الرحمن   سورة  : Ar-Rahmaan


سورة Sura   الرحمن   Ar-Rahmaan
رَبُّ الْمَشْرِقَيْنِ وَرَبُّ الْمَغْرِبَيْنِ (17) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (18) مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ يَلْتَقِيَانِ (19) بَيْنَهُمَا بَرْزَخٌ لَّا يَبْغِيَانِ (20) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (21) يَخْرُجُ مِنْهُمَا اللُّؤْلُؤُ وَالْمَرْجَانُ (22) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (23) وَلَهُ الْجَوَارِ الْمُنشَآتُ فِي الْبَحْرِ كَالْأَعْلَامِ (24) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (25) كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ (26) وَيَبْقَىٰ وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ (27) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (28) يَسْأَلُهُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ كُلَّ يَوْمٍ هُوَ فِي شَأْنٍ (29) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (30) سَنَفْرُغُ لَكُمْ أَيُّهَ الثَّقَلَانِ (31) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (32) يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ إِنِ اسْتَطَعْتُمْ أَن تَنفُذُوا مِنْ أَقْطَارِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ فَانفُذُوا ۚ لَا تَنفُذُونَ إِلَّا بِسُلْطَانٍ (33) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (34) يُرْسَلُ عَلَيْكُمَا شُوَاظٌ مِّن نَّارٍ وَنُحَاسٌ فَلَا تَنتَصِرَانِ (35) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (36) فَإِذَا انشَقَّتِ السَّمَاءُ فَكَانَتْ وَرْدَةً كَالدِّهَانِ (37) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (38) فَيَوْمَئِذٍ لَّا يُسْأَلُ عَن ذَنبِهِ إِنسٌ وَلَا جَانٌّ (39) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (40)
الصفحة Page 532
(17) خوا خاوه‌نی هه‌ردوو ڕۆژهه‌ڵات و هه‌ردوو ڕۆژئاوایه‌
(18) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(19) ئاوی دوو ده‌ریای به‌ره‌ڵا کردووه‌و به‌یه‌ک گه‌یاندووه تێکه‌ڵیش نابن
(20) چونکه‌له‌نێوانیاندا به‌ربه‌ستێک هه‌یه نایه‌ڵێت تێکه‌ڵ ببن ( ئه‌م دیارده‌یه له‌نێوان ده‌ریای سپی و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیداو ده‌ریای سوورو ده‌ریای عه‌ره‌بدا ئاشکرایه )
(21) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(22) له‌و دوو جۆر ده‌ریایه مرواری و مه‌رجان ده‌رده‌چن ( که‌دوو جۆر گه‌وهه‌ری به‌نرخن )
(23) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(24) هه‌رچی که‌شتی هه‌یه له‌ده‌ریاکاندا وه‌ک به‌یداخ، وه‌ک شاخ هاتوچۆ ده‌که‌ن، هه‌ر خوایش خاوه‌نیانه‌
(25) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(26) هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وین، هه‌ر هه‌مووی فه‌وتاوو تیاچووه ده‌بێت بمرن
(27) ته‌نها زاتی په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن بڵندی و ڕێزداری تۆیه که‌ده‌مێنێته‌وه
(28) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(29) هه‌موو گیانله‌به‌رو زینده‌وه‌ران له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا به‌رده‌وام به‌گوفتارو به‌زمانی حاڵ، داوای پێداویستی و داخوازیه‌کان له‌په‌روه‌ردگار ده‌که‌ن، هه‌موو ڕۆژێک و هه‌موو کاتێک ( ملیۆنه‌هاو ملیاره‌ها، به‌ڵکو بێ شومار تاوتۆی ده‌کات له‌بوونه‌وه‌رو له‌جیهانی ئاده‌میزادو په‌ری و فریشته‌کان و... هتد )
(30) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(31) ئه‌ی گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری، ڕۆژێک دێت به‌تایبه‌ت لێتان ده‌پرسینه‌وه و دادگایتان ده‌که‌ین ( خوای باڵاده‌ست هه‌ڕه‌شه له‌م دوو ده‌سته‌یه له‌دروستکراوه‌کانی ده‌کات، که‌له‌هه‌ندێک ڕووه‌وه سه‌رپشکی کردوون و ئازادی داونه‌تێ، به‌ڵام زۆربه‌یان یاخی و سه‌رکه‌شن، قوڕ به‌سه‌ر یاخیه‌کان له‌و ڕۆژه‌دا )
(32) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(33) ئه‌ی گرۆی په‌ری و ئاده‌میزاد ئه‌گه‌ر ده‌توانن به‌به‌شه‌کانی ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ده‌رچن، ئه‌وکاره‌ئه‌نجام بده‌ن، دڵنیاش بن که‌ئه‌وکاره‌به‌هۆی ده‌زگای ماددی و توانای مه‌عنه‌ویه‌وه نه‌بێت ئه‌نجام نادرێت
(34) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(35) خۆ ئه‌گه‌ر له‌سنوور ده‌رچوون، بڵێسه‌ی ئاگرتان هاوڕێ له‌گه‌ڵ مسی تواوه‌دا بۆ ڕه‌وانه‌ده‌کرێت، ئیتر شکست ده‌خۆن و سه‌رکه‌وتوو نابن
(36) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(37) کاتێک دێت ئاسمان له‌ت ده‌بێت و وه‌کو گوڵێکی سوور دێته به‌رچاو، یاخود وه‌ک ڕۆنی قرچاوی لێ دێت ( ئه‌مه‌ش قۆناغێکه له‌قۆناغه‌کانی تێکچوونی )
(38) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(39) ئه‌و ڕۆژه هه‌موو شت ڕوون و ئاشکرایه‌، پرسیار له‌گوناهانی ئاده‌میزاد و په‌ریه‌کان ناکرێت، ( ڕه‌نگه‌ئه‌وه‌قۆناغێک بێت له‌قۆناغه‌کان، که‌به‌روخساریان جیاده‌کرێنه‌وه )
(40) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
 


اتصل بنا | الملكية الفكرية DCMA | سياسة الخصوصية | Privacy Policy | قيوم المستخدم

آيــــات - القرآن الكريم


© 2022