(64) ئایا کێ له سه‌رتاوه دروستکراوان به‌دی ده‌هێنێت، پاشان دوای تێکدانی سه‌رله‌نوێ دروستی ده‌کاته‌وه، کێ له‌و ئاسمانه‌وه (به‌هۆی تیشکی خۆر و باران و هه‌واوه) له زه‌وییه‌وه (به هۆی خاکه‌وه) ڕزق و ڕۆزیتان پی ده‌به‌خشێت؟، ئایا ڕه‌وایه له‌گه‌ڵ زاتی خوادا خوای تر هه‌بێت؟، پێیان بڵێ: ئاده‌ی به‌ڵگه‌تان چییه بیهێننه مه‌یدان ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن.
(65) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: جگه له خوا هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هیچیان ئاگادارینین له په‌نهان و شاراوه‌کان، هه‌ستیش ناکه‌ن که‌ی زیندوو ده‌کرێنه‌وه...
(66) نه‌خێر، ئه‌وانه زانیاری و زانستیان ده‌رباره‌ی قیامه‌ت کۆتا و که‌م و کورته، به‌ڵکو ئه‌وان له گوماندان ده‌رباره‌ی، به‌ڵکو هه‌ر کوێرن له ئاستیدا و دڵیان نابینایه.
(67) ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن بوون ده‌یانوت: باشه ئه‌گه‌ر ئێمه بوونیه خاک له‌گه‌ڵ باو‌و و باپیرانماندا، ئایا ئێمه (بۆ ژیانێکی نوێ) ده‌ده‌هێنرێینه‌وه؟!
(68) سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه پێشتر له‌م به‌ڵێنانه‌مان پێدراوه له‌گه‌ڵ باو‌و باپیرانماندا ئه‌مه هیچ شتێک نییه، ته‌نها داستان و قسه‌ی پێشینه‌کانه!!
(69) پێیان بڵێ: ده بگه‌ڕێن به‌سه‌ر زه‌ویدا و سه‌رنج بده‌ن و بزانن چؤن بوو سه‌رئه‌نجامی تاوانبار و تاوانکاران.
(70) تۆش خه‌فه‌ت مه‌خۆ بۆیان و غه‌مگین مه‌به له‌و پیلان و ته‌ڵه‌که و فێڵانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
(71) خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه پێش دێت ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن؟
(72) پێیان بڵێ: دوور نیه به‌شێک له‌و سازایه‌ی که ئێوه په‌له‌ی لێ ده‌که‌ن، به‌م زووانه بۆتان پێش بێت.
(73) ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ خاوه‌نی فه‌زڵ و به‌خشنده‌ییه به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌یان سپڵه‌ن و سوپاسی خوا ناکه‌ن.
(74) بێگومان په‌روه‌ردگارت چاک ده‌زانێت چی له سینه‌یاندا حه‌شارده‌ده‌ن و چیش ئاشکرا ده‌که‌ن.
(75) هیچ شتێک له خوا په‌نهان نیه له ئاسماندا بێت یان له زه‌ویدا، له دۆسیه‌ی ئاشکرادا تۆمار نه‌کرابێت.
(76) به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و شتانه‌ی که نه‌وه‌ی ئیسرائیل جیاوازی و کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه باسی ده‌کات و لێی ده‌دوێت و ڕوونی ده‌کاته‌وه.