الرحمن   سورة  : Ar-Rahmaan


سورة Sura   الرحمن   Ar-Rahmaan
يُعْرَفُ الْمُجْرِمُونَ بِسِيمَاهُمْ فَيُؤْخَذُ بِالنَّوَاصِي وَالْأَقْدَامِ (41) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (42) هَٰذِهِ جَهَنَّمُ الَّتِي يُكَذِّبُ بِهَا الْمُجْرِمُونَ (43) يَطُوفُونَ بَيْنَهَا وَبَيْنَ حَمِيمٍ آنٍ (44) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (45) وَلِمَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ جَنَّتَانِ (46) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (47) ذَوَاتَا أَفْنَانٍ (48) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (49) فِيهِمَا عَيْنَانِ تَجْرِيَانِ (50) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (51) فِيهِمَا مِن كُلِّ فَاكِهَةٍ زَوْجَانِ (52) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (53) مُتَّكِئِينَ عَلَىٰ فُرُشٍ بَطَائِنُهَا مِنْ إِسْتَبْرَقٍ ۚ وَجَنَى الْجَنَّتَيْنِ دَانٍ (54) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (55) فِيهِنَّ قَاصِرَاتُ الطَّرْفِ لَمْ يَطْمِثْهُنَّ إِنسٌ قَبْلَهُمْ وَلَا جَانٌّ (56) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (57) كَأَنَّهُنَّ الْيَاقُوتُ وَالْمَرْجَانُ (58) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (59) هَلْ جَزَاءُ الْإِحْسَانِ إِلَّا الْإِحْسَانُ (60) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (61) وَمِن دُونِهِمَا جَنَّتَانِ (62) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (63) مُدْهَامَّتَانِ (64) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (65) فِيهِمَا عَيْنَانِ نَضَّاخَتَانِ (66) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (67)
الصفحة Page 533
(41) ئینجا تاوانکارو گوناهباران به‌رووخساریاندا ده‌ناسرێته‌وه‌، ئه‌وسا ده‌ست گیر ده‌کرێت له‌ناوچه‌وانیان و قاچیان و گڵۆڵیان ده‌که‌ن و فڕێ ده‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌
(42) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(43) ده‌وترێت: ئه‌مه‌ئه‌و دۆزه‌خه‌یه تاوانباران بڕیاریان پێی نه‌بوو
(44) جا له‌نێوان ئاگرو ئاوی گه‌رمدا که‌به‌سه‌رچاوه‌یاندا ده‌کرێت هه‌ر ده‌خولێنه‌وه‌
(45) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(46) بۆ ئه‌و که‌سه‌ش له‌مقامی په‌روه‌ردگاری خۆی ترسابێت، دوو باخی ڕازاوه‌ئاماده‌یه
(47) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(48) ئه‌و دوو باخه‌ش خاوه‌نی دارو دره‌ختی گه‌ڵا ناسک و جوان و بریسکه‌داره‌
(49) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(50) دوو سه‌رچاوه‌ی له‌کانی و ئاوی سازگاریان تیادایه‌و به‌خوڕ به‌جۆگه‌له‌کاندا ده‌ڕۆن
(51) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(52) له‌هه‌موو جۆره میوه‌یه‌ک دوو جۆریان تیادایه‌
(53) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(54) له‌و به‌هه‌شته‌خۆشه‌دا به‌خته‌وه‌ران له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه‌و جێگه و ڕێگه خۆشه‌کان، شانیان داداوه‌که‌له‌ئاوریشمی تایبه‌ت ناواخن کراوه‌، ( داخۆ به‌رگه‌که‌ی له‌چی بێت؟! ) لێکردنه‌وه‌ی هه‌ر میوه‌یه‌کیش نزیک و ئاسانه‌و دره‌خته‌کان خۆیان سه‌ر فرو ده‌هێنن بۆ ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌
(55) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(56) له‌و به‌هه‌شته‌دا حۆری تیادایه که‌ته‌نها ته‌ماشای هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن، پێش ئه‌وان ده‌ستی که‌سیان لێنه‌وه‌وتووه‌، نه‌له‌گرۆی ئاده‌می و نه‌له‌په‌ری
(57) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(58) ئه‌و هاوسه‌رانه‌له‌جوانی و شۆخ و شه‌نگی و قه‌شه‌نگیدا وه‌کو یاقووت و مه‌رجان وان ( که‌دوو جۆر گه‌وهه‌ری به‌نرخن، له‌ده‌ریا ده‌رده‌هێنرێن )
(59) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(60) مه‌گه‌ر پاداشتی چاکه‌ته‌نها چاکه‌نی یه؟!
(61) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(62) جگه‌له‌و دوو به‌هه‌شته‌ی که‌باس کرا، به‌هه‌شتی تریش ئاماده‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌پله‌و پایه‌یان وا له‌خوار خاوه‌نی دوو به‌هه‌شتی ناوبراوه‌وه‌
(63) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(64) ( ئه‌و به‌هه‌شتانه‌ش ) ئه‌وه‌نده‌سه‌وز ده‌نوێنن مه‌یله و ڕه‌ش ده‌چنه‌وه‌له‌جوانی و تۆخیدا
(65) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(66) دوو سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵقوڵاویان تێدایه ( که‌دیمه‌نیان زۆر دڵفڕێنه )
(67) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
 


اتصل بنا | الملكية الفكرية DCMA | سياسة الخصوصية | Privacy Policy | قيوم المستخدم

آيــــات - القرآن الكريم


© 2022