(39) قاروون و فیرعه‌ون و هامانیشمان له ناوبرد، سوێند به خوا بێگومان مو‌سا به‌ڵگه‌ی زۆری بۆ هێنان، كه‌چی خۆیان زۆر به‌گه‌وره دانا له زه‌ویدا، سه‌رئه‌نجام نه‌یان توانی له سزا‌و تۆڵه‌ی خوا خۆیان ڕزگار بكه‌ن.
(40) ئێمه هه‌ر یه‌كێك یان هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له وانه‌مان به سزای تاوانی خۆی گه‌یاند، جا هه‌یان بوو به‌رد بارانمان كرد، هه‌یان بوو ده‌نگ و سه‌دای به هێز له‌ناوی برد، هه‌یان بوو به ناخی زه‌ویدا بردمانه خواره‌وه، هه‌شیان بوو نوقمی ده‌ریامان كرد، جا وه نه‌بێت خوا سته‌می لێ كردبن، به‌ڵك و خۆیان سته‌میان له خۆیان ده كرد.
(41) نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی جگه له خوای گه‌وره، كه‌سانێكی تر ده‌كه‌نه پشتیوانی خۆیان، وه‌ك نمونه‌ی جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك وایه كه ماڵێكی بۆخۆی سازكردبێت به‌ڕاستی لاوازترینی هه‌موو ماڵه‌كان، ماڵی جاڵجاڵۆكه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بدایه و تێبگه‌یشتنایه ( چونكه ماڵی جاڵجاڵۆكه نه بناغه و نه دیواری هه‌یه، نه سه‌رو ده‌رگا و په‌نجه‌ره، نه ده‌توانێت به‌رگه‌ی با و باران و ڕوداوه‌كان بگرێت مێیه‌كه‌ش نێره‌كه له ناو ده‌بات دوای جووت بوون، پاشان بێچوه‌كانیش دایكیان له ناو ده‌به‌ن )!!!
(42) بێگومان خوا خۆی چاكده‌زانێت ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن له جیاتی ئه‌و، چه‌نده بێ ده‌سه‌ڵاتن، چونكه هه‌ر خۆی خواوه‌ن ده‌سه‌ڵاته و زۆریش دانایه ( له‌و بواره‌ی كه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕه‌خساندویه‌تی ).
(43) ئا ئه‌م نمونانه ئێمه ده‌یهێنینه‌وه بۆ خه‌ڵكی، ته‌نها زانا و شاره‌زاكان تێی ده‌گه‌ن و تێ ده‌فكرن.
(44) ئاشكرایه خوا ئاسمانه‌كان و زه‌وی به ڕێك و پێكترین شێوه دروست كردووه، به‌ڕاستی ئا له‌و كاره‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ ئیمانداران.
(45) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( ص ) ئه‌وه‌ی بۆت ڕه‌وانه ده‌كرێت له قورئان بیخوێنه‌ره‌وه و نوێژیش به‌چاكی ئه‌نجام بده، چونكه به‌ڕاستی نوێژ به‌رهه‌ڵستی له گوناهو تاوان و نادروستی ده‌كات، بێگومان یادی خوا له هه‌موو شت گه‌وره‌تر و به‌نرختره ( كه ده‌بێت له كاتی نوێژ و كاتی تریشدا بیر و هۆشی ئیماندار، دابگرێت ) و خوا خۆی زانایه به هه‌موو ئه‌و كار و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.