت.
(86) ئایا ئه‌و خه‌ڵکه نه‌یانبینیوه که به‌ڕاستی ئێمه شه‌ومان تاریک کردووه، تا تیایدا بحه‌سێنه‌وه، ڕۆژیشمان ڕووناک کردۆته‌وه، تا هه‌موو شت ببینن، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێک ئیمان و باوه‌ر بهێنن.
(87) یادی ڕۆژێک بکه فوو ده‌کرێت به _صور_ دا، هه‌رکه‌س له ئاسمانه‌کان و هه‌رکه‌س له زه‌ویدا هه‌یه، ترس و بیمێکی زۆر دایده‌گرێت، جگه له‌وانه‌ی که ویستی خوا وایه ترس و بیمیان، هه‌مووانیش دێن به‌ملکه‌چێ و ناچاریی.
(88) تۆ کێوه‌کان ده‌بینیت وا ده‌زانیت که وه‌ستاون و بێ جووڵه‌ن، له کاتێكدا که ئه‌وانیش وه‌کو هه‌ور له جووڵه‌دان (چونکه زه‌وی به‌خێرایی هه‌زار کێلۆمه‌تر له سه‌عارتێكدا به ده‌وری خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای به‌رپابوونی قیامه‌تدا کێوه‌کان وه‌کو خوری شی کراوه ده‌برێن به ئاسماندا و چاڵ و چۆڵی زه‌ویان پێ پڕده‌کرێته‌وه)، ئه‌مه‌یه ده‌ستکردی ئه‌وخوایه‌ی که هه‌موو شتێکی به‌وپه‌ری ڕێکوپێکی دروستکردووه، به‌ڕاستی ئه‌وزاته زۆر ئاگایه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.