(62) خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان (به داخوازی ڕێکه‌وتن و ئاشتی) ویستیان بتخه‌ڵه‌تێنن، ئه‌وه دڵنیابه که پشتیوانیی خوا به‌سه (که نه‌یه‌ڵێت بکه‌ویته ناو پیلان و نه‌خشه‌یانه‌وه) چونکه هه‌ر ئه‌و زاته کاتی خۆی پشتیوانیی لێکردیت و سه‌ری خستیت و ئیماندارانیشی کرده هۆیه‌ک بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن...
(63) دڵه‌کانیشیانی به‌ست به‌یه‌که‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌رچی دارایی زه‌وی هه‌یه، هه‌ر هه‌موویت خه‌رج بکردایه تا دڵه‌کانیانت په‌یوه‌ند بکردایه به یه‌که‌وه، ئه‌وه نه‌تده‌توانی ئه‌و دڵانه په‌یوه‌ست بکه‌یت به‌یه‌که‌وه، به‌ڵام خوا (به‌هۆی ئاینی ئیسلامه‌وه) خۆشی و یه‌کێتی و برایه‌تی له نێوانیاندا به‌رپاکرد، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته باڵاده‌ست و دانایه.
(64) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): ته‌نها خوا به‌سه بۆ خۆت و ئه‌وانه‌ی شوێنت که‌وتوون له ئیمانداران که پشتگیر و یاریده‌ده‌رتان بێت.
(65) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): هانی ئیمانداران بده له‌سه‌ر جه‌نگ (دژی ئه‌وانه‌ی که کۆسپن له ڕێبازی گه‌یاندنی په‌یامی خوادا) ئه‌گه‌ر بیست که‌سی خۆڕاگر هه‌بێت له ئێوه، ئه‌وه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دووسه‌د که‌سدا، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌د که‌س له ئێوه هه‌بن، ئه‌وه به‌سه‌ر هه‌زار که‌س له‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن زاڵ ده‌بن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه که‌سانێکن که تێناگه‌ن (چ هێزێک پشتیوانیی له ئێوه ده‌کات).
(66) (ئه‌ی ئیمانداران): ئێسته ئیتر خوا ئه‌رکی له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه و ده‌یزانی که لاوازیتان تێدایه (له ڕووی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه، له‌به‌رئه‌وه): جا ئه‌گه‌ر سه‌د که‌سی خۆڕاگر هه‌بێت له ئێوه، ئه‌وه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دووسه‌د که‌سداو ئه‌گه‌ر هه‌زار که‌ستان هه‌بێت، ئه‌وه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دوو هه‌زاردا، ئه‌ویش به‌ویست و یارمه‌تی خوا، خوایش یارو یاوه‌ری خۆڕاگرانه.
(67) بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه که دیلی هه‌بێت، هه‌تا کاتێک چاک پایه‌دارو جێگیر ده‌بێت له زه‌ویدا، (مه‌گه‌ر) که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی دنیاتان ده‌وێت؟! له‌کاتێکدا خوا (سه‌رفرازیی) ئه‌و جیهانی ده‌وێت و قیامه‌تی مه‌به‌سته و خوا باڵاده‌ست و دانایه (سه‌رکه‌وتن به‌ئیمانداران ده‌به‌خشێت و دانایه له تاقی کردنه‌وه‌یاندا).
(68) خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێک له‌لایه‌ن خواوه پێش نه‌که‌وتایه (که مرۆڤ هه‌تا په‌یامی خوای پێنه‌گات خوا سزای نادات) له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که وه‌رتان گرت (له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی دیله‌کانه‌وه) ئه‌وه سزایه‌کی زۆر گه‌وره‌تان تووش ده‌بوو.
(69) که‌وابوو بخۆن له‌و شتانه‌ی که ده‌ستتان که‌وتووه، به‌حه‌ڵالێکی چاک و پاک، له خوا بترسن و دینداربن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.