(41) به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کی تر له هێزو ده‌سه‌ڵاتمان بۆیان، ئه‌وه‌یه که به‌ڕاستی ئێمه نه‌وه‌کانیانمان له که‌شتیه‌که‌دا هه‌ڵگرت (مه‌به‌ست که‌شتی-نوح- ه که به باپیره گه‌وره‌ی دووهه‌می ئاده‌میزاد ده‌درێته قه‌ڵه‌م).
(42) هه‌روه‌ها که‌شتی و هۆکاری تری هاتوچۆی له وێنه‌ی ئه‌و بۆ سازاندوون، (که هۆکاره‌کانی گواستنه‌ی ئاسمانی و زه‌مینی و ده‌ریایی ده‌گرێته‌وه، چونکه هه‌ر خوا به‌دیهێنه‌ری ئاده‌میزاد و ماده خاو و سوته‌مه‌نی و... هتد
(43) خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت نوقمیان ده‌که‌ین، ئه‌و کاته که‌س نی یه بێت به هاواریانه‌وه و ڕزگاریش ناکرێن له مردن.....
(44) مه‌گه‌ر ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئێمه مۆڵه‌تیان بدات تا ماوه‌یه‌کی دیاریکراو به‌هره له ژیان وه‌ربگرن.
(45) کاتێکیش به‌بێ باوه‌ڕان بوترێت: خۆتان له‌و سزایه بپارێزن که به‌سه‌ر گه‌لانی پێشوودا هات، هه‌روه‌ها له سزای داهاتووتان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێت، (که‌چی هه‌ر باکیان نیه).
(46) هیچ ئایه‌ت و به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کیان له ئایه‌ت و به‌ڵگه‌کانی په‌روه‌ردگاریان بۆ نایه‌ت که پشتی تێ نه‌که‌ن و ڕووی لێ وه‌رنه‌گێڕن.
(47) کاتێکیش پێیان بوترێت ببه‌خشن له‌وه‌ی که خوا پێی به‌خشیون، ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به‌وانه ده‌ڵێن که باوه‌ڕیان هێناوه: ئایا ئێمه خواردن بده‌ین به که‌سێك ئه‌گه‌ر خوا بیوستایه خۆراکی پێ ده‌به‌خشی؟ ئێوه هه‌ر له گومڕایی و سه‌رلێشێواوییه‌کی ئاشکرادا گیرتان خواردووه!!
(48) بێ باوه‌ڕان: به گومانه‌وه ڕوو به‌ئیمانداران ده‌ڵێن: باشه، ئه‌گه‌ر قیامه‌ت و لێ پرسینه‌وه ڕاسته، که‌ی ئه‌و کاته دێت ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟!
(49) ئه‌وانه ته‌نها چاوه‌ڕێی یه‌ك شریخه و ده‌نگێکی زۆر گه‌وره‌ی سامناك نه‌بێت چاوه‌ڕێی هیچی تر ناکه‌ن، که هه‌موویان ده‌پێچێته‌وه (کۆتایی به ژیانیان ده‌هێنێت) له‌کاتێکدا که سه‌رگه‌رمی کاروباری دنیای خۆیانن، سه‌رگه‌رمی کێشه و به‌ربه‌ره‌کانێی ناحه‌قن.
(50) ئه‌وسا ئیتر نه ده‌توانن ڕاسپارده‌یه‌ك بگه‌یه‌نن، نه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو ماڵ و منداڵیان (چونکه هه‌موویان له‌ناوچوون، هه‌موویان خامۆش بوون).
(51) پاشان هه‌ر که فوو ده‌کرێت به- صور- دا، ده‌ستبه‌جێ خێرا هه‌موویان له گۆڕه‌کانیان له توێی خاکه‌وه به‌په‌له دێنه ده‌ره‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان (که‌س ناتوانێت سه‌رپێچی بکات، یان خۆی بدزێته‌وه).
(52) به سه‌رسامیه‌کی زۆره‌وه ده‌ڵێن: ئه‌ی هاوار ئه‌وه کێ ئێمه‌ی زیندوو کرده‌وه؟ کێ ئێمه‌ی له شوێنی ڕاکشانمان له گۆڕه‌کانمان ده‌رهێنا؟ (ئه‌وسا ئیمانداران، یان فریشته‌کان یان خوای گه‌وره خۆی ده‌فه‌رموێت): ئائه‌مه به‌ڵێنی خوای میهره‌بانه و پێغه‌مبه‌رانیش له هه‌وڵدانی ئه‌و ڕۆژه ڕاستیان کردووه.
(53) له‌وماوه‌یه‌دا هیچ ڕوونادات جگه‌له ده‌نگێکی گه‌وره‌ی کوتوپڕ نه‌بێت، جاده‌ستبه‌جێ هه‌موویان لای ئێمه ئاماده‌کراون.
(54) ئینجا ئه‌م جاره ده‌درێت: ئه‌مڕۆ هیچ که‌س سته‌می لێ ناکرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، خه‌ڵکینه دڵنیابن که: ته‌نها پاداشتی کارێك ده‌درێنه‌وه که ده‌تانکرد.