(53) بێ باوه‌ڕان په‌له‌ت لێ ده‌که‌ن و داوای هاتنی سزات لێ ده‌که‌ن،، خۆ ئه‌گه‌ر کاتی تایبه‌تیمان دیاری نه‌کردایه بۆ پێشهاتنی، یه‌کسه‌ر سزایان بۆ ده‌هات، بێگومان ئه‌و سزا‌و تۆڵه‌یه، له ناکاو یه‌خه‌یان پێده‌گرێت و له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌ست به نزیک بوونه‌وه‌شی ناکه‌ن.
(54) بێ باوه‌ڕان په‌له‌ت لێ ده‌که‌ن و داوای هاتنی سزات لێده‌که‌ن، بێگومانیش دۆزه‌خ ده‌وری کافرانی داوه‌و هه‌رگیز له سزای ده‌رباز نابن...
(55) له‌ڕۆژێکدا که سزا دا‌یانده‌گرێت له سه‌رویانه‌وه، له ژێر پێیانه‌وه خوای گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت: بچێژن سه‌رئه‌نجامی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامتان ده‌دا.
(56) (په‌روه‌ردگار به‌ئیماندارانی به‌گیرهاتوو له‌ناو کافراندا ڕاده‌گه‌یه‌نێت): ئه‌ی به‌نده‌کانم زه‌وی من فراوانه، موڵکی من به‌ربڵاوه (کۆچ بکه‌ن، خۆتان ڕزگار بکه‌ن)، ته‌نها هه‌ر من بپه‌رستن.
(57) (له‌وانه‌ئه ترسی مه‌رگ له ئارادا هه‌بێت بۆیه ترسیان ده‌ڕه‌وێنێه‌وه و ده‌فه‌رموێت): هه‌موو که‌س ده‌بێت مردن بچێژێت (که‌ی، له کوێ، به‌چی، خوا نه‌بێت که‌س نازانێت) له‌وه‌ودوا ته‌نها بۆ لای ده‌برێنه‌وه.
(58) جا ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، سوێند به خوا ئه‌وانه له به‌هه‌شتدا له چه‌نده‌ها کۆشک و ته‌لارو ژووری به‌رزدا داده‌به‌زێنین، که چه‌نده‌ها ڕووبار‌و تاڤگه به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا و به به‌رده‌م کۆشک و ته‌لاره‌کانیدا ده‌ڕوات، (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) ژیانی نه‌بڕاوه له‌و (شوێنه خۆشانه‌دا) ده‌به‌نه سه‌ر، ئای چه‌ند جوانه پاداشتی ئیشکه‌ران بۆ خوا...
(59) ئه‌وانه‌ن خۆگربوون له‌به‌رده‌م ئه‌شکه‌نجه و ئازاری بێ باوه‌ڕاندا و هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن...
(60) (هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت له گیروگرفتی ڕزق و ڕۆزیش دڵنیایان بکات؛ بۆیه ده‌فه‌رموێت): زۆر زینده‌وه‌ر هه‌یه ڕزق و ڕۆزی خۆیان نه‌داوه به‌کۆڵی خۆیاندا (که‌چی خوا په‌کیان ناخات و له برساندا نامرن)، چونکه خوا ڕزقی ئه‌وانیش و ئێوه‌ش ده‌دات، بێگومان ئه‌وزاته بیسه‌ر (به قسه و گوفتارتان) و زانایه (به‌خه‌یاڵی دڵ و ده‌روونتان).
(61) سوێند به خوا ئه‌گه‌ر پرسیار له بێ باوه‌ڕان بکه‌یت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، ڕۆژو مانگی ڕام کردووه، به‌دڵنیایی و بێ دوودڵی ده‌ڵێن: (الله) دروستی کردوون، جا چۆن لاده‌درێن له یه‌کتاپه‌رستی و فریو ده‌خۆن؟!
(62) هه‌ر خوایه ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌ر کام بیه‌وێت له به‌نده‌کانی، یان ده‌یگرێته‌وه و که‌می ده‌کاته‌وه (بۆ تاقی کردنه‌وه)، به‌ڕاستی خوا خۆی به‌هه‌موو شتێک زانا‌و ئاگایه (ده‌زانێت چ حاڵه‌تێک چاک و له‌باره بۆ هه‌ر به‌نده‌یه‌ک).
(63) خۆ ئه‌گه‌ر لێیان بپرسیت: کێ ئاو له ئاسمانه‌وه ده‌بارێنێت، جا زه‌وی پێ ده‌بوژێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی خامۆش و مردوو بوو، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن.. (الله) (تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلام)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: سوپاس بۆ خوا، که ئاوا، دان به ده‌سه‌ڵاتیدا ده‌نێن، نه‌خێر به‌ڕاستیا نیه، به‌ڵکو هێشتا زۆربه‌یان بێ بیر‌و هۆشن و ژیریان نا‌خه‌نه‌کار.