(13) نموونه‌یان بۆ بهێنه‌ره‌وه به خه‌ڵكی شاری (انطاکیة) کاتێک ده‌سته‌یه‌ک پێغه‌مبه‌ریان بۆ هات.
(14) سه‌ره‌تا دووانمان بۆ ڕه‌وانه کردن، که‌چی بروایان پێنه‌کردن، ئێمه‌ش سێهه‌مێکمان بۆ پشتگیریان ڕه‌وانه کرد، هه‌موویان وتیان: ئێمه بێگومان بۆ لای ئێوه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه کراوین.
(15) خه‌ڵکه‌که وتیان: ئێوه ته‌نها ئاده‌میزادێکن وه‌کو ئێمه، خوای میهره‌بانیش هیچ شتێکی ڕه‌وانه نه‌کردووه، ئێوه هه‌ر درۆ ده‌که‌ن.
(16) پێغه‌مبه‌ره‌کان وتیان: په‌روه‌ردگارمان خۆی چاک ده‌زانێت ئێمه به‌ڕاستی بۆ لای ئێوه ڕه‌وانه کراوین به پێغه‌مبه‌رایه‌تی.
(17) ته‌نها ئه‌وه‌شمان له‌سه‌ره که به ڕوون و ئاشکرا په‌یمانی خواتان پێ ڕابگه‌یه‌نین.
(18) خه‌ڵکه‌که وتیان: ئێمه به ڕاستی به‌هاتنتان تووشی نه‌گبه‌تی بووین، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنن و کۆڵ نه‌ده‌ن، به‌رد بارانتان ده‌که‌ین و له لایه‌ن ئێمه‌وه توشی ئازارێکی به ئێش ده‌بن.
(19) پێغه‌مبه‌ره‌کان وتیان: ئێوه نه‌گبه‌تی و شوومیتان له‌گه‌ڵ خۆتاندایه (به‌هۆی بێ باوه‌ڕیتانه‌وه)، ئایا ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری و یاداوه‌ری بکرێن ئه‌وه ده‌بێته نه‌گبه‌تی و شووم بۆتان؟! نه‌خێر، وانییه، ئێوه هه‌ر خۆتان قه‌وم و هۆزێکی سه‌ره‌ڕۆن و له گوناهدا ڕۆچوون بۆیه شووم و نه‌گبه‌تی یه‌خه‌ی گرتوون.
(20) ئه‌وسا له‌وپه‌ڕی شاره‌وه پیاوێکی ئیماندار به‌په‌له، به گورج و گۆڵی هات و وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه ڕاست ده‌که‌ن، ئه‌م فرستادانه ڕاست ده‌ڵێن شوێنیان بکه‌ون، بڕوایان پێ بکه‌ن، ئیمانیان پێ بهێنن...
(21) شوێنی ئه‌و که‌سانه بکه‌ون که پاداشت و کرێتان لێ داوا ناکه‌ن، ئه‌وانه هیدایه‌ت دراون و له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستن.
(22) دیاره خه‌ڵکه‌که کردویانه به گاڵه، بۆیه پیاو چاکه‌که وتوویه‌تی: جا ئه‌وه بۆچی من ئه‌و زاته نه‌په‌رستم که به‌دی هێناوم، ئێوه‌ش خه‌ڵکینه هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌برێنه‌وه.
(23) ئایا ڕه‌وایه له جیاتی خوا چه‌ند په‌رستراوێکی تر بۆ خۆم بڕیار بده‌م که هیچیان به‌ده‌ست نیه خۆ ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان بیه‌وێت تووشی ناخۆشیه‌که‌م بکات، تکاو پاڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌رستراوانه هیچ سوودێکم پێ ناگه‌یه‌نن و فریام ناکه‌ون و ڕزگارم ناکه‌ن.
(24) بێگومان من ئه‌گه‌ر شتی وا بکه‌م، ئه‌و کاته من له گومڕاییه‌کی ئاشكرا ده‌بم.
(25) به ڕاستی من بڕیارم داوه که ئیمان به په‌روه‌ردگارتان بهێنم، با چاک گوێتان لی بێت.
(26) (دیاره، خوانه‌ناسان په‌لاماریان داوه و شه‌هیدیان کردووه) بۆیه پێی وتراوه: فه‌رموو بۆ ناو به‌هه‌شت، له‌وێشه‌وه هه‌ر دڵسۆزانه وتویه‌تی: خۆزگه قه‌ومه‌که‌م بیازنانیایه سه‌رئه‌نجامی ئیمان چۆنه و که‌وتومه‌ته ناو چ ناز و نیعمه‌تێکه‌وه.
(27) به‌هۆی ئه‌وه‌وه که په‌روه‌ردگارم لێم خۆشبووه و خستمیه ڕیزی ڕێزلێگیراوانه‌وه.