(70) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): به‌و دیلانه بڵێ که له‌به‌ر ده‌ستاندان، ئه‌گه‌ر خوا خێر له دڵه‌کانتاندا به‌دی بکات، ئه‌وه زۆر له‌وه باشترتان پێ ده‌به‌خشێت که لێتان وه‌رگیراوه، (ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنن) لێتان خۆش ده‌بێت، خوایش لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
(71) خۆ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت خیانه‌ت و پیلان دژ به تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)) بگێڕن، ئه‌وه به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر خیانه‌تیان له خوا کردووه (به‌وه‌ی که شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ بڕیارداوه)، ئینجا خوا ده‌سه‌ڵاتی لێسه‌ندن و ئێوه‌ی زاڵ کرد به‌سه‌ریاندا، بێگومان خوا زانایه (به پیلانیان) و دانایه (به چۆنیه‌تی سنوور دانان بۆیان).
(72) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کۆچیان کردووه‌و تێکۆشاون له پێناوی ئاینی خوادا به خۆیان و ماڵ و سامانیانه‌وه، ئه‌وانه‌ش که پێشوازیان له کۆچبه‌ران کرد‌و له‌ماڵ و حاڵی خۆیاندا جێیان کردنه‌وه و پشتگیریان کردن، ئا ئه‌وانه هه‌ندێکیان پشتیوانی هه‌ندێکی تریانن، ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کۆچیان نه‌کردووه، ئه‌وه بۆتان نیه پشتگیریان بکه‌ن له‌هیچ شتێکدا هه‌تا ئه‌وانیش کۆچ ده‌که‌ن (بۆ به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلام)، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیماندارانه‌ی (که کۆچیان نه‌کردووه) داوای یارمه‌تی و پشتگیریان له ئێوه کرد بۆ سه‌رخستنی ئاینی ئیسلام، ئه‌وه پێویسته له‌سه‌رتان بکه‌ن، جگه له‌سه‌ر ئه‌و عه‌شره‌ت و لایه‌نه‌ی که‌له نێوان ئێوه و ئه‌واندا په‌یمانێک هه‌بێت (ئه‌و په‌یمانه مه‌شکێنن)، خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
(73) ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون، هه‌ندێکیان پشتیوانی هه‌ندێکی تریانن و پشتیوانی له یه‌کتر ده‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی ئیماندار کۆمه‌ک به‌یه‌کتر نه‌که‌ن و پشتی یه‌کتر نه‌گرن ئه‌وه له‌سه‌ر زه‌ویدا ناخۆشی و ناکۆکی و گوناهو تاوانی گه‌وره پێش دێت (ئازار و ناخۆشی بۆ ئێوه‌ی ئیماندار پێش دێت).
(74) ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کۆچیان کردوه و تێکۆشاون له پێناوی خوادا، ئه‌وانه‌ش جێگه‌ی کۆچبه‌رانیان کرده‌وه و (پێشوازیان کردن) و یارمه‌تیان دان، هه‌ر ئا ئه‌وانه بڕواداری ڕاسته‌قینه‌ن، (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) بۆیان ئاماده‌یه لێخۆشبوو‌ن و ڕزق و ڕۆزی به‌پێزو پڕ به‌ره‌که‌ت و جوان و ڕازاوه.
(75) ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه له دوای کۆچ کردنی یه‌که‌م و کۆچیان کرد‌و هه‌وڵ و کۆششیاندا (له پێناوی گه‌یاندنی به‌رنامه‌ی خوا) له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، ئا ئه‌وانه‌ش له ئێوه‌ن (پله‌ی ئێوه‌یان هه‌یه)، ئه‌وانه‌ش که (سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندی ئیمانی) په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیشیان هه‌یه، هه‌ندێکیان شایسته‌ترن به‌هه‌ندێکی تریانه‌وه له به‌رنامه‌ی خوادا (واته ئه‌وان شایسته‌ترن له میرات به‌ریدا بۆ یه‌کتری)، به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانا‌و ئاگایه.