(9) یادی ئه‌وکاته بکه‌نه‌وه که‌له په‌روه‌ردگارتان ده‌پاڕانه‌وه و داوای یارمه‌تیتان لێ ده‌کرد، خوایش خێرا هات به هاناتانه‌وه و فه‌رمووی به‌ڕاستی من به‌هه‌زار فریشته‌ی تر یارمه‌تی و کۆمه‌کیتان ده‌که‌م به‌شوێن ئه‌وانی تردا.
(10) ئه‌م یارمه‌تیه‌ش جگه‌له مژده‌یه‌کی خوایی شتێکی تر نه‌بوو، تا دڵه‌کانیشتان ئارام بگرێت و دڵنیابن به‌و یارمه‌تیه، ئه‌گینا سه‌رکه‌وتن ته‌نها له لایه‌ن خواوه نه‌بێت نیه، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی باڵاده‌ست و دانایه.
(11) ئه‌و مژده و ئارامی دڵه کاتێک بوو که خوای گه‌وره به‌وه‌نه‌وز دایگرتن، بۆ ئه‌وه‌ی هێمنیه‌ک بێت بۆتان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه و ئاوێکیشی له ئاسمانه‌وه به‌سه‌رتاندا باراند بۆ ئه‌وه‌ی خاوێنتان بکاته‌وه پێی و پۆخڵی شه‌یتانتان لێ دوور بخاته‌وه (تا له ڕووی جه‌سته و دڵ و ده‌روونه‌وه خاوێن بن)و دڵه‌کانتان به‌هێزو دامه‌زراو بکات و بیانبه‌ستێت به خواوه و به‌و ئاوه پێیه‌کانیشتان جێگیر‌و قایم بکات.
(12) ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه کاتێک په‌روه‌ردگارت وه‌حی و نیگای ده‌کرد بۆ فریشته‌کان که: به‌ڕاستی من یارو یاوه‌رتانم، که‌وابوو ئێوه‌ش دڵی ئیمانداران پابه‌ندو دامه‌زراو بکه‌ن، له‌مه‌ودوا منیش ترس و بیم ده‌خه‌مه دڵی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، ده ئێوه‌ش له سه‌رووی گه‌ردنی ناپاکان بده‌ن و ده‌ست بوه‌شێنن له هه‌موو سه‌رپه‌نجه‌کانیان (تا کافره‌کان شمشێریان پێ نه‌گیرێت).
(13) ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه بوو چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان دژایه‌تی و سه‌رپێچی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کرد، هه‌ر که‌سیش دژایه‌تی و سه‌رپێچی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌سێنه‌رێکی به‌زه‌بره.
(14) ئه‌وه‌ته (تۆڵه‌ی خواتان) جا ئێوه‌ش بچێژن و بێگومان سزای ئاگری دۆزه‌خ هه‌میشه هه‌ر بۆ بێ باوه‌ڕانه.
(15) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک به‌ره‌نگاری ئه‌وانه بوونه‌وه که بێ باوه‌ڕ بوون له‌کاتی له‌شکرکێشیدا ئه‌وه پشتیان تێمه‌که‌ن و ڕامه‌که‌ن...
(16) هه‌رکه‌س له‌و ڕۆژه‌دا ڕابکاته دواوه و پشتیان تێبکات ئه‌وه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ خه‌شم و قینی خوادا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و سه‌رئه‌نجام جێ و ڕێگه‌ی دۆزه‌خه که ناخۆشترین جێگه و سه‌رئه‌نجامه مه‌گه‌ر مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی هونه‌ری جه‌نگ بێت یاخود مه‌به‌ستی شوێن گۆڕین و جێ گۆڕین و جێ گۆڕکێ بێت بۆ لای ده‌سته‌یه‌کی تر.