(15) ئه‌و كاته ئیتر ئه‌ومان ڕزگاركرد هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی كه‌شتیه‌كه‌دا و ئه‌و ڕووداو و كه‌شتیه‌مان كرده به‌ڵگه و نیشانه بۆ هه‌موو لایه‌ك و هه‌موو نه‌وه‌كان.
(16) باسی ئیبراهیمیش بكه كه كاتی خۆی به قه‌وم و هۆزی خۆی وت: ته‌نها خوا بپه‌رستن و هه‌ر له‌و بترسن، ئه‌و بیروباوه‌ڕه چاك و په‌سه‌ند و خێردارتره بۆتان، ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن.
(17) به‌ڕاستی ئه‌و شتانه‌ی كه له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌ستن ته‌نها بت و په‌یكه‌رن، ئێوه بوختان و شتی نابه‌جێ دروست ده‌كه‌ن، بێگومان ئه‌و شتانه‌ی كه له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن خاوه‌نی هیچ ڕزق و ڕۆزیه‌ك نین بۆ ئێوه، كه‌واته هه‌ر داوای ڕزق و ڕۆزی له خوا بكه‌ن، هه‌ر ئه‌ویش بپه‌رستن، هه‌ر سوپاسگوزاری ئه‌و بن، بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.
(18) خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م په‌یامه به‌درۆ ده‌زانن (وه‌نه‌بێت یه‌كه‌م هۆزو گه‌ل بن كه له‌به‌رامبه‌ری په‌یامی خواوه هه‌ڵوێستتان ئاوا ناڕه‌وا بێت) ئه‌وه به‌ڕاستی گه‌لانێكی پێش ئێوه‌ش په‌یامی خوایان به‌درۆ ده‌زانی، پێعه‌مبه‌ریش ته‌نها گه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئاشكرا ئه‌ركی سه‌رشانێتی و هیچی تر.
(19) ئایا ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چۆن خوا له سه‌ره‌تاوه دروستكراوان به‌دی ده‌هێنێت و پاشان دووباره‌ی ده‌كاته‌وه، بێگومان ئه‌و شتانه بۆ خوا زۆر ساده و ئاسانه.
(20) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(ص) پێیان بڵێ: با بگه‌رێن به زه‌ویدا، ته‌ماشا بكه‌ن و سه‌رنج بده‌ن چۆن ئه‌و زاته دروستكراوانی به‌دیهێناوه، له‌وه‌ودواش هه‌ر خوا سه‌ر له‌نوێ به‌رپایان ده‌كاته‌وه ( به شێوه‌و شێوازێكی تر ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئێمه‌ش ده‌هێنێته‌وه كایه) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
(21) هه‌ندێك جار، سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه خوا بیه‌وێت و شایسته‌ی سزان و سۆز‌و میهره‌بانی خۆیشی ده‌نوێنێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌یوێت و باوه‌ڕدارن، سه‌رئه‌نجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته ده‌برێنه‌وه.
(22) (ئه‌ی گرۆی ئاده‌میزاد) ئێوه ناتوانن خوا ده‌سه‌وسان بكه‌ن، نه له زه‌ویدا نه له ئاسماندا، كه‌سیش نیه‌جگه له خوا پشتیوانتان بێت و فریاتان بكه‌وێت (ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی چه‌وت و نادروست بگرن).
(23) ئه‌وانه‌ی كه بڕوایان نیه به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌كانی خوا‌و به‌دیدار ئاماده‌بوونی به‌رده‌م باره‌گاكه‌ی (بۆ لێپر سینه‌وه) ئا ئه‌وانه (خوا ده‌فه‌رموێت) له میهره‌بانی من نائومێدن و ئه‌وانه سزای زۆر به‌ئێش بۆیان ئاماده‌یه.