الإخلاص Al-Ikhlaas
(1) (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: ئه‌و خوای که ناوی _ الله_ خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه (بێ هاوه‌ڵ و هاوتایه).
(2) خوا زاتێکی پایه‌دار و ده‌سه‌ڵاتداره، نیازی به که‌س نییه‌و هه‌موویان ئاتاجی ئه‌ون، هه‌ر ئه‌و ده‌توانێ به‌ڵاو و ناخۆشی لابه‌رێت و پێویستی و داخوازیه‌کانمان جێ به جێ بکات.
(3) هیچ که‌سی لێ نه‌بووه و خۆشی له که‌س نه‌بووه.
(4) هه‌رگیز هاوتاو هاوشێوه و ده‌سه‌ڵاتدارێکی تر نییه که له‌به‌رامبه‌ریه‌وه به‌وه‌ستێت و هاوشانی بێت.
الفلق Al-Falaq
(1) (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: په‌نا ده‌گرم به‌و په‌روه‌ردگاره‌ی که به‌ره‌به‌یان پێش ده‌هێنێت.
(2) له شه‌ڕ و خراپه‌ی هه‌رچی که دروستی کردووه (له په‌ری و ئاده‌میزاد و مار و مێرو).
(3) له شه‌ڕ و خراپه‌ی شه‌و کاتێ که دادێت و دنیا تارک ده‌بێت و ده‌بێته شه‌وه‌زه‌نگ.
(4) له شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که جادو ده‌که‌ن و په‌ت و ده‌زو گرێ ده‌ده‌ن و فوی پیاده‌که‌ن (به‌فێڵ و جادو نێوانی خه‌ڵکی تێک ده‌ده‌ن).
(5) له شه‌ڕ و خراپه‌ی حه‌سود و به‌خیل، کاتێ که حه‌سودی و به‌خیلی ده‌بات.
الناس An-Naas
(1) (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگاری خه‌ڵکی.
(2) پادشای خه‌ڵکی
(3) به خوای خه‌ڵکی.
(4) له شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌وه‌ی که وه‌سوه‌سه و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵ ده‌خاته دڵه‌وه که (خه‌ناسه). بریتیه له‌وه‌ی که وه‌سوه‌سه فڕێ ده‌داته سینه و دڵ و ده‌رونی خه‌ڵکییه‌وه.
(5) له په‌ری و خه‌ڵکی، له جنۆکه و ئاده‌میزاد (ئه‌وانه‌ی که شه‌یتان سیفه‌تن).
(6) له په‌ری و خه‌ڵكی (له جنۆكه و ئینسان ئه‌وانه‌ی شه‌یتان سیفه‌تن).