الرحمن   سورة  : Ar-Rahmaan


سورة Sura   الرحمن   Ar-Rahmaan
فِيهِمَا فَاكِهَةٌ وَنَخْلٌ وَرُمَّانٌ (68) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (69) فِيهِنَّ خَيْرَاتٌ حِسَانٌ (70) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (71) حُورٌ مَّقْصُورَاتٌ فِي الْخِيَامِ (72) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (73) لَمْ يَطْمِثْهُنَّ إِنسٌ قَبْلَهُمْ وَلَا جَانٌّ (74) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (75) مُتَّكِئِينَ عَلَىٰ رَفْرَفٍ خُضْرٍ وَعَبْقَرِيٍّ حِسَانٍ (76) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (77) تَبَارَكَ اسْمُ رَبِّكَ ذِي الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ (78)
الواقعة Al-Waaqia
إِذَا وَقَعَتِ الْوَاقِعَةُ (1) لَيْسَ لِوَقْعَتِهَا كَاذِبَةٌ (2) خَافِضَةٌ رَّافِعَةٌ (3) إِذَا رُجَّتِ الْأَرْضُ رَجًّا (4) وَبُسَّتِ الْجِبَالُ بَسًّا (5) فَكَانَتْ هَبَاءً مُّنبَثًّا (6) وَكُنتُمْ أَزْوَاجًا ثَلَاثَةً (7) فَأَصْحَابُ الْمَيْمَنَةِ مَا أَصْحَابُ الْمَيْمَنَةِ (8) وَأَصْحَابُ الْمَشْأَمَةِ مَا أَصْحَابُ الْمَشْأَمَةِ (9) وَالسَّابِقُونَ السَّابِقُونَ (10) أُولَٰئِكَ الْمُقَرَّبُونَ (11) فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ (12) ثُلَّةٌ مِّنَ الْأَوَّلِينَ (13) وَقَلِيلٌ مِّنَ الْآخِرِينَ (14) عَلَىٰ سُرُرٍ مَّوْضُونَةٍ (15) مُّتَّكِئِينَ عَلَيْهَا مُتَقَابِلِينَ (16)
الصفحة Page 534
(68) دره‌ختی میوه‌و دارخورماو هه‌ناریان تێدایه‌
(69) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(70) له‌و به‌هه‌شتانه‌دا حۆری جوان و شۆخ و شه‌نگ و ڕه‌وشت به‌رزی تیادایه‌
(71) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(72) حۆری چاوگه‌ش و چاوڕه‌ش، له‌و ده‌واره‌تایبه‌تیانه‌ی که‌بۆیان ئاماده‌کراوه‌دوور ناکه‌ونه‌وه‌....
(73) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(74) ئه‌و حۆریانه‌، پێش ئه‌وان ده‌ستی که‌سیان لێنه‌که‌وتووه‌، نه‌له‌گرۆی ئاده‌می و نه‌له‌په‌ری
(75) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(76) شانیان داداوه‌له‌سه‌ر پشتی سه‌وزوبای جوان و دۆشه‌کی نایاب و ڕازاوه
(77) جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
(78) موباره‌ک و به‌رزو به‌ڕێزه ناوی په‌روه‌ردگاری تۆ، چونکه‌ئه‌و زاتێکه خاوه‌نی به‌رزی و بڵندی و ڕێزی بێ سنووره‌بۆ ئیمانداران
الواقعة Al-Waaqia
(1) کاتێک ڕووداوه‌سامناکه‌که‌پێش دێت... (مه‌به‌ست ڕۆژی قیامه‌ته‌)
(2) روودانی ئه‌و کاره‌ساته‌حه‌قیقه‌ته و که‌س ناتوانێت بڕوای پێی نه‌بێت و به‌ڕاستی نه‌زانێت
(3) نزم که‌ره‌وه‌یه‌و به‌رزکه‌ره‌وه‌، (ئیمانداران به‌رزو پایه‌دار ده‌بن، خوانه‌ناسانیش سه‌رشۆڕ و ڕیسوا)
(4) کاتێک زه‌وی ده‌شڵه‌قێت و به‌توندی ده‌له‌رزێت
(5) کێوه‌کانیش وردوخاش ده‌بن (ته‌خت و ساف ده‌بن، به‌رزیه‌کان، نشێوه‌کان پڕ ده‌که‌ن)
(6) ده‌بنه‌ته‌پوتۆزێکی په‌رش و بڵاو (زه‌ویان پێ ته‌خت و ڕێک ده‌کرێت)
(7) ئه‌و کاته‌ئێوه ده‌بنه‌سێ ده‌سته‌وه‌
(8) ده‌سته‌ی ڕاستیان ده‌رده‌که‌ون، جا چووزانی ئه‌وانه‌له‌چ خۆشیه‌کدان؟!
(9) هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی چه‌پ و لارو وێره‌کانیش، ئای ئه‌و شوومانه‌له‌چ سه‌رگه‌ردانه‌کدان؟!
(10) (ده‌سته‌ی سێهه‌م) پێشکه‌وتووه‌کانن، ئه‌وانه‌ن که‌پێشکه‌وتوون له‌به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوادا
(11) ئا ئه‌وانه‌نزیک کراوه‌ی باره‌گای په‌روه‌ردگاریانن
(12) له‌باخه‌کانی به‌هه‌شتی پڕ له‌نازو نیعمه‌تدا
(13) ده‌سته‌یه‌کی زۆریان له‌وان که‌زوو چوون به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه‌
(14) ده‌سته‌یه‌کی که‌میشیان له‌وانه‌ن که‌دواتر (به‌شوێن ئه‌واندا ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر)
(15) له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه‌ی نه‌خشدارو چنراو به‌ئاڵتون دانیشتوون
(16) شانیان داداوه‌له‌سه‌ر کورسیه‌کان به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک، دیاره که‌له‌بۆنه‌ی تایبه‌تیدا که‌هه‌میشه‌، له‌به‌هه‌شتدا به‌رده‌وامه‌ئیماندارن پێک شاد ده‌بن
 


اتصل بنا | الملكية الفكرية DCMA | سياسة الخصوصية | Privacy Policy | قيوم المستخدم

آيــــات - القرآن الكريم


© 2022